به‌رێز بێت یادی هاورێ تاهیر
باجه‌ڵانی پێشمەرگەی فیداکاری
کۆمەڵە
هاورێ تاهیر ساڵی 1341 له یه‌كێك
له ئاوایی یه‌كانی ناوچەی
كامیاران چاوی به دنیا هه‌ڵ
هێنا ، تا ده‌وره‌ی دووهه‌می
ناوه‌ندی له شاری كامیاران دەرسی
خۆیند و له درێژه‌ی ژیانی كورت
وپڕ لە تێکۆشانی دا له گه‌ل
ره‌نج و ده‌ردی زه‌حمه‌تكێشان
ئاشنا بوو، و بیری لە سەرچاوەی
بێبەشی زورینەی کۆمەڵگا کردەوە
وهەر لە سرەتای لاوییەوە خولیای
خەبات لە دژی نیزامی چەوسینەری
سەرمایەداری کەوسەر و له داوێنی
ژیانی تێكه‌ڵ له ره‌نج و فه‌قیری
دا ده‌ستی به تێكۆشانی سیاسی خۆی
كرد و ژیانی مووبارزاتی
هه‌ڵبژاردوو سه‌رئه‌نجامیش گیانی
پاكی خۆی له ڕێگای ئامانجی
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان دا
به‌خت كرد.
هاورێ تاهیر پێش هێرشی هێزه
سه‌ركووتگه‌ره‌كانی رژیم بو سه‌ر
شاری سنه له گه‌ل كۆمه‌ڵه له
كامیاران هاوكاری ده‌كرد.
مه‌سئوولی به‌شێك له
پێوه‌ندێیەكانی نێوان سنه و
كامیاران بوو، و له دژوارترین
وه‌خت دا ئەرکە پێ
ئه‌سپێردراوه‌كانی خۆی ئه‌نجام
ده‌دا. له‌شه‌ری سنه دا له ژێر
خومپاره بارانی هێزه‌كانی رژیم
دا ئه‌ركی خۆی یانی پێوه‌ندی
نێوان ته‌شكیلاتی سنه و
كامیارانی درێژه پێدا. كاك تاهیر
دوای شه‌رێ قاره‌مانانه‌ی سنه بە
رێزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له
ناوچەی كامیاران پەیوەست بوو .
هاورێ تاهیر له ته‌واوی ده‌ورانی
پێشمه‌رگایه‌تی دا جگه له هه‌وڵ
دان بۆ بردنه سه‌ری وشیاری سیاسی
خۆی له هه‌ڵسوڕانی نیزامیش دا
كه‌سێكی توانا و لێهاتوو بوو، به
جۆریك كه له ماوه‌یه‌كی كوورت
دا بوو، به یه‌كێك له
پێشمه‌رگه كارزانەكانی كۆمه‌ڵه
له ناوچه‌ی كامیاران و له
زۆربه‌ی شه‌ڕه‌كانی ناوچه‌ی
كامیاران دا به‌شداری كرد، به
تایبه‌ت شه‌ری تێك شكینه‌ره‌كه‌ی
هه‌وه‌ڵی به‌هاری 60 له ئاوایی
"تا" كه بوو به هۆی كوژرانی
دووخۆ فروش و پووچه‌ل كردنه‌وه‌ی
پێلانی كونه‌په‌ره‌ستان له‌و
ناوچه‌یه. به‌شداری لێبڕاوانه‌ی
له شه‌ڕه گه‌وره‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه‌دا بوو به هۆی ئه‌وه
كه ڕووخسارێكی ناسراوی له نێو
زه‌حمه‌تێكشانی ناوچه‌كه دا
هه‌بێت.
ئه‌و به‌و ته‌مه‌نه كه‌مه‌ی كه
بووی نموونه‌یه‌ك بوو له
پایه‌داری و مووقاومه‌ت له
به‌رابه‌ر سه‌ركووتگه‌ران و
كۆنه‌په‌ره‌ستان دا. سه‌رئه‌نجام
شه‌وی ١٠ ی مانگیخەرمانانی ساڵی
١٣٦٠ هەتاوی له تێك هه‌لچوونێك
دا له گه‌ڵ هێزه‌كانی حیزبی
دیموكرات گیانی به‌خت كرد‌و و چوو
نێو رێزی گیان به‌خت كردووانی
رێبازی سوسیالیزم و ئازادی.
یادی به‌رێز و رێگای به‌رده‌وام
بێت.
|