به‌رێزه
یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی، هاوری "عێزه‌ت
یەگانه"،
پێشمه‌رگه‌ی
وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ
عێزه‌ت
سالی 1345ی هه‌تاوی
له
بنه‌ماله‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش
له
شاری مه‌ریوان
چاوی به
ژین پشكووت.
له
ده‌ورانی
خوێندنی ناوه‌ندی
دا بوو كه
ئاخێزی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی
ئێران به‌رانبه‌ر
به
رژیمی پاشایه‌تی
له
ئێران كه
ته‌خت
و به‌ختی
ئه‌و
رژیمه‌ی
تێكه‌وه
پێچا ده‌ستی
پێكردبوو.
سه‌ره‌تاكانی
تێكه‌لاو
بوونی له‌گه‌ڵ
كار و چالاكی سیاسی ده‌گه‌رێته‌وه
بۆ ئه‌و
ده‌ورانه‌ی
كه
خۆپیشاندان و خه‌باتی
به‌ربلاوی
جه‌ماوه‌ری
سه‌رتاسه‌ری
كوردوستان و ئێرانی داگرتبوو.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی
له
په‌یوه‌ندی
له‌گه‌ل
یه‌كیه‌تی
جوتیارانی شاری مه‌ریوان
درێژه‌ی
به
هه‌لسوورانی
خۆێ دا.
له
كاتی كۆچی مێژویی خه‌ڵكی
شاری مه‌ریوان
كه
به
نیشانه‌ی
ئیعتراز و ناره‌زایه‌تی
به‌رانبه‌ر
به
رژیمی ئیسلامی له
لایه‌ن
كۆمه‌ڵه‌وه
وهرێكهوتبوو،
ماندویی نه‌ناسانه
سه‌ردانی
سه‌نگه‌ره‌كانی
ده‌وروبه‌ری
شاری ده‌كرد
و ئه‌ركی
گه‌یاندنی
پێداویستیه‌كانی
ئه‌و
سه‌نگه‌رانه‌ی
به
شه‌و
و به
رۆژ وه
ئه‌ستۆ
گرتبوو.
له
ده‌وره‌ی
ئه‌وه‌لی
بزوتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانەی خەڵکی كوردستان دا ئه‌و
ئازیزه
له
سه‌ر
بریاری كۆمه‌ڵه
له
ناوشار مایه‌وه
و ئه‌ركی
ته‌شكیلاتی
دیاری كراوی له
په‌یوه‌ند
له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه‌دا
وه
ئه‌ستۆ
گرت.
دوای ئازاد بوونی شاری مه‌ریوان
به
ده‌ستی
هێزی پێشمه‌رگه،
وێرای چه‌ند
كه‌سی
دیكه
له
هاورێیانی كۆری "كاوه"یان
پێك هێنا كه
ئه‌ركی
بلاو كردنه‌وه‌ی
چاپه‌مه‌نییه‌كانی
كۆمه‌ڵه‌ی
له
ئه‌ستۆ
بوو. ده‌وری
هاورێ عێزه‌ت
له‌م
ده‌وره‌یه‌دا
ته‌نیا
له
چوار چێوه‌ی
كۆری "كاوه"دا
نه‌بوو
به‌ڵكوو
گه‌لێك
مه‌ئموریه‌تی
دیكه‌شی
له
ئه‌ستۆ
بوو كه
فیداكارانه
و دلسۆزانه
به‌رێوه‌ی
ده‌بردن.
به‌هاری
سالی 1361 هه‌تاوی
به
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست
بوو كه
له‌م
مه‌یدانه
له
تێكۆشانی شۆرشگێرانه
دا كه‌سێكی
خاوه‌ن
دیسیپلین به‌رانبه‌ر
به
ئه‌ركی
پێشمه‌رگه‌كان
و كه‌سێكی
دلسۆز و فیداكار به‌رانبه‌ر
به
هاورێانی و خەڵکی زەحمەتکێشی
ناوچەکە بوو.
ریكه‌وتی
3ی خه‌زه‌لوه‌ری
ساڵی 1361ی هه‌تاوی
له
جه‌ره‌یانی
هێرشی هێزه‌كانی
رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر
ئاوایی "تووه‌سووران"
كه
لهگهلًَ
خۆراگری هاوریانی پێشمه‌رگه‌ی
كومه‌له
به‌ره‌و
روو بوو پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه،
هاوری عێزه‌تی
یگانه
پێشمه‌رگه‌ی
فیداكاری كومه‌له،
گیانی له
رێگای ئازادی و سوسیالیزم دا به‌خت
كرد.
رێگای تا سه‌ركه‌وتنی
یه‌كجاری
به‌رده‌وامه
و یادی له
دڵمان دا زیندووه
|