به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی، هاورێ ئیسماعیلی
قه‌ره‌نی پوور، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و كارزانی كۆمه‌ڵه
هاورێیانی پێشمه‌رگه ئاخرین قسه‌كانی فه‌رمانده‌ی لێهاتوو و خۆشه‌ویستی خۆیان له بیره كه پێش ده‌ست پێكردنی
عه‌مه‌لیاتی گرتنی پایگایه‌كی هێزه‌كانی رژیمی کۆماری ئیسلامی له ئاوایی ده‌رمانی ناوچه‌ی مه‌هاباد بۆیانی كردبوو، هاورێیان: ته‌نانه‌ت له ده‌ستدانی هاوسه‌نگه‌رانمان نابێ چاوتروكاندنێك رامان بگرێ، باشترین رێزگرتن له هاورێیانی گیان به‌خت كردوومان، سه‌ركه‌وتنه. هاورێ ئیسماعیلی قه‌ره‌نی پوور له داوێنی بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی كانی گورگه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌یگی بۆكان چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا. هه‌ر له سه‌ره‌تای ژیانیه‌وه له‌گه‌ڵ كاری سه‌خت و تاقت پروكێنی مه‌زرا ئاشنا بوو و دواجار بۆ یارمه‌تی دان به باری گوزه‌رانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان ره‌وانه‌ی شوێنه كرێكارییه‌كان له شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوو. پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی به‌ده‌ست جه‌ماوه‌ری تینوی ئازادی و عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنی رژیمی ئیسلامی، له یه‌كه‌مین هێرشی رژیمی تازه به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتوودا بۆ سه‌ر خه‌ڵكی كوردستان، هاورێ ئیسماعیل به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو و رێگای به‌رنگاری و تێكۆشانی گرته‌به‌ر. تێكه‌ڵاوی و نزیك بوونی له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی كرێكار و زهحهتكێش، ئه‌م هاورێیه‌ی لای ئه‌وان گه‌ڵێك خۆشه‌ویست كردبوو. هه‌ر كات له‌گه‌ڵیان داده‌نیشت به زمانێكی پاراو و سه‌میمانه قسه‌ی له‌گه‌ڵیان ده‌كرد و گوێ بۆ قسه و باس و گیروگرفته‌كانیان راده‌گرت و تێده‌كۆشا تا رێگای ده‌رباز بوون له موشكلاتیان نیشان بدات و ئه‌وان به‌ره‌و خه‌باتی یه‌كگرتووانه هان بدات. هاورێ ئیسماعیل له گه‌لێك مه‌یدانی كاری پێشمه‌رگانه‌دا له ناوچه‌كانی بۆكان، مه‌هاباد، سه‌قز، و رێگای بانه- سه‌رده‌شت شان به شانی باقی هاورێیانی حه‌ماسه و فیداكاری له خۆنواند. به‌رانبه‌ر به دوژمنان تێكۆشه‌رێكی له ئاشتی نه‌هاتوو و وره به‌رز بوو و باوه‌ری قوڵی به رزگاری كرێكاران و
به‌شمه‌ینه‌تان لە دەست ستەم وچەوسانەوەو دامەزراندنی کۆمەڵگایەکی ئازاد وبەرابەر بۆ هەمو ئینسانەکان بوو‌و لە رێگە وەدیهێنانی ئەو ئامانجە بەرزە تێدەکۆشا. به‌داخه‌وه رێكه‌وتی ١٦ی رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٦١ی هه‌تاوی له جه‌ریانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنی پایگای سه‌نگسار له كاتی هێرش بردنه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی رێگای پێشره‌وه‌ی هاورێیانی بكاته‌وه، هاورێ ئیسماعیلی قه‌ره‌نی پوور، پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌ڵه و فه‌رمانده‌ی به‌شێك له‌و عه‌مه‌لیاته، ده‌كه‌وێته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان فیدا ده‌كات. یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵماندا زیندووه |