به یادی هاورێی ئازیز و
خوشه‌ویست كاك یه‌دالله عبدی
كاك یه‌دالله عبدی ساڵی 1339 له
خانه‌واده‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی ئه‌ویهه‌نگدا چاوی بە ژین
هەڵهیناوە ، خوێندنی سه‌ره‌تایی و
راهنمایی به سه‌ركه‌وتویی یه‌وه
ته‌واو كرد ، هه‌ر چه‌ند له
ده‌رس خوێندن دا توانایی یه‌كی
كه‌م وێنه‌ی بوو، به‌ڵام
ده‌سته‌نگی بنەماڵەکەی مه‌جالی
خوێندنی پێ نه‌دا و ناچار بوو بۆ
په‌یداكردنی كار رێگای شاره
جوراوجوره‌كانی ئێرانی بگریته
به‌ر.
هاوری یدی وەک زۆربەی لاوانی ئەو
سەردەمە هه‌لسووراوانه له
راپەرینی شکۆداری کۆمەڵانی خه‌ڵكی
ئێران دژی رژیمی شا به‌شداری
كرد.
پاش راپه‌رینی رێبەندانی ساڵی
١٣٥٧ هەتاوی وبە دەستەوەگرتنی
دەسەڵات لەلایەن کۆماری
ئیسلامییەوە دریژە بە تێکۆشانی
سیاسی خۆی دەدات و لە جوڵانەوەی
موقاومەتی خەڵکی تیکۆشەری
کوردستان لە دژی هێرشی وەحشیانەی
هیزە بەکرێگێراوەکانی کۆماری
ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بەشداری
دەکات ، له نه‌وروزی خوێناوی
شاری سنه شان به شانی
تێكوشه‌رانی ئەوشارە هەڵسوراوانە
به‌شداری دەکات .
كاتی هاتنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بو
شاره‌كان، به یارمه‌تی باقی
هاوری یانی له شاری سنه، له
مه‌نته‌قه‌ی كوێر ئاوا ی نظام
ئاباد كتێبخانه‌یه‌كی بۆ لاوانی
ئەو گەرەکە دانا و ئه‌وانی بو
متالعه‌ی به كۆمه‌ڵ بانگه‌واز
ده‌كرد. ئه‌و یه‌كێك له
هه‌لسووراوانی كومیته‌ی دانش
ئامووزی كۆمه‌ڵه بوو و له بڵاو
كردنه‌وه‌ی خه‌به‌رنامه و رێك
خستنی خوپێشاندانه‌كان دا
ده‌ورێكی به‌ر چاوی وه ئه‌ستو
بوو. كاك یه‌دالله له مان گرتنی
یه‌ك مانگه‌ی خه‌ڵكی شاری سنه بو
ده‌ركردنی پاسداران لەو شارە ،
له به‌شی ته‌داروكات به باشترین
شێوه ئه‌ركی شورشگێرانه‌ی خۆی
به‌رێوه ده‌برد. له جه‌ریانی
شه‌ری 24 رۆژه‌ی شاری سنه‌دا له
ژێر خومپاره‌باران و بومبارانی
وه‌حشیانه‌ی رژیم دا
خه‌به‌رنامه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی
ده‌گه‌یانده گه‌ره‌كه‌كان و
یارمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی ده‌دا.
كاتی هاتنه ده‌ری پێشمه‌رگه له
شار كاك یه‌دی له مقه‌ری
ئه‌ویهه‌نگ بە ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه پەیوەست
دەبێت و وه‌ك پێشمه‌رگه‌یەکی
فیداكار ماندوویی نه‌ناسانه
ئەرکی شۆرشگێرانەی خۆی بە باشی
بەریوە دەبرد و بۆ بردنە سەری
رادەی وشیاری سیاسی خۆی بێ‌وچان
هەوڵی دەدا ولە ئاشنا کردنی
زەحمەتکێشانی ناوچەی ژاوەرو بە
مافەکانیان و رزگاربونیان لە دەست
ستەم وچەوسانەوە ساتیک هەدای
نەدەدا . كاك یه‌دالله به له
ده‌س دانی باوكی له گه‌ل
به‌ره‌وپێش بردنی كاری
شورشگێرانه‌ی سه‌رپه‌ره‌ستی
خانه‌واده‌یش وه‌ئه‌ستۆ بوو.
بە داخەوە هاورێ یه‌دی رێكه‌وتی ٥
ی مانگی گۆڵانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی
له شه‌ریكی نابه‌رابه‌ر و
قاره‌مانانه‌دا له گه‌ل دوهاوریی
دیكه‌ی به‌و په‌ری ئازایه‌تی
یه‌وه و شه‌ری كرد‌و و گیانی لە
پێناو سوسیالیسم و رزگاری
چەوساوەکان بەخت کرد .
له گه‌ل درێژه پێدانی رێگای رێز
له یادی ئازیز و خوشه‌ویستی
دەگرێن .
|