|
به یادی هاوری حه‌سه‌نی عه‌جه‌می شۆرشگێری لێهاتوو و سیمای
خۆراگری نێو سیاچاله‌كانی ده‌سه‌لاتدارانی په‌هله‌وی و رژیمی
ئیسلامی
سالی 1332ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی كرێكاری له شاری
ئابادان، چاوی به ژین هه‌لێنا.
خوێندنی هه‌تا وه‌رگرتنی دیپلوم له شاری ئابادان به سه‌ر برد
وپاشان بۆ درێژه پێدان به خوێندن له زانكوی علم و سه‌نعه‌تی
تاران وه‌رگیرا.
هه‌ر له ده‌ورانی لاویه‌تیه‌وه به هۆی فه‌زای سیاسی و
شۆرشگێرانه‌یه‌ك كه له نێو بنه‌ماله‌كه‌ی دا هه‌بوو له‌گه‌ل
بیر كردنه‌وی سیاسی و قول بوونه‌وه له روداوه‌كانی كۆمه‌لگا،
له پێناو ژیانی باشتر بۆ ئینسانه‌كان دا ئاشنا بوو .
ئاشنایه‌تی له‌گه‌ل بیروباوه‌ری ماركسیستی و رێبازی
شۆرشگێرانه‌ی كۆمۆنیستی هاوری حه‌سه‌ن ده‌گه‌رێته‌وه بۆ حوزور
و ئاشنایه‌تی له‌گه‌ل مه‌حافلی سیاسی نێو دانشگا.
له جه‌ره‌یانی ئیعترازات و ناره‌زایه‌تیه‌كانی ئه‌و
سه‌رده‌مه له دانشگای علم و سه‌نعه‌ت له رێكخه‌ران و
رابه‌رانی دانشجۆئی بوو كه له‌م په‌یوه‌ندیه‌دا ده‌ۆریكی
به‌رچاوی گێرا.
سالی 1352ی هه‌تاوی له لایه‌ن ساواكه‌وه ده‌ستگیر و بۆ
ماوه‌ی دو سال له ژێر سه‌خت ترین ئه‌شكه‌نجه و ئازاری
نامرۆڤانه‌ی رژیمی په‌هله‌وی دا بوو.
ماوه‌ی ئه‌م دو ساله كه له زینداندا بوو له‌گه‌ل كۆمه‌لیك
له شورشگێرانی نێو زیندان ئاشنا بوو و گه‌لێك ئه‌زمونی
خه‌باتكارانه‌ی به ده‌ست هێنا .
ئازاد بوونی هاوری حه‌سه‌ن له زیندان مه‌جالێك بوو كه
تێكوشانی خۆی له ناخی جم وجوله كۆمه‌لایه‌تیه‌كان كه له
ئاخره‌كانی سالی 55وه ده‌ستی پێ كردبوو ده‌ست پێبكاته‌وه.
سه‌میمیه‌ت و ساده بوونی له په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ل خه‌لكدا
و هه‌روه‌ها لیهاتوئی له بۆرای كار و هه‌لسوورانی خه‌بات
كارانه له ده‌ورانی راپه‌رینی خه‌لكی ئیران له سالی 57ی
هه‌تاوی دا، سیمایه‌كی ناسراو و خۆشه‌ویستی له‌م ئازیزه لای
خه‌لكی ئابادان پێك هێنابو.
له جه‌ره‌یانی به‌ره‌وپێش چوونی ره‌وتی خه‌بات و تێكۆشان دا
په‌یوه‌ندیه‌كی زیاتری له‌گه‌ل بزووتنه‌ی كرێكاری په‌یدا كرد و
له‌گه‌ل كۆمه‌لێك له رابه‌ران و تێكوشه‌رانی كرێكاری له
سه‌نعه‌تی نه‌ۆتی ئابادان، كه یه‌كێك له‌و تێكوشه‌رانه كاك
عه‌لی برای ئه‌م خوشه‌ویسته‌مان بوو ئاشنا بوو .
له‌م ده‌ورانه دا بوو كه هاوری حه‌سه‌ن له‌گه‌ل كاك عه‌لی
برای و هاوسه‌ره‌كه‌ی فه‌ریده‌ی یونسی له هه‌لسووراوانی
سازمانی ره‌زمه‌نده‌گان بوون، كه دواجار له جه‌ره‌یانی
ناكۆكیه‌كانی ئه‌م سازمانه به به‌ره‌ی ماركسیزمی شۆرشگێر
په‌یوه‌ست بوون .
سالی 1360 له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامیه‌وه ده‌ستگیر
كرا و ئه‌م جاره به‌ندیخانه‌ی رژیمی ئیسلامی بوو به جێگای
ئه‌شكه‌نجه و ئازاری ئه‌م شورشگێره كۆمۆنیسته.
ئینسان كوژانی رژیمی ئیسلامی كه توانای بینینی هیچ جۆره
ده‌نگێكی نه‌یاری خۆیان نیه و له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو
نه‌یارانی خۆیان، كۆمۆنیسته‌كان و كرێكارانی وشیار و نارازی
به دوژمنی هه‌تا سه‌ر و له ئاشتی نه‌هاتووی خۆیان ده‌زانن،
پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر كه نه‌یانتوانی لێوی نهێنی
پاریزی ئه‌م خۆشه‌ویسته بكه‌نه، له به‌هاری 1361دا هاوری
حه‌سه‌نی عه‌جه‌میان له حالێكدا به ده‌نگی به‌رز و دلیر
دروشمی بژی سوسیالیزمی سه‌ر ئه‌دا، تیرباران كرد و ناره‌وا
بوون و دژی ئینسان بوونی خۆیان بۆ جاریكی دیكه سه‌لماند.
بژی یادی ئازیزی و رێگای پیرۆزی تا وه‌دی هاتنی ئازادی و
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان به‌رده‌وامه.
|