|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاوری عه‌لی پاشائی، پێشمه‌رگه‌ی جه‌سور
و فیداكاری كۆمه‌له
هاوری تێكۆشه‌ر كاك عه‌لی پاشائی سالی 1342ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی ده‌ست ته‌نگ و كرێكاری له شاری سه‌قز، چاوی
به ژین هه‌لێنا.
خوێندنی هه‌تا ده‌ورانی ناوه‌ندی درێژه پێدا و له به‌ر باری
دژواری گوزه‌رانی ژیانی بنه‌ماله‌كه‌ی به ناچار رووی هێنایه
كرێكاری و له‌گه‌ڵ ره‌نج و ئه‌زمونه‌كانی ئه‌م جێگا و شوێنه
كۆمه‌لإیه‌تییه ئاشنا بوو و ده‌رسی ژیان و خه‌باتی لێ
وه‌رگرت.
به هۆی نه‌بووین كار له كوردستان زۆر زوو ناچار بوو رێگای
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بگرێته به‌ر و پێوه‌ندی تازه
و هاورێیه‌تی تازه له‌گه‌ڵ هاو چاره‌نوسانێك كه وه‌كوو ئه‌و
ده‌و چه‌وسانه‌وه و به شوێن كاردا هه‌ڵوه‌دای هه‌نده‌ران
بوون.
پاش بلێسه سه‌ندنی ئاگری تووره‌یی و نارزایه‌تی جه‌ماوه‌ری
خه‌لكی ئێران له دژی ده‌سه‌لاتی رژیمی په‌هله‌وی و به
رووخاندنی ئه‌م رژیمه به ده‌ست جه‌ماوه‌ری تینووی ئازادی و
عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تیه‌و، هه‌لسوورانی سیاسی كۆمه‌له له
كوردستان ئاشكرا بوو و هاوری عه‌لی پاشائی وه‌ك هه‌زاران كه‌سی
دیكه له خه‌لكی كوردستان په‌یوه‌ندی به كومه‌له‌وه گرت و
هاته نێو ریزی تێكوشان و خه‌باتی شۆرشگێرانه‌وه.
له زستانی سالی 1360ی هه‌تاوی هاورێ عه‌لی به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو .
پشو درێژی و به ده‌ربه‌ست بوونی له پێناو به ئه‌نجام
گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی دا و كارزانیێك كه له ژیانی
كۆمه‌لإیه‌تی كرێكارییه‌وه له‌گه‌ڵ خۆی هێنابویه ناو خه‌باتی
پێشمه‌رگانه‌وه زۆر زوو كاكه عه‌لی ئازیزی كرد به جێگای
متمانه و پشت پێ به‌ستنی هاورێیانی. هه‌موان خۆشیان ده‌ویست و
هه‌ر كات گیر و گرفتێكی شه‌خسی و تایبه‌تییان بۆ پێش ده‌هات
هاورێ عه‌لی نزیك ترین كه‌س بوو كه ده‌چونه سوراغی و ئه‌ویش
وه‌ك برا و هاورێیكی دلسۆزیان به ده‌ربه‌سته‌وه یارمه‌تی
ده‌دان.
له مه‌یدانی كار و چالاكی نیزامی دا به‌رانبه‌ر به دوژمنانی
ئازادی و هێزه‌كانی داگیركه‌ری رژیمی ئیسلامی هاوریه‌كی
جه‌سوور و كۆلنه‌ده‌ر بوو.
به داخێكی گرانه‌وه دوای كه‌متر له سالێك خه‌باتی
پێشمه‌رگانه روژی 4ی ره‌زبه‌ری 1361هه‌تاوی، له جه‌ره‌یانی
شه‌رێكی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ل
هێزه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی له‌سه‌ر رێگای سنه مه‌ریوان
له نزیكی ئاوائی شێخ عه‌تار، هاورێ عه‌لی پاشایی خۆشه‌ویست
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كومه‌له كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی و ژیانێك به دوور له
چه‌وساندنه‌وه‌ی ئینسان به ده‌ستی ئینسان به‌خت كرد.
یادی ئازیزی بۆ هه‌تا هه‌تایه له دلمان دا زیندووه
|