|
به یادی هاوری ئیسماعیلی موسته‌فه‌وی، پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
شۆرشگێری كۆمه‌له
هاوری ئیسماعیلی
موسته‌فه‌وی سالی 1341ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له ئاوائی زه‌رینه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی
دیوانده‌ره چاوی به ژین هه‌لێنا.
ئه‌م ئازیزه‌ش
وه‌ك زۆربه‌ی مندالانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان له
سه‌رده‌مێك كه دبوو له خوێندنگاكان مه‌شغوولی ده‌رس خوێندن
بێت، به هۆی نه‌داری و ده‌ست كورتی بنه‌ماله‌كه‌یه‌وه له
مافی باسه‌واد بوون بێ به‌ری بوو و دوواجار كه خۆی ناسی هاته
نێو دنیای كار و چه‌وساندنه‌وه و له‌گه‌ل مه‌ینه‌تییه‌كانی
ژیانی به‌شمه‌ینه‌تان ئاشنا بوو. له‌م قۆناغه له ژیانیدا بوو
كه هه‌ستی به ناره‌وا بوونی جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان كرد
و كه‌وته شوێن دۆزینه‌وه‌ی ولإمی گه‌لێك پرسیار كه له
زێنیدا وروژا بوون. بیری رزگاری له سته‌م و چه‌وسانه‌وه هه‌ر
له‌م ده‌وره‌یه‌دا له ده‌رونی هاورێ ئیسماعیل دا پشكوت.
دوای له سه‌ر كار
لاچوونی رژیمی په‌هله‌وی و به هاتنه سه‌ركاری ده‌سه‌لاتی
ئیسلامی له ئیران، كوردستان بوو به سه‌نگه‌ری خۆراگری و ماف
خوازی خه‌لكی ئه‌م ناوچه‌یه به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتی ره‌شی
ئیسلامی، به هاتنه مه‌یدانی ره‌وتی كۆمه‌له كه سته‌م
لێكراوانی له ده‌وری ئالای سوری رزگاری له هه‌ر چه‌شنه
سته‌م و هه‌لإواردنێك بانگه‌واز ده‌كرد، هاورێ ئیسماعیلیش له
زستانی سالی 59 له‌گه‌ل رێبازی شۆرشگێرانه‌ی كۆمه‌له ئاشنا
بوو و دنیای حه‌ز و ئاواته‌كانی خۆی له سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كومه‌له‌دا به‌دی كرد.
له درێژه‌ی ناسین
و ئاشنایه‌تی هه‌رچی زیاتری له‌گه‌ل كۆمه‌له به ریزی
هاوریانی پێشمه‌رگه‌وه په‌یوه‌ست بوو و چه‌كی پارێزگاری له
مافی چه‌وساوه‌كانی به ده‌سته‌وه گرت.
فێر بوونی هه‌رچی
زیاتری بنه‌ماكانی تێكۆشان و خه‌باتی چینایه‌تی مه‌یدانیكی
گرینگی كاری شۆرشگێرانه‌ی هاوری ئیسماعیلی موسته‌فه‌وی بوو كه
له په‌نای كار و ئه‌ركه پێسپێرداوه نیزامیه‌كانی دا لێ غافل
نه‌ده‌بوو.
رۆژی 9ی ره‌زبه‌ری
سالی 1361ی هه‌تاوی، له جه‌ریانی هێرشی هێلیكۆپته‌ركانی رژیمی
ئیسلامی بۆ سه‌ر ئاوائی یاپال له ناوچه‌ی دیوانده‌ره، هاوری
ئیسماعیلی موسته‌فه‌وی پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له كه‌وته
به‌ر پریشكی راكتی هێلیكوپته‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی و گیانی
له رێگای ئازادی و سوسیالیزم دا به‌خت كرد.
به درێژه پێ دان
به رێگای پێروزی رێز له یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی
ده‌گرین.
|