|
به‌رێزه یاد و بیره‌وه‌ریه‌كانی هاوری عه‌لی پالیزی
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌له
هاوری عه‌لی پالیزی سالی 1338ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
موته‌وه‌سیت له شاری سنه دا چاوی به ژین پشكووت.
خوێندنی هه‌تا سالی دووهه‌می ده‌بیرستان له شاری سنه برده
سه‌ر و له‌م ده‌ورانه له‌گه‌ل كۆر و كومه‌له سیاسیه‌كان
ئاشنا بوو و به‌شێوه‌ی نهێنی په‌یوه‌ندی به مه‌حفه‌لێكی
سیاسیه‌وه گرت كه له دژی رژیمی په‌هله‌وی هه‌لسووراو بوون.
به سه‌رهه‌لدان وخۆرۆشانی خه‌لكی ئیران له دژی ده‌سه‌لاتی
په‌هله‌وی ئه‌م خۆشه‌ویسته به هه‌موو هێز و توانایه‌وه له
خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌م ده‌ورانه دا به‌شداری كرد و یه‌كێك له
رێكخه‌رانی خه‌باتی ئه‌م سه‌رده‌مه له شاری سنه بوو.
پاش راپه‌رینی 22رێبه‌ندان و به هاتنه سه‌ر ده‌وری رژیمی
ئیسلامی هاوری عه‌لی به پێی ئه‌زمون و بیرێكی چینایه‌تی كه
له كاری سیاسی دا هه‌یبوو زۆر زوو زانی كه ئه‌م رژیمه
نه‌ته‌نیا به‌رهه‌می خه‌بات و فیداكاریه‌كانی خه‌لكی ئیران بۆ
گه‌یشتن به ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی نیه، به‌لكوو
له درێژه‌ی سه‌ركوتگه‌ریه‌كانی رژیمی پێشوو به دژی ئازادی
خه‌لكه‌وه هاتوته سه‌ركار، بۆیه خه‌باتی له دژی ئه‌م
رژیمه درێژه پێدا.
كاتی هێرشی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر شاری سنه كه به نه‌وروزی
خوێناوی ده‌ناسرێته‌وه، به یارمه‌تی گه‌یاندن به
سه‌نگه‌ره‌كانی خۆراگری خه‌لكی شار ئه‌ركی شۆرشگیرانه‌ی خۆی
به ئه‌نجام ده‌گه‌یاند.
رێپێوانی میژووئی خه‌لكی شاری سنه بۆ پشتیوانی كردن له كۆچی
خه‌لكی شاری مه‌ریوان به ئیعتراز به حوزوری سپای پاسداران
له‌و شاره و هه‌روها كۆ كردنه‌وی یارمه‌تی مالی و
ته‌دارۆكاتی بۆ پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له به‌شێك له كار و
هه‌لسوورانی ئه‌م خۆشه‌ویسته بوو كه ماندوئی نه‌ناسانه
تێاندا به‌شداری كرد .
ته‌حه‌سوونی یه‌ك مانگه‌ی خه‌لكی شاری سنه و مانگرتنی چه‌ند
رۆژه له خواردن به ئیعتراز به رژیمی ئیسلامی و كرده‌وه
دژی ئینسانیه‌كانی له‌م شاره مه‌یدانێكی دیكه له چالاكی و
كاری شۆرشگێرانه‌ی هاوری عه‌لی له‌م ده‌وران بوو.
پێش ده‌ست پێكردنی خۆراگری 24 رۆژه خه‌لكی شاری سنه
به‌رانبه‌ر به هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی، هاوری عه‌لی پالیزی
هاته ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و له سه‌نگه‌ره‌كانی
خۆراگری ئه‌م شاره به‌رانبه‌ر به دوژمن لێبراوانه و
به‌شه‌هامه‌ته‌وه حوزوری هه‌بوو.
پاش هاتنه ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه له شار، له لقی شه‌هید
سه‌عید سازمان درا.
سه‌داقه‌ت و دلسۆزی به‌رانبه‌ر به هاوریانی و تیگه‌یشتوئی
چینایه‌تی، كه‌سایه‌تیه‌كی هه‌لكه‌وتوی به‌م ئازیزه به‌خشیبوو
و له دلی هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یاناسی جێگای
كردبوه‌وه.
له‌م ده‌وره‌یه‌دا له ئاوائی مه‌ڵه‌كشان به‌رپرسی مه‌قه‌ری
كۆمه‌له‌یان پێی سپارد و پاشان مه‌سئوولیه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له
هاوریانی پێشمه‌رگه‌ی له په‌لی شه‌هید حه‌میدی وه‌ئه‌ستۆ گرت.
به‌هاری سالی 61 بۆ مه‌ئموریه‌تێكی ته‌شكیلاتی چووه ناوچه‌ی
بانه و له رۆژی 24ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌و ساله له جه‌ره‌یان
شه‌رێك كه له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و هێزی دوژمن
له كانی سووری سه‌ر رێگای بانه سه‌رده‌شت روی دا، هاوری
عه‌لی پالیزی پێشمه‌رگه‌ی وشیاری كۆمه‌له و مه‌سئوولی سیاسی
ده‌سته، كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی
و سوسیالیزم دا به‌خت كرد.
به درێژه پێدان به رێبازی پیرۆزی رێز له یادی خۆشه‌ویستی
ده‌گرین.
|