|
به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی هاوری "عه‌لی
قوربانی"، پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كومه‌له
ئه‌م هاوریه‌مان سالی 1341ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێشی ئاوائی "بۆزه" سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌هاباد چاوی
به ژین پشكووت.
خوێندنی سه‌ره‌تائی له ئاواییه‌كه‌ی خویان ته‌واو كرد و پاشان
بۆ درێژه دان به خوێندن چووه شاری مه‌هاباد و بۆ سالێكیش
له شاری نه‌غه‌ده چووه مه‌دره‌سه.
ده‌ورانی ژیانی مندالی و لاویه‌تی ئه‌م ئازیزه وه‌ك زۆربه‌ی
مندالانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان به ره‌نج و كوێره‌وه‌ری
تێپه‌ر بوو.
له ده‌ورانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئیران به‌رانبه‌ر به
رژیمی په‌هله‌وی هاته ناو جه‌رگه‌ی فه‌عالیه‌تی سایسیه‌وه و
دوای روخانی رژیمی شا له‌گه‌ڵ "جه‌معیه‌تی رێگای رزگاری
زه‌حمه‌تكێشان" له شاری مه‌هاباد په‌یوه‌ندی گرت و له چوار
چێوه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه‌دا ده‌ستی به چالاكی سیاسی كرد. هاورێ
عه‌لی هه‌ر له‌و ماوه‌یه‌دا كه له "جه‌معیه‌ت"دا كاری ده‌كرد
له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و زۆر زوو به ره‌سمی هاته ناو
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه.
سالی 1359ی هه‌تاوی به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌وه
په‌یوه‌ست بوو و مه‌یدانی كاری شورشگێرانه‌ی گواسته‌وه بۆ
تیكوشان و خه‌باتی چه‌كدارانه.
ده‌ورانی خه‌باتی پێشمه‌رگانه‌ی ئه‌و ئازیزه پره له
فیداكاری و بیره‌وه‌ری شیرین بۆ هاورێیانی. دوای ماوه‌یێك
خه‌باتی پێشمه‌رگانه به هۆی گیر و گرفتێكه‌وه كه بۆ
بنه‌ماله‌كه‌یان هاته پێشه‌وه به ناچار گه‌رایه‌وه لایان.
هاورێ عه‌لی دوای گه‌رانه‌وه بۆ ئاواییه‌كه‌یان نه‌ك هه‌ر
وازی له تێكۆشانی سیاسی نه‌هێنا به‌لكوو چڕ و پڕ تر له جاران
له ناو كۆری زه‌حمه‌تكێشاندا ده‌ستی به چالاكی كرد و بوو به
په‌ره‌پێ ده‌ری سیاسه‌ت و رێبازی كۆمه‌ڵه له ناویاندا. هه‌ر
له‌و ده‌ورانه‌دا گه‌لێك مه‌ئموریه‌تی نهێنی وه ئه‌ستۆ گرت و
سه‌ركه‌وتووانه به ئه‌نجامی گه‌یاندن.
كاتی هێرشی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر ئاوائیه‌كانی ناوچه‌ی
مه‌حالی مه‌هاباد هاورێ له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشی
ئاواییه‌كه‌یان ده‌ستی دایه چه‌ك و هاته مه‌یدانی
خوڕاگرییه‌وه.
رێكه‌وتی 24ی ره‌زبه‌ری 1361ی هه‌تاوی، له جه‌ره‌یانی
رووبه‌رووبوونه‌ی هاورێانمان له‌گه‌ل هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی
رژیم له ئاوائی "قول قوله" پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه، هاوری
عه‌لی قوربانی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كومه‌له كه‌وته به‌ر
گوولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی و سۆسیالیزمدا فیدا
كرد.
یادی بۆ هه‌تا هه‌تایه له دلمان دا زیندووه. |