|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاروێ
بێهروزی سه‌لاحی دیسفان،
شۆرشگێری كۆمۆنیست و سیمای
خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی
هاوڕێ یێهروز له نێو تێكۆشه‌رانی شۆرشگێری شاری مه‌شهه‌د،
سیمایه‌كی ناسراو و خۆشه‌ویست بوو.
ئه‌و مۆبه‌لێغێكی وریا و به توانا له ئاكسیۆنه سیاسییه‌كان
و مۆره‌وجێكی جیدی و به حه‌وسه‌له له په‌ره‌پێدانی
ماركسیزمی شۆرشگێر بوو.
له پاییزی ساڵی ٥٧ پادگانی به‌جێهێشت و بێ وچان له مه‌یدانی
تێكۆشانی سیاسی شاری مه‌شهه‌د به‌شداری كرد.
به هۆی نفوزێكی سیاسی و مه‌عنه‌وی كه له ێنو سه‌ربازان و
هاورێیانیدا هه‌یبوو ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له سه‌ربازان له
ژێر كاریگه‌ری قسه‌وباسه‌كانیدا پادگانیان به‌جێهێشت.
چ له رۆژانی راپه‌رین و چ دواتریش، له سازمان دانی رێپێوان و
ئیعترازاتی خه‌ڵك دژ به رژیمی شا ده‌ورێكی به‌رچاوی هه‌بوو.
هاوكات به‌شداری چه‌ندین كۆر و كۆمه‌ڵ له هه‌ڵسووڕاوانی
كۆمۆنیست و خوێندكاری دانشگاه بوو.
ساڵی ١٣٥٨ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له هاورێیانی به رێكخراوی
ئیتحادی موبارزانی كۆمۆنیست په‌یوه‌ست بوو، هه‌ر ئه‌و ساڵه
هه‌ڵسووراوانه بۆ پێكهێنانی ئیتحادیه‌ی كرێكارانی بێكار له
مه‌شهه‌د له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڵسووراوێكی چه‌پ تێده‌كۆشا و یه‌كێك
له كه‌سایه‌تیه سه‌ره‌كییه‌كانی پێكهێنانی ئه‌و ئیتحادیه‌یه
بوو.
ئه‌گه‌ر چی ئه‌م رێكخراوه كرێكارییه له لایه‌ن هێزه‌كانی
حیزبۆڵڵای رژیمه‌وه كه‌وته به‌ر په‌لاماری بێره‌حانه،
به‌ڵام ده‌وری هاورێ بێهروز له رێكخستنی رێپێوانی چه‌ند
هه‌زار كه‌سی كرێكاران له شاری مه‌شهه‌د بۆته به‌شێك له
مێژووی خه‌باتی كرێكاری ئه‌و شاره.
مه‌یدانی تێكۆشانی هاروێ بێهرووز هه‌ر به ته‌نیا شاری
مه‌شهه‌د نه‌بوو ئه‌و ئازیزه و هاورێیانی خه‌باتی خۆیان بۆ
شاره‌كانی، گۆناباد توربه‌تی حه‌یده‌رییه، قووچان و گۆرگان و
ساریش په‌ره پێدا بوو.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م ئازیزه به دوای قه‌رارێكی خیابانی له شاری
مه‌شهه‌د شناسایی و ده‌ستگیر كرا و هه‌ر وه‌ك له پارێزه‌رانی
سه‌رمایه چاوه‌روان ده‌كرا كه‌وته ژێر درندانه‌ترین
ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌وه كه چی نه‌یانتوانی لێوی رازدار و
نه‌هێنی پارێزی بكه‌نه‌وه و په‌ی به هه‌ڵسوورانی ته‌شكیلاتی
ببه‌ن، به‌ڵام حوزوری وه‌كو كه‌سێكی تێكۆشه‌ر و سیاسی له ریزی
ئیتحادیه‌ی بێكاران بوو به هۆی ئه‌وه‌یكه به ٨ساڵ زیندان
مه‌حكووم بكرێت.
له ده‌ورانی زینداندا سه‌میمیه‌ت و سه‌داقه‌تی له‌گه‌ڵ
هاوبه‌ندیه‌كانی و په‌ره پێدانی هه‌ڵوێسته‌كانی ماركسیزمی
شۆرشگێر ئه‌وی لای هه‌مووان گه‌لێك خۆشه‌ویست كردبوو. پاش یه‌ك
ساڵ و نیو دوای گیرانی، جارێكی دیكه به هۆی وه‌ده‌ست كه‌وتنی
ئیتلاعاتی تازه كه له تێكۆشانی ته‌شكیلاتی هاورێ بێهرووز
به ده‌ست پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی رژیم كه‌وتبووه‌وه
به هۆی تێكۆشانی له نێو زینداندا ، جارێكی دیكه موحاكمه
كرا و حوكمی ئیعدامی بۆ ده‌ركرا.
رۆژانی ئه‌وه‌ڵی مانگی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٦١ی هه‌تاوی له
كاتێكدا به شیعار دان و وره‌ی به‌رز به‌ره‌ورووی مه‌رگ
ده‌روێشت هاورێ بێهروزی سه‌لاحی دیسفان، به ده‌ست
جینایه‌تكارانی رژیمی ئیسلامی له سێداره درا و گیانی له
رێگای ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان فیدا كرد.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی.
|