|
به یادی هاوری عه‌بدوللا ئیبراهیمی، پێشمه‌رگه‌ی ئازا و
فیداكاری كۆمه‌له
هاوری عه‌بدوللا له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
ئاوائی دێلزه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی پیرانشار چاوی به ژین
پشكووت.
سه‌ره‌رای باری گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌یان تووانی به سه‌ختی
تا ده‌ۆرانی ناوه‌ندی درێژه به خوێندن بدات و دواجار به
ناچاری ده‌ستی له خوێیندن هه‌لگرت و ره‌وانه‌ی بازاری كار
بوو.
ژیانی سه‌خت و پێویستیه‌كانی به‌رێوه چوونی باری گوزه‌رانی
بنه‌ماله‌كه‌یان، هاوری عه‌بدوللای ره‌وانه‌ی شاره‌كانی
ده‌ره‌وه‌ی كوردستان كرد و له شوێنه كرێكاریه‌كان دا له‌گه‌ل
ده‌رد و ره‌نجی خۆی و هاوچینه‌كانی زیاتر ئاشنا بوو.
سه‌ره‌تاكانی راپه‌رینی خه‌لكی ئیران له سالی57 دا
گه‌رایه‌وه كوردستان و دواجار كه كۆمه‌له هه‌لسوورانی خۆی
ئاشكرا كرد بۆی ده‌ركه‌وت كه به په‌یوه‌ست بوون به
ریزه‌كانی كۆمه‌له ده‌توانێت شان به شانی كرێكاران و هه‌موو
خه‌لكی ئازادی خواز له كوردستان بۆ رزگاری و ده‌رباز بوون
له‌و ژیانه مه‌ینه‌ت باره تێ بكۆشێت.
پێك هاتنی هێزی چه‌كداری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له مێژوی
خه‌باتی چه‌كداری له كوردستان ئه‌و زه‌رووره‌ته مێژووئیه
بوو كه له ناوچه‌ی خانی، هاوری عه‌بدوللای ئیبراهیمی له
رچه شكێنه‌كانی نێو خه‌لكی به‌شمه‌ینه‌تی ئه‌م ناوچه‌یه بوو
كه به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو.
له خۆ بردووئی و هیوا به دووا روژی سه‌ركه‌وتن ئه‌وۆ تایبه‌ت
مه‌ندیه بوو كه ئه‌م خوشه‌ویسته‌ی له به‌ره‌و پێش بردنی
ئه‌ركه‌كانی دا یارمه‌تی ده‌كرد.
ئه‌م هاوریه‌مان سالی 59 بوو به به‌رپرسی ده‌سته‌یه‌ك له
هاوریانی پێشمه‌رگه و ماندوئی نه‌ناسانه و به دلسۆزیه‌وه
به خه‌می كاره‌كانیه‌وه بوو.
وره‌ی شۆرشگیرانه و به ده‌ربه‌ست بوونی له پێناو كاره‌كانی
دا ئه‌وی به‌ره‌و هه‌ست به به‌رپرسایه‌تێكی زۆرتر ده‌برد هر
بۆیه له ده‌وره‌یه‌كی كاری پزشكیاری دا به‌شداری كرد و
ئه‌ركی ده‌رمانی ده‌سته‌یه‌ك له هاوریانی پێشمه‌رگه‌ی
وه‌ئه‌ستۆ گرت.
وشیار كردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان و
ناسینی ئاسۆی دوا رۆژی ژیان و خه‌باتیان ، له ئه‌ركه‌كانی
هه‌میشه‌ئی پێشمه‌رگه‌یه‌كی كۆمه‌له‌یه كه هاوری عه‌بدوللا
له‌م مه‌یدانه له كار و چالاكی سیاسی دا، به‌رده‌وام تێ
ده‌كۆشا.
شه‌وی 19ی ره‌زبه‌ری سالی 61 كاتێك كه هاوریانمان پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی له سه‌ر رێگای
پێرانشار سه‌رده‌شت ده‌گه‌رانه‌وه، له لایه‌ن هێزه‌كانی
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیرانه‌وه ته‌قه‌یان لێكرا و زۆر
به داخه‌وه، هاوری عه‌بدوللای ئیبراهیمی پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌له و به‌رپرسی ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له، كه‌وته به‌ر گولله و گیانی له رێگای ئازادی و
سوسیالیزم دا به‌خت كرد.
یادی ئازیزی بۆ هه‌میشه له دلمان دا زیندووه.
|