|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاورێ
عه‌باسی پاك ئیمان، شۆرشگێری
كۆمۆنیست و سیمای خۆراگری نێو
زیندانه‌كانی رژیمی ئیسلامی
زۆرن ئه‌و كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشانه‌ی شاری هه‌مدان و
ئه‌و شۆرشگێره كۆمۆنیستانه‌ی
ئێران كه سیمای ماندوویی نه‌ناس
و پڕ له فیداكاری هاورێ عه‌باسی
پاك ئیمانیان له بیر
نه‌چووه‌ته‌وه.
هه‌ڵسوورانی سیاسی ئه‌م ئازیزه
ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵانی خوێندنی
له ده‌بیرستان و ئه‌وه‌ڵ
ساڵه‌كانی حوزوری له دانشگای
تاران له ساڵی ١٣٤٧ كه ده‌وره‌ی
سه‌رهه‌ڵدانی جموجۆڵێكی تازه له
ئاستی بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری و
خوێندكاری‌دا بوو.
له‌م ده‌ورانه‌دا ببوو به یه‌كێك
له هه‌ڵسووراوانی بزووتنه‌وه‌ی
خوێندكاری و هاوكات له‌گه‌ڵ
فه‌عالیه‌تی سیاسی خۆی له شاری
تاران په‌یوه‌ندی خۆی له‌گه‌ڵ
هاورێیانی شاری هه‌مه‌دان
راگرتبوو.
له ساڵی ٥٠ به ده‌ست به‌كار
كردنی سازمانی مۆجاهێدین بوو به
لایه‌نگری ئه‌م رێكخراوه‌یه و
له ساڵی ٥٢دا به‌شێوه‌ی حێرفه‌یی
هه‌ڵسوورانی چه‌كدارانه‌ی خۆی
له‌و سازمانه‌دا ده‌ست پێكرد.
پاشان به هۆی گه‌شه كردن و
ئه‌زموونێكی زیاتر له بواری
تێكۆشان و خه‌باتدا بۆچوونی
مه‌زهه‌بی ئه‌م ته‌شكیلاته‌ی
وه‌لا ناو و په‌یوه‌ندی به به‌شی
ماركسیست لێنینیستی رێكخراوی
مۆجاجهێدینه‌وه گرت.
هاورێ عه‌باس به هۆی كارایی
ئه‌زموونێك كه له جه‌ریانی
تێكۆشان و خه‌باتدا به‌ده‌ست
هێنابوو وێرای چه‌ند كه‌س له
هاورێیانی له به‌شی ته‌شكیلاتی
ده‌ره‌وه‌ی وڵات سازمان درا و له
وڵاتانی سوریه و لوبنان له‌گه‌ڵ
بزووتنه‌وه‌ی چه‌كدارانه‌ی خه‌ڵكی
فه‌لستین په‌یوه‌ندی گرت.
له درێژه‌ی كار و هه‌ڵسوورانیدا
ئه‌ركی به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندی
نێوان ئێران و ئۆروپا بۆ
به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی كاری
ته‌دارۆكاتی له یه‌كێك له
شاره‌كانی وڵاتی توركیه
سازماندرا.
ساڵی ١٣٥٦ له‌م رێكخراوه جیا
بوه‌وه و له توركیه‌وه به‌ره‌و
پاریس رۆێشت و پاش ماوه‌یه‌ك بۆ
درێژه پێدان به تێكۆشان و
خه‌باتی خۆی په‌یوه‌ندی به
گروپێك به ناوی "ئیتحادی
مۆبارزه له رێگای ئارمانی
ته‌به‌قه‌ی كرێكاره‌وه" گرت و
رێرای چه‌ند كه‌س له هاورێیانی
گه‌رانه‌وه بۆ ئێران و تێكۆشانی
خۆی له ریزی رێكخراوی
ره‌زمه‌نده‌گانیدا درێژه پێدا.
له ناو ئه‌و رێكخراوه‌دا دوای
ماوه‌یه‌ك رێبازێكی هه‌ڵبژارد كه
دواجار بوو به بناغه‌ی پێكهاتنی
حیزبی كۆمۆنیستی ئێران و
فراكسیونی لایه‌نگرانی ئه‌و
رێبازه‌ی كه ئه‌و كات به ناوی
ماركسیسمی شۆرشگێر ده‌ناسراوه
پێكهێنا.
به‌كرێگیراوانی رژیمی به باشی
له پێشینه و ئه‌زموون و كاری
شۆرشگێرانه‌ی ئه‌م خۆشه‌ویسته
ئاگادار بوون و ده‌مێك بوو به
شوێنیه‌وه بوون و له هه‌وڵی
ئه‌وه‌دا بوون بیخه‌نه داوه‌وه.
سه‌رئه‌نجام له هاوێنی ساڵی ٦٠
كاتێ هێرشی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی
رژیم پاش هه‌وڵێكی زۆر توانیان
ده‌ستگیری بكه‌ن. له زیندانی
رژیمی ئیسلامیشدا هه‌ر ئه‌و
جۆره‌ی كه چاوه‌روان ده‌كرا،
خۆراگری و راوه‌ستان له
به‌رانبه‌ر ئه‌شكه‌نجه و ئازاری
پارێزه‌رانی جه‌هل و سه‌رمایه‌دا
راوه‌ستا و لێوی رازداری بۆ دۆژمن
نه‌كراێه‌وه.
به‌هاری ساڵی ٦١ سینه‌ی پڕ له
حه‌ز و ئاوات به رزگاری
سۆسیالیزمی هاورێ عه‌باسی پاك
ئیمان شۆرشگێری نه‌سره‌وتوو،
ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی
هێزه‌كانی رژیم و به‌م شێوه‌یه
گیانی له رێگای ئازادی و
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان فیدا
ده‌كات.
به‌درێژه پێدان به رێبازی پیرۆزی
رێز له یادی ئازیز و هه‌میشه
زندووی ده‌گرین. |