|
به یادی هاوری
ئه‌نوه‌ری ژیان پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌له
سالی 1341ی
هه‌تاوی هاوری ئه‌نوه‌ری ژیان له ئاوائی قه‌راقیه‌ی نزیك له
شاری تیكاپ چاوی به‌ژین پشكووت.
خوێندنی
سه‌ره‌تائی له ئاواییه‌كه‌ی خۆیان ته‌واو كرد و ته‌نیا تووانی
تا سالی سێهه‌می ده‌بیرستان درێژه به خوێندن بدات و بۆ دابین
كرنی ژیانی چوه ناو ئه‌رته‌ش و له تیپی هه‌وابورد دامه‌زرا.
هاوری ئه‌نوه‌ر
كه به هۆی نه‌بونی كار و له رووی ناچاریه‌وه رووی له
ئه‌رته‌ش كردبوو، نه‌یده‌توانی گوێرایه‌لی ده‌ستورات و یاسای
سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئه‌رته‌ش بێت بۆیه به رۆحیه‌یه‌كی
ئیعترازیه‌وه له‌گه‌ل قه‌وانین و دیسیپلینی وشك و به دوور
له مه‌نتقی پادگان به‌ره‌وروو ده‌بوو و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه
لای سه‌ربازان له خۆشه‌ویستی و رێزێكی تایبه‌ت به‌هره‌مه‌ند
بوو.
به ده‌ست پێ
كردنی خۆرۆشی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی په‌هله‌وی
هاوری ئه‌نوه‌ر كه نه‌ی ده‌ویست ده‌ستووراتی ئه‌رته‌ش بۆ
سه‌ركوتی خه‌لكی راپه‌ریو به‌رێوه ببات، پادگانی به جێ هێشت
و هاته ریزی خۆپیشانده‌رانه‌وه.
به شوێن رووخانی
رژیمی په‌هله‌وی، گه‌رایه نێو پادگان و ده‌یویست به كاری
خۆیه‌وه مه‌شغول بێت، به‌لام زۆر زوو بۆی ده‌ركه‌وت كه
ئه‌رته‌شی رژیمی ئیسلامیش به‌رێوه‌به‌ری هه‌مان ده‌ستورات و
قه‌وانینێكه كه نه ته‌نیا پارێزگاری له ئه‌منیه‌ت و ژیانی
خه‌لك ناكات به‌لكوو به پێچه‌وانه‌وه ته‌نیا كاری پاراستنی
ده‌سه‌لاتی رژیمی ئیسلامیه.
تا ئه‌و رۆژه كه
له نێو پادگان دا بوو یارمه‌تیه‌كی به‌رچاوی به بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی كوردستان كرد.
دوواجار كه
پادگانی به جی هێشت بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له زیندانی شاری
سه‌قز دا ده‌ست به‌سه‌ر بوو.
به شوێن ئازاد
بوونی له زیندان به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه
په‌یوه‌ست بوو و له هێزی پێشره‌و دا سازمان درا.
كارزانی و
فیداكاری ئه‌م ئازیزه له مه‌یدانه‌كانی شه‌ر دا كه
وره‌به‌خشی هاۆسه‌نگه‌رانی بوو، هیچ كات له بیری هاۆریانی
ناچێته‌وه.
رۆژی 25ی
خاكه‌لیوه‌ی 1360ی هه‌تاوی له جه‌ره‌یانی ده‌رگیری
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له و هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی كه له
ئاوائی چاوه‌رچینی بۆكان روی دا، پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه
هاوری ئه‌نوه‌ری ژیان پێشمه‌رگه‌ی ئازا و فیداكاری كۆمه‌له
گیانی له ریگای نه‌مانی هه‌ر چه‌شنه سته‌م و هه‌لاواردنێك بۆ
رزگاری ئینسان گیانی به‌خت كرد.
بژی یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی
|