به‌رز وبه‌رێز بێت یادی هاوڕی گیانبه‌ختکردوو
ئه‌شره‌فی زه‌ندی
ناسراو به ئارام
هاوڕێ ئارام ساڵی 1345ی هه‌تاوی له
بنه‌ماڵه‌یه‌کی مامناوه‌ندی له شاری سنه
له‌دایک بووه . هاوڕێ ئارام پاش خوێندنی
ده‌و‌ره‌ی سه‌رتایی، هاوێنان ده‌چووه لای
وه‌ستاکارێکی به‌رق وتوانی کاری به‌رقی
ساختمان و ماشین به باشی له ته‌مه‌نی
گه‌نجیدا فێر بێت . وله‌و بواره‌دا ده‌ستی به
کارکردن کرد و له‌م رێگه‌وه له ده‌رد و
ره‌نجی کرێکاران له نزیکه‌وه ئاشنا بوو.
هه‌روه‌ها فه‌زای سیاسی نێو بنه‌ماڵه‌که‌ی
یارمه‌تیده‌ری بوو که رووبکاته کاری سیاسی
وباشتر هه‌ست به ئێش و ئازاری چه‌وسانه‌وه
وبێعداله‌تی بکات وبۆکۆتایی هێنان به‌و
وه‌زعه بێته مه‌یدانی خه‌بات وتێکوشان .
هاوڕێ ئارام خوێندنی راهنمایی ته‌واو کرد و
له رشته‌ی ساختمان له هونه‌ره‌ستانی سنه
درێژه‌ی به خوێندن دا، که هاوکات بوو ،له
گه‌ڵ راپه‌رێنی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی ئێران له‌دژی
نێزامی چه‌وسێنه‌ری پاشایه‌تی .
هاوڕێ ئارامی زه‌ندی به ته‌مه‌نی که‌میه‌وه
له هه‌موو خۆپیشاندانه‌کانی خه‌ڵکی سنه دژ
به رژیمی چه‌وسێنه‌ری په‌هله‌وی به‌شداریکرد
. کاتێک ئیداره‌ی شار که‌وته ده‌ستی
پێشمه‌رگه، هاوڕێ ئارام له بنکه‌ی
مه‌ڵاسه‌دره هه‌ڵسوڕاوانه به‌شدار یکرد و
له رێپێوانه مێژووییه‌که‌ی سنه به‌ره‌و
مه‌ریوان به‌شداری کرد. له هه‌موو
خۆپیشاندانه‌کانی دژ به کۆماری ئیسلامی ئێران
و مانگرتی یه‌کمانگه‌ی ئوستانداری بۆ چوونه
ده‌ره‌وه‌ی سپای پاسداران له نێو شار له
به‌شی ته‌داره‌کاتدا به‌شدار بوو.
له شه‌ڕی ٢٤رۆژه‌ی شاری سنه ومقاومه‌تی
قارمانانه‌ی خه‌ڵکی ئه‌و‌شاره له به‌ر‌ابه‌ر
هێرشی وه‌حشیانه‌ی کوماری ئیسلامی وه‌کوو
پێشمه‌رگه‌یه‌کی ته‌واو وه‌خت و هه‌ڵسووڕاو
له به‌ره‌ی گردیگه‌ڕۆڵ و سه‌نگه‌ره‌کانی
پێشه‌وه تاکوو پێشمه‌رگه شاری به جێهێشت،
سه‌نگه‌ری چۆل نه‌کرد . کاتێک پێشمه‌رگه و
خه‌ڵکی ناسراو شاریان به چێهێشت له ئاوایی
ماچکه‌ی خوارۆ به رێنوێنی هاورێی
گیانبه‌ختکردوو سه‌ی ئه‌یوبی نه‌به‌وی ، بۆ
کاری نه‌هێنی ناو شار سازمان درا و له
نزیکترین ده‌رفه‌تدا گه‌رایه‌وه نێو شار.
له ته‌شکیلاتی نه‌هێنی شاردا له به‌شی
خوێندکاران و بڵاو کرده‌نه‌وه‌ی راگه‌یاندن و
نووسراوه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌رکی
پێ‌سپێردرا.پاشان به هۆێ لێهاتوویی و کارامه
بوونی خێرا به‌رپرسیاری هه‌سته‌یه‌کی پێ
ده‌سپێردرێت . پاش کۆنگره ی سێهه‌می کۆمه‌ڵه
به‌رپرسیاری گه‌ڕه‌کێکی پێده‌سپێردرێت که
بریتی بوو له چه‌ند هه‌سته‌ی نه‌هێنی.
یه‌کێک له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هاوڕێ
ئارامی زه‌ندی ئازایی(جسارت)ی شؤڕشگێرانه‌ی
بوو. ئه‌مانه بوون به هۆی ئه‌وه ی که
ته‌شکیڵات له به‌شی نێزامی نێو شاردا
سامانده‌هی بکات. به داخه‌وه پاش ماوه‌یه‌کی
کورت له تێکۆشانی له‌و بواره‌دا ، له مانگی
خه‌رمانانی سالی 61دا، له خیابانی شاپۆر له
قه‌رارێکی ته‌شکیلاتیدا شناسایی ده‌کرێت و
ده‌سگێری ده‌که‌ن .
له زیندان دا زیاتر له مانگیک
به‌شێوه‌یه‌کی درندانه ئه‌شکه‌نجه‌ی ده‌که‌ن
. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که ئێسکی ده‌ستی چه‌پ و
لاقی راستی ده‌شکێنن وهه‌ردوو پێی به ئوتوی
داخ ده‌سووتێنن، نه‌یان توانی نه‌هێنییه‌کانی
پیی ئاشکرا بکه‌ن. باوه‌ری قایمی به
رێبازه‌که‌ی وئێمانی قووڵی به خه‌بات بۆ
رزگاری به‌شمه‌ینه‌تان وموقاوه‌مه‌تی
قه‌ره‌مانانه‌ی له حاست ئه‌شکه‌نجه‌ی
وه‌حشیانه‌ی پاسدارانی جه‌هل ونه‌زانی هاوری
ئارامی کردبووه خوشه‌وێستی زێندانیه‌کانی
ئه‌و سه‌ردمه .
له دوایین دیدار له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی له
به‌ر ئه‌وه‌ی لاق و باڵی چه‌پ وراستی شکێنرا
بوو ، و هه‌ردوو پێی تاکوو سه‌ر ئێسک سووتێنرا
بوو نه‌یده‌توانی به یارمه‌تی دارده‌ستیش به
سه‌رپێیه‌وه بوه‌ستێ.
به وته‌ی یه‌كیک له‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و کات
له‌گه‌ل هاوری ئارام له زینداندا بوو و دواتر
ئازاد ده‌بێت ، ئێواره‌یه‌ک بێده‌نگی به سه‌ر
زینداندا زاڵ ببوو. چۆن هه‌موومان ده‌مانزانی
که ئه‌مشه‌و چه‌ند که‌سمان تیرباران
ده‌کرێت. هه‌رکه‌س له گیانی خۆی ده‌ترسا، به
نزێک بوونه‌وه‌ی ترپه‌ی پۆستاڵی دوو پاسدار
هه‌موومان چاومان له یه‌کتر ده‌کرد ، وئه‌و
پرسیاره له مێشک مان ده‌هات و ده‌چوو ، ئاخ‌و
ئه‌مشه‌و نوبه‌ی کێ بێت. ئارام به
پێکه‌نینه‌وه وتی خه‌متان نه‌بێت من یه‌که‌م
که‌سم . له‌پڕا یه‌کی له پاسداره‌کان ، ناوی
ئارام وچوار که‌سی دیکه‌ی خوینده‌وه . ئارام
به یارمه‌تی ئێمه هه‌ستایه سه‌رپێی و به
بازدان به یه‌ک لاق به‌ره‌و مه‌یدانی
تیرباران به دروشم‌دان وبه ده‌نگ به‌رز
رویشت. له شوێن هه‌ر بازدانێکی خوێنی ژێر پێی
سووتاوی نه‌خشی ده‌به‌ست. تاکو ده‌نگی دروشمی
ئارام ده‌هات وره‌ی ئێمه‌ش باش بوو. که ئه‌و
بێده‌نگ بوو خه‌م و په‌ژاره‌یه‌کی ئه‌وتۆ به
سه‌ر زینداندا زاڵ بوو.""
کاربه‌ده‌سته فاشیسه‌کانی رژیم ته‌رمه‌که‌ی
ئه‌شرفی زه‌ندی یان که پڕ بوو له ئاسه‌واری
ئه‌شکه‌نچه به بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌داوه و
به نه‌هێنی له شوێنێک کردیانه ژێر خاک و
هیچ کات ته‌نانه‌ت ژماره‌ی گۆڕه‌که‌شیان به
بنه‌ماڵه‌که‌ی نه‌دا
.
یادی ئازیزی ئه‌شره‌فی زه‌ندی ناسراو به
ئارام بو هه‌مێشه له دڵماندا زێندووه
|