|
به‌ریز بێت یادی هاورێی فیداكار
كاك یۆسف حه‌سه‌نخالی
هاورێ یۆسف حه‌سه‌نخالی ساڵی 1335
له یه‌كێك له بنه‌ماڵه
زه‌حمه‌تكێشه‌كانی شاری مهاباد لە
دایک بووە به هۆی ده‌ست كورتی
خانه‌واده‌كه‌یان ته‌نیا توانی تا
پۆلی سێهه‌می ناوه‌ندی درێژه به
خوێندن بدات. دوای ده‌ست هه‌ڵگرتن
له خویندن ده‌ستی به كرێكاری
کرد وله نزیکەوە لە گه‌ڵ ژیانی
كرێكاری وچەوسانەوەی لە
رادەبەدەری کرێکاران زیاتر ئاشنا
بوو.
هاورێ یۆسف له خەباتی کۆمەڵانی
خەڵکی ئێران لە دژی رژیمی
دیکتاتوری شا لێبراوانه به‌شداری
كرد و شێلگێرانە لە خۆپیشاندان و
متینگەکانی ئەو سەردەمە بەشداری
کرد .
پاش راپەرین و بەدەستەوە گرتنی
دەسەڵات لە لایەن کۆماری
ئیسلامییەوە ، بە ناسینی ناوەرۆکی
دژی ئینسانی وکۆنەپەرەستانەی ئەو
رژیمە و بۆ پاراستنی دەسکەوتەکانی
شۆرش ، درێژەی به هەڵسورانی
سیاسی خۆی داوە.
هاوكات له گه‌ل هێرشی هێزه‌كانی
ج.ا بو سه‌ر شاری مهاباد له گه‌ل
خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه و
پێشمه‌رگه‌كان موقاومه‌تی كردووە
. كاتێك پێشمه‌رگه‌كان سەکەوتوانە
گەرانەوە نێو شاری مهاباد
په‌یوه‌ندی بە کۆمەڵەوە کردووە
وتێکۆشانی سیاسی خۆی بەو
ریکخراوەوە گرێداوە . وبۆ
ئاشناکردنی زەحمەتکێشانی ئەو
ناوچەیە بە سیاسەت وئامانجەکانی
کۆمەڵە لێبراوانە هەڵسوراوە ،
وساتیک لە بردنە سەری وشیاری
سیاسی خۆی غافڵ نەدەبوو .
لە گەڵ دەسپێکردنی هێرشی دووهه‌می
کۆماری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردوستان
بە ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
پەیوەست دەبێت و چەکی دیفاع لە
قازانج و بەرژەوەندی کرێکاران و
زەحمەتکێشان و مافی رەوای گەلی
کۆرد لە شان دەکات . لە گەڵ ئەوەی
لە مەیدانی شەری شۆرشگێرانەدا ،
هاورییەکی فیداکار وجەسور بوو
لەحاست ژیان و وشیار کردنەوەی
زەحمەتکێشان بەدەربەست بوو
وتێدەکۆشا ئەوان بە ماف
وبەژەوەندییەکانیان ئاشنابکات
ورێگەی رزگاری لەو ژیانە پڕ
لەمەینەتەیان نێشان بدات . له
به‌رێوه بردنی كاروباری
ته‌شكیلاتی دا دڵسۆزانە تێدەکۆشا
،له سه‌خت ترین مه‌ئمووریه‌ت
ماندوو نه‌ده‌بوو و لێبڕاوانه
به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه به‌ره‌و
پێری كاره‌كانی ده‌چوو.
سه‌رئه‌نجام له رێكه‌وتی 7 ی
مانگی گۆڵانی ساڵی ١٣٦٠ هەتاوی ،
كاتێك كه بو ئه‌نجامدانی
مه‌ئموورییه‌تێك له ئاوایی
ئیساكه‌ندی ناوچه‌ی مهاباد
تێپه‌رده‌بوو هیزه‌كانی حیزبی
دیموكرات گرتیان و به‌داخه‌وه
پاش ماوه‌یه‌ك ئیعدامیان كرد
وگیانی لە پێناو ئازادی و
سوسیالیسم دا بەخت کرد .
به‌رز و به‌رێز بێت یادی ئازیز و
خوشه‌ویستی
|