|
به یادی هاوری عه‌لی ته‌یموری پێشمه‌رگه‌ی وشیار و ئازاێ
كۆمه‌له
هاوری عه‌لی ته‌یموری سالی 1342ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی موته‌وه‌سیت له شاری سه‌قز له دایك بوو.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تائی و ناوه‌ندی له شاری سه‌قز برده
سه‌ر.
ده‌ورانی تازه لاوی بوو كه كۆمه‌لگای ئیران به‌ره‌و هه‌ل و
مه‌رجێكی شۆرشگێرانه ده‌چوو و ئه‌م بارودۆخه كاریگه‌ری له
سه‌ر هاوری عه‌لی دانا و له‌م ده‌ورانه به‌دواوه پێ نایه
مه‌یدانی هه‌لسووران و خه‌باتی سیاسیه‌وه.
دوای راپه‌رین و له هێرشی هیزه‌كانی رژیمی ئیسلامی له 28ی
گه‌لاوێژی 1358ی هه‌تاوی بۆ سه‌ر كوردستان، هاته مه‌یدانی
موقاومه‌تی عادلانه‌ی خه‌لكی كوردستانه‌وه.
له به‌هاری سالی 59 و به ده‌ست پێكردنی ده‌وره‌ی دووهه‌می
بزووتنه‌وه‌ی شۆرشگێرانه‌ی خه‌لكی كوردستان، ده‌یویست به ریزی
پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بێت، كه به هۆی كه‌می
ته‌مه‌نیه‌وه وه‌رنه‌گیرا به‌لام دواجار له په‌نای دریژه
پێدان به خوێندنی وه‌ك هه‌لسووراوێكی سیاسی له ناو شاری
سه‌قز مایه‌وه و كاره‌كانی به‌ره‌و پێش ده‌برد.
حوزور و ئاماده بوونی له ریزی ئیعترازات و خۆپێشاندانی
خوێندكارانی سه‌قز سیمایه‌كی ناسراو و شۆرشگێری لای خه‌لكی
شار به‌م خۆشه‌یسته به‌خشیبوو.
له جه‌ره‌یانی عه‌مه‌لیاتی جه‌سوورانه‌ی هاۆریانی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له له ناو شاری سه‌قز كه له رۆژی 5ی خه‌رمانانی سالی
60 دا له دژی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی رووی دا،
یارمه‌تیه‌كی به‌رچاوی به هاوریانی پێشمه‌رگه گه‌یاند و هه‌ر
له‌م رۆژه دا به ریزی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست
بوو.
له ریزی هاورێانی پێشمه‌رگه دا وشیارانه بۆ بردنه
سه‌ره‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتوئی سیاسی و چینایه‌تی و پته‌و كردنی
هه‌رچی زیاتری، هه‌نگاوه‌كانی بۆ خه‌بات و فیداكاری تێده‌كۆشا
و له به‌رانبه‌ر دوژمنان دا پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و نه‌ترس
بوو.
له زۆربه‌ی شه‌ر و خۆراگریه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له
ساله‌كانی 60 و وه‌رزی به‌هاری 61 دا فیداكارانه به‌شدار بوو.
شه‌وی 15ی گۆلانی سالی 61 له جه‌ره‌یانی عه‌مه‌لیاتی
قاره‌مانانه‌ی هاۆریانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له له ناو شاری
سه‌قز، هاوری عه‌لی ته‌یموری پێشمه‌رگه‌ی ئازا و فیداكاری
كۆمه‌له كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی به‌خت كرد.
یادی به‌رز و رێگای تا گه‌یشتن به ئاواته ئینسانیه‌كانی
به‌رده‌وامه.
|