|
به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی، هاوری به‌همه‌نی
مولازاده‌گان، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كومه‌له
هاوری به‌همه‌ن سالی 1338ی هه‌تاوی له شاری مه‌هاباد چاوی به
ژین پشكووت.
ده‌ورانی خوێندنی هه‌ر له‌و شاره تێپه‌ر كرد و له سالی
1356دا مه‌دره‌كی دیپلومی وه‌رگرت.
ده‌ورانی ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تی و ئیعترازاتی میلیونی خه‌لكی
ئیران له دژی رژیمی په‌هله‌وی هاته مه‌یدانی تێكوشان و كاری
سیاسیه‌وه و له ریزی خوپیشانده‌ران و خه‌لكی نارازی شاری
مه‌هاباد له‌م ده‌ورانه‌دا چالاكانه به‌شداری كرد.
به شوێن له سه‌ر كار لاچوونی رژیمی په‌هله‌وی له بنكه‌یه‌كی
سیاسی نیزامی كه له شاری مه‌هاباد به ستادی دیموكراتیكی
ژماره 2 ده‌ناسرا درێژه‌ی به كار و چالاكیه‌كانی خۆی دا.
هاوینی سالی 1358 له یه‌كه‌مین ده‌سته‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له دا چه‌كدار بوو و به ریزی تێكۆشه‌رانی ره‌وتی
خه‌باتی سیاسی و چینایه‌تی له كوردستان په‌یوه‌ست بوو.
له خۆبردووئی و ودلسۆزیه‌كانی له‌م ده‌ورانه دا به‌شێك له
پێناسه‌ی ئه‌م ئازیزه بوو كه قه‌د له بیر هاوریانی و ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌یان ناسی ناچێته‌وه.
زستانی هه‌مان سال له یه‌كێك له دانشگاكانی ده‌ره‌وه‌ی ولات
بۆ درێژه دان به خوێندن وه‌رگیرا و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته
ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئیران بوو.
به هێرش هێنانی سه‌راسه‌ری رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان و
به ده‌ست پێكردنی خوراگری خه‌لكی كوردستان له به‌رانبه‌ر
ئه‌م كرده‌وه دژی ئینسانیه‌ی رژیم، هاوری به‌همه‌نی
مولازادگان گه‌رایه‌وه كوردستان و شان به شانی باقی خه‌لكی
ئازادی خواز و ماف خوازی كوردستان، له ریزی تێكۆشه‌رانی
كومه‌له دا له به‌رانبه‌ر دوژمن ده‌ستی دایه چه‌ك و خۆی له
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌دا بینیه‌وه.
پاش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن ته‌شكیلاته‌وه بۆ به ئه‌نجام
گه‌یاندنی مه‌ئمووریه‌تێكی كومه‌له، له‌گه‌ل چه‌ند كه‌سی
دیكه له هاوریانمان چوونه شاری تاران و له‌وێ مه‌شغولی
به‌رێوه بردنی كاره‌كانیان بوون كه زستانی 59 له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیمه‌وه شناشائی و ده‌ستگیر كرا.
هه‌ول و ته‌قه‌لای ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی رژیم بۆ په‌ی بردن به
نهێنیه‌كانی ئه‌م تێكوشه‌ره كۆمۆنیسته له به‌ر خوراگری و
كول نه‌دانی، پووچه‌ل مایه‌وه .
به‌هاری سالی 60 هاوری به‌همه‌ن وێرای چه‌ند كه‌سی دیكه له
هاوریانمان كه له به‌ندیخانه‌كانی رژیم دابوون، له‌گه‌ل
كومه‌لێك له دیله كانی مه‌یدانی شه‌ری شۆرشگێرانه له
كوردستان كه له لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌ی كومه‌له‌وه به‌دیل
گیرابوون گۆردرانه‌وه و به‌م شێوه‌یه هاوری به‌همه‌ن
گه‌رایه‌وه نێو ریزه‌كانی كومه‌له‌وه و به وه‌ریه‌كی
به‌رزتر له جاران تێكوشانی خۆی دریژه پێدا.
وریائی و لێهاتویی له به‌رێوه بردنی كار و باری نیزامی و
وره‌ی به‌رزی له مه‌یدانی شه‌ر دا پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌م
ئازیزه‌ی كرد به مه‌سئوولی ده‌سته‌یه‌ك له هاورانی
پێشمه‌رگه.
رێكه‌وتی 24ی ره‌زبه‌ری 1361ی هه‌تاوی، له جه‌ره‌یان شه‌رێكی
حه‌ماسی و قاره‌مانانه‌ی هاوریانمان له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیم
كه له ئاوائی قول قوله‌ی ناوچه‌ی مه‌هاباد رووی دا، له
كاتێك دا كه هاوری به‌همه‌نی مولازادگان پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كومه‌له و فه‌رمانده‌ی ده‌سته، بۆ شكاندنی ئه‌لقه‌ی گه‌ماروی
دوژمن هیرشی برده سه‌ر سه‌نگه‌ری به‌كرێگیراوه‌كانی رژیم،
كه‌وته به‌ر گوولله‌ی دوژمن به توندی بریندار بوو.
كاتێك كه هاوریانمان دێنه لای پێان ده‌لێت: گیانی خوتان و
چه‌كه‌كه‌ی من ده‌رباز بكه‌ن شۆرشی چه‌وساوه‌كان پێویستی
پێتانه.
سه‌ره‌نجام به هۆی كاریگه‌ری برینه‌كه‌یه‌وه گیانی به‌خت
ده‌كات و به ریزی گیان به‌خت كردوانی كومه‌له‌وه په‌یوه‌ست
ده‌بی.
یادی ئازیزی بۆ هه‌تا هه‌تایه له دلمان دا زیندووه.
|