|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی، هاورێ ئه‌حمه‌دی
كه‌ریم په‌نا، پێشمه‌رگه‌ی وشیار
و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ ئه‌حمه‌دی كه‌ریم په‌نا كه
له ریزی هاورێیانی كۆمه‌ڵه‌دا
به وریا ده‌ناسرێت، ساڵی ١٣٣٦ی
هه‌تاوی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی كانی
كه‌وه‌ی سه‌قز چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له
ئاوییه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو كرد و
پاشان بۆ درێژه پێدانی چووه
شاری سه‌قز و له‌وێ ده‌ورانی
خوێندنی ده‌بیرستانی
سه‌روكه‌وتووانه به‌ئه‌نجام
گه‌یاند.
له ده‌ورانی خوێندنی و له كاتی
ته‌عتیلیدا وێرای بنه‌ماڵه‌كه‌ی
له سه‌ر مه‌زرا له كاری
كه‌شاوه‌رزیدا یارمه‌تی ده‌دان و
زۆر جاریش له وه‌رزی هاوێندا له
شیركه‌ته ساختمانیه‌كان و له
كوره‌خانه‌كاندا كاری ده‌كرد.
له راپه‌رینی ساڵی ١٣٥٧ی خه‌ڵكی
ئێران‌دا دژی رژیمی پاشایه‌تی،
هاورێ ئه‌حمه‌دیش یه‌كێك له
هه‌زاران كه‌سی تینوی ئازادی له
شاری سه‌قز بوو كه چالاكانه
به‌شدرای له رێپێوان و
خۆپیشاندانی ئه‌م ده‌ورانه‌دا كرد
و له‌م رێگه‌یه‌وه پێی نایه ناو
كۆری خه‌باتی سیاسییه‌وه.
ئاشنابوونی هاورێ ئه‌حمه‌دیش
له‌گه‌ڵ رێبازی كۆمه‌ڵه و ره‌وتی
سۆسیالیستی هه‌ر بۆ ئه‌م
ده‌ورانه له ژیانیدا
ده‌گه‌رێته‌وه.
به هاتنه سه‌ركاری رژیمی
ئیسلامی، فه‌عالییه‌تی خۆی له
بواری كاری ته‌بلێغی و رێكخستندا
به پێی سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه له
شاری سه‌قز درێژه پێدا و
په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وی له‌گه‌ڵ
خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی ئه‌و شاره
دامه‌رزاند.
كاتی هێرشی یه‌كه‌می رژیم بۆ سه‌ر
كوردستان به‌پێ بریاری ته‌شكیلات
له به‌شی نهێنی سازماندرا و به
جیدیه‌ته‌وه له هه‌لومه‌رجی
تازه‌دا ده‌ستی به‌كار كرد.
له‌گه‌ڵ گه‌رانه‌وه‌ی هێزی
پێشمه‌رگه بۆ ناو شاره‌كان و
ئازاد بوونی شاره‌كان له
ده‌سه‌ڵاتی رژیمی جمهووری ئیسلامی
هاورێ ئه‌حمه‌د پێی نایه بواری
خه‌باتی ئاشكراوه و چه‌كی
پێشمه‌رگایه‌تی هه‌ڵگرت. نفوز و
خۆشه‌ویستییه‌ك كه له دورانی
خه‌باتی نهێنیدا ببو به
سه‌رمایه ژیانی، له ژیانی
پێشمه‌رگانه‌شیدا جێگا و شوێنێكی
پته‌وی له ناو ریزی هاورێیانیدا
پێ به‌خشی.
هه‌ر بۆیه زۆری نه‌خایاند كه
بوو به مه‌سئوولی نیزامی ده‌سته
و وه‌كوو فه‌رمانده‌یه‌كی لێهاتوو
كارایی و تواناییه‌كانی خۆی له
بواری نیزامیشدا ده‌رخست.
خه‌باتی پێشمه‌رگانه سه‌ره‌رای
دژواری و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی
نه‌بوو به هۆی دوور كه‌وتنه‌وه‌ی
ئه‌و ئازیزه له موتالیعه كردن
و له بردنه سه‌رێ وشیاری سیاسی
خۆی.
ئه‌و ئه‌وه‌ی كه فێری ده‌بوو به
باشی له كرده‌وه‌ی رۆژانه‌شیدا
به‌كاری ده‌هێنا و له هه‌موو
بارێكه‌وه یارمه‌تی ده‌ر و یار و
یاوه‌ری فیداكاری هاورێیانی بوو.
كارزانی و لێهاتوویی و دیقه‌ت و
وشیاری ئه‌و له گه‌لێك مه‌یدانی
رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ
دوژمن‌دا خۆی ده‌نواند.
رێكه‌وتی ٢٩و٣٠ی به‌فرانباری
١٣٦١ی هه‌تاوی، له ئاواییه‌كانی
یازیبڵاغی و ئاخكه‌ندی ناوچه‌ی
سه‌قز شه‌رێكی قۆرس له نێوان
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه و
هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی
ئیسلامی رویدا له‌و شه‌ره‌دا
واحێده‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
وه‌ها حه‌ماسه‌ییه‌كیان له
جه‌ساره‌ت و خۆراگری له خۆیان
نیشاندا كه هه‌رگێز له بیر
ناچێته‌وه. یه‌كێك له حه‌ماسه
خۆڵقێنه‌ره‌كانی ئه‌و نه‌به‌رده
واحێدێك بوو كه هاورێ ئه‌حمه‌د
فه‌رمانده‌هی ده‌ركردن. له
جه‌ریانی ئه‌و شه‌ره‌دا بوو كه
هاورێ ئه‌حمه‌دی كه‌ریم په‌نا
ناسراو به وریا، پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌ڵه و فه‌رمانده‌ی
ده‌سته، كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمنانی ئازادی و گیانی له
رێگای سۆسیالیزم و رزگاری خه‌ڵكی
چه‌وساوه و سته‌م لێكراودا به‌خت
كرد.
یاد وبیره‌وه‌رییه‌كانی بۆ هه‌تا
هه‌تایه له دڵماندا زیندووه.
|