|
هاوڕێ فه‌تاحی سه‌راوكام سالی
1342 له ئاوایی ئه‌ڵكیی ناوچه‌ی
كامیاران هاته دنیاوه.
ساڵه‌كانی پێش راپه‌ڕین ژیانی به
ره‌نجی كاری لادێ و به كرێكاری
تێپه‌ڕ كرد. دوای هاتنه سه‌ركاری
رژیمی جمهووری ئیسلامی په‌یوه‌ندی
به ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه‌وه گرت و
دوای ماوه‌یه‌ك هاته ناو ریزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه به هۆی
هه‌ڵسووڕاوی و كاری وشیاری
ده‌رانه‌ی له ناو خه‌ڵكی ناوچه‌ی
كامیاراندا ناسرا و خۆشه‌ویست بوو
له رێكه‌وتی 27/8/1361 له
رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی رژیم له نیزیك ئاوایی
ئاسه‌نگه‌ران له سه‌ر جاده‌ی
كامیاران - مه‌ریوان كه‌وته به‌ر
گولله و گیانی به‌خت كرد كاتێك
پاسدارانی جمهووری ئیسلامی
ویستیان ته‌رمی كاك فتاح له‌گه‌ڵ
خۆیان به‌رن دایكێكی زه‌حمه‌تكێشی
ئاوایی ئاسه‌نگه‌ران به
منداڵه‌وه خۆی به سه‌ر
ته‌رمه‌كه‌یدا كێشا پاسدارانی
رژیم ئه‌و دایكه و مناڵه‌كه‌یان
دایه به‌ر ده‌سترێژی گولله و
ئه‌وینیش به‌سه‌ر ته‌رمه‌كه‌ی كاك
فتاح دا گینیان به‌خت كرد. |