|
هاوڕێ ئامینه‌ی حه‌سه‌نی ساڵی 1315 له ئاوایی به‌داراوی گه‌وركی
سه‌قز هاته دنیاوه. به هۆی
مه‌رگی مێرده‌كه‌ی له ساڵی 1340
به ته‌نیایی سه‌رپه‌ره‌ستی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ. ساڵی
1345هات بۆ شاری سه‌قز. له شۆڕشی
سالێ 57دا وه‌ك ژنێكی زه‌حمه‌تكێش
و سته‌م دیتوو به‌شداری كرد. دوای
شۆڕش له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی
گرت و وه‌ك هه‌ڵسووڕاوێكی
تێكۆشه‌ر له به‌شداری كردن له
ریزی خه‌باتی خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش
له دژی جمهووری ئیسلامییه‌وه
بگره تاكوو گه‌یاندنی یارمه‌تی
ماڵی و نامه و هه‌واڵ
و گوزارش بۆ كۆمه‌ڵه
هه‌ڵسووڕاوانه تێكۆشا ساڵی 1361
له ئاوایی شێخ له‌ر له كاتێكدا
كه بڕێكی زۆر نامه و ئه‌سناد و
به‌ڵگه‌ی ته‌شكیلاتی پێ بوو،
له‌لایه‌ن هێزه‌كانی جمهووری
ئیسلامییه‌وه ده‌ستگیر كرێ و
ره‌وانه‌ی زیندان ده‌كرێ. له
به‌ر ئه‌شكه‌نجه‌ی له تاقه‌ت
به‌ده‌ر و ئه‌زیه‌ت و ئازارێكی
زۆر به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی
زانیاری به توندی نه‌خۆش كه‌وت و
به ناچار له‌لایه‌ن رژیمه‌وه بۆ
بیمارستانی ته‌ورێز به‌رێ كرێ
به‌لاَم له به‌ر كاریگه‌ر بوونی
ئه‌و برینانه‌ی كه به
ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزكانی جمهووری
ئیسلامییه‌وه له جه‌سته‌ی بوو،
دوای 7 مانگ ئه‌شكه‌نجه و
بێده‌نگی، هه‌ر له‌و
نه‌خۆشخانه‌یه گیانی به‌خت كرد.
|