به‌رێز
بێت یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندوی،هاورێ عه‌بدوللای
تال،
پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ عەبدوللا
سالی 1345ی هه‌تاوی
له
نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش
له
ئاوایی دارسەیران
، سەر بە شاری مه‌ریوان
چاوی به
ژین پشكووت.
تازه
لاو بوو کە خەباتی کۆمەڵانی خەڵکی
ئێران تەنگی بە رژیمی دیکتاتۆری
شا هەڵچنی بوو ئەویش وەک زۆربەی
لاوانی ئەو سەردەمە گەلێک دەرسی
بە نرخ لەو راپەرێنە شکۆدارە فێر
بوو و بەرە بەرە لە گەڵ مەسایلی
سیاسی ئاشنا بوو وئەو هێزە
سیاسییانە ی کە دوای راپەرین
مەجالی هەڵسورانی ئاشکرایان بۆ
رەخسا بوو ناسی و له
سه‌ردمی
خوێندنی ناوه‌ندی
دا هاته
ناو كۆری خه‌باتی
سیاسییه‌وه.
به
پێك هاتنی یه‌كیه‌تی
جوتیاران په‌یوه‌ندی
به‌م
رێكخراوه‌یه
گرت و ئه‌وه
سه‌ره‌تای
هەڵسورانی سیاسی ئه‌و
ئازیزه
بوو له
رێكخراوێكی جه‌ماوه‌ریدا.
دوابه‌دوای
هێرشی رژیمی کۆنەپەرستی کۆماری
ئیسلامی بۆ سه‌ر
خه‌لكی
ئازادی خوازی كوردستان، خەبات
وتێکۆشانی خۆی بە کۆمەڵەوە گرێدا
و له
شاری مه‌ریوان
ئه‌ركی
ته‌بلیغ
و ته‌رویجی
ئامانج و رێبازی كۆمه‌ڵه‌ی
له
ناو خه‌ڵكی
ئه‌و
شاره‌دا
وه
ئه‌ستۆ
گرت. تێكۆشانی ئه‌و
ئازیزه
ده‌ورێكی
به‌رچاوی
له
ئاماده
كردنی خه‌ڵكی
شاری مه‌ریوان
بۆ موقاومه‌ت
بەرانبەر
به
پیلانه‌كانی
رژیم هه‌بوو،
کۆچی مێژویی خەڵکی تێکۆشەری شاری
مەریوان مەیدانیک بوو کە هاورێ
عەبدوللا لێبراوانە تێدا هەڵسورا
و هەمو توانای بۆ بە سەرکەوتن
گەیاندنی ئەو حەرەکەتە ئیعترازیە
خستە گەر .
هاورێ عه‌بدۆلا
له
مانگی جۆزه‌ردانی
سالی 1361 دا فه‌عالیه‌تی
خۆی له
كاری ته‌شكیلاتی
و ته‌بلیغی
له
نێو شاره‌وه
گواسته‌وه
بۆ خه‌باتی
پێشمه‌رگانه
و بە ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمهڵهله
ناوچه‌ی
مه‌ریوان
پەێوەست بوو .
ئه‌گه‌رچی
حوزوری ئه‌م
خۆشه‌ویسته
له
ریزی خه‌باتی
هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا
زۆری نه‌خایاند
، به‌لام
له‌و
ماویه‌دا
بهجدیهت
و لێ هاتووییه‌وه
كاری ده‌كرد
و له
گه‌لێك
له
مەئموریەتە دژوارەکانی هێزی
پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه
لە ناوچەی مەریوان به‌رده‌وام
له
ریزی پێشه‌وه‌دا
بوو.
بە داخەوە رێكه‌وتی
3ی خه‌زه‌لوه‌ری
ساڵی 1361 له
جه‌ره‌یانی
هێرشی هێزه‌كانی
رژیم بۆ سه‌ر
ئاوایی تووه‌سوران،
پاش چه‌ند
ساعه‌ت
شه‌ری
قاره‌مانانه‌ی
پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه
له
به‌رانبه‌ر
هیزه‌كانی
رژیم دا، هاوری عه‌بدوللای
تاڵ پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه،
كه‌وته
به‌ر
گولله‌ی
دوژمنانی ئازادی و گیانی لە پێناو
نە مانی ستەم وچەوسانەوە به‌خت
كرد.
به
درێژه
پێدان به
رێبازی پیروزی رێز له
یادی ئازیزی ده‌گرین
|