|
به‌ریزه یادی هاوری عه‌لی نادری
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌له
هاوری عه‌لی نادری سالی 1334ی
هه‌تاوی له ئاوائی ناچیتی سه‌ر
به شاری بۆكان چاوی به ژین
هه‌لێنا.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تائی له
ناچیت به‌سه‌ر برد و پاشان بۆ
درێژه پێدان به خوێندن رۆیشته
شاری بۆكان، له به‌ر ئه‌وه‌ی
نه‌یده‌توانی له شاری بۆكان
شوێنێك بۆ مانه‌وه‌ی دابین بكات
ناچاره‌ن هه‌موو رۆژێك له
ناچیته‌وه به پێ ده‌چوه شاری
بۆكان تا بتوانی له كه‌لاسی
ده‌رس ئاماده بێت.
هاوینان بۆ یارمه‌تی دانی
بنه‌ماله‌كه‌ی و له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
بتوانێت پێداویستیه‌كانی خوێندنی
دابین بكات، له شیركه‌ته بینا
سازیه‌كان و یا له
كوره‌خانه‌كان كاری ده‌كرد.
سه‌ره‌رای ته‌نگده‌ستی و باری
گوزه‌رانی مه‌عیشه‌تی به هه‌ول و
تیكوشانی خۆی توانی ده‌ورانی
خوێندنی دواناوه‌ندی به‌سه‌ر
به‌رێت و ببێت به موعه‌لیم.
سالانی پێش خۆرۆشانه
جه‌ماوه‌ریه‌كه‌ی خه‌لكی ئیران
له‌گه‌ل مه‌سائیلی سیاسی ئاشنا
بوو، به ده‌ست پێكردنی ئیعتراز
وناره‌زایه‌تی ده‌ربرینی خه‌لكی
تینوی ئازادی و ژیانێكی به دور
له زۆلم و سته‌م، هاته ریزی
ئه‌و خه‌لكه و هه‌لسووراوێكی
چالاكی ئه‌م ده‌ۆرانه له خه‌بات
بوو.
له‌م ده‌ورانه دا كاك عه‌لی
موعه‌لیمی خوێندنگا بوو و له
ئاوائیه‌كانی سماقان و
جه‌وانمه‌رد ده‌رسی ده‌وته‌وه.
به دوای رووخاندنی رژیمی
په‌هله‌وی له ژێر
كاریگه‌ریه‌كانی خه‌بات و
فیداكاری ده‌یان ساله‌ی خه‌لكی
تینوی ئازادی و عه‌داله‌تی
كۆمه‌لایه‌تی ئیران له
رێبه‌ندانی سالی 1357ی هه‌تاوی دا
، له كوردستان جه‌معیه‌ته
دیموكراتیكه‌كان پێك هاتن كه
هاوری عه‌لی نادری له پێكهێنانی
جه‌معیه‌تی دیفاع له حقوقی
زه‌حمه‌تكێشان لێبراوانه
به‌شداری كرد.
دوابه‌دوای ئه‌وه‌ی كه رژیمی
ئیسلامی ده‌ستی
سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی گه‌یشته
كوردستان و به زۆری ئاگر و ئاسن
خه‌ریكی جێگیر كردنی خۆی و
سیاسه‌ته دژی ئینسانیه‌كانی له
كوردستان بوو، كاك عه‌لی
موعه‌لیمی خوێندنگا له
ئاوائیه‌كانی سماقان و
جه‌وانمه‌رد بوو و ده‌رسی
ده‌وته‌وه، كاتێك كه هاوری
عه‌لی بۆ راگه‌یشتن به كاری
مه‌عه‌لیمیه‌كه‌ی ده‌رۆیشته
خوێندگا له لایه‌ن پاسدارانی
رژیمی ئیسلامیه‌وه ده‌ستگیر و
ماوه‌ی یه‌ك مانگ خرایه
به‌ندیخانه‌وه.
له سالی 58وه په‌یوه‌ندی به
كۆمه‌له‌وه گرت و به وشیاری و
دلسۆزیه‌وه سیاسه‌ت و
بۆچوونه‌كانی كۆمه‌له‌ی ده‌برده
ناو خه‌لك و هه‌ولی ئه‌دا تا
یه‌كریزیان به‌رانبه‌ر به
سیاسه‌ت و كرده‌وه‌كانی رژیم
پته‌وتر بكات.
سالی 1360به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو و ئه‌م
جاره له‌مه‌یدانێكی دیكه‌دا
خه‌باتی خۆی دریژه پێدا.
رۆژی 25ی خاكه‌لێوه‌ی 1361ی
هه‌تاوی، له جه‌ره‌یانی شه‌رێكی
قارمانانه‌ی هاۆریانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له له‌گه‌ل هێزه
سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی
كه له ئاوائیه‌كانی، چاوه‌رچین
و قه‌ره‌كه‌ندی بۆكان روی دا،
هاوری عه‌لی نادری پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كۆمه‌له كه‌وته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و گیانی به‌خت كرد.
یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی زیندووه
و رێگای پیرۆزی به‌رده‌وامه
|