|
هاوڕێ فه‌رهادی پاوه‌یی، ساڵی 1339 له شاری پاوه هاته
دنیاوه ساڵه‌كانی پێش راپه‌ڕین درسی ویند و پاشان وه‌ك
موعه‌لیمی دانشسه‌را له یه‌كێك له ئاوایییه‌كانی پاوه درسی
وته‌وه له راپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری سالێ 57دا دژی رژیمی شا
چالاكانه به‌شداری كرد و دوای هێرشه‌كانی یه‌كه‌م و دووهه‌می
جمهووری ئیسلامی بۆ سه‌ر به‌شی كوردستان په‌یوه‌ندی كرد به
ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه و به ریزی خه‌باتكارانی زه‌حمه‌تكێشان
په‌یوه‌ست بوو. له به‌هاری ساڵی 59وه له ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا له شه‌ڕه‌كانی به‌رگری به‌شداری
كرد و جه‌نگا. له رێكه‌وتی 30/8/1361دا له شه‌ڕی حه‌ماسی
بێساراندا دژی هێزه‌كانی رژیمدا كه‌وته به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوان و گیانی به‌خت كرد. |