|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوری حه‌سه‌نی فه‌لاحی، كرێكاری
وشیار و شۆرشگێر
هاوری حه‌سه‌نی فه‌لاحی له سالی 1336ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی ئاوائی قه‌لاگا له به‌شی
فه‌یزولله به‌یگی ناۆچه‌ی بۆكان چاوی به ژین پشكووت.
ده‌ۆرانی مندالی به زه‌حمه‌تێكی فراوان توانی له خوێندنگا
ئاماده بێت و له په‌نای خوێندنی دا ژیانی به كار و ره‌نجی
تێپه‌ر ده‌كرد له هه‌ل و مه‌رجێكی ژیانی هه‌ژارانه دا تووانی
تا كوتائی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تائی درێژه به خوێندن بدات.
ژیانی سه‌خت و ده‌ست كورتی بنه‌ماله‌كه‌یان رێگه‌ی نه‌دا كه
له‌وه زیاتر درێژه به خوێندنی بدات و به ناچار و بۆ
یارمه‌تیدان به باری گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌یان ره‌وانه‌ی
بازاری كار و چه‌وساندنه‌وه بوو.
كار كردن له كارگا و شوێنه كرێكاریه‌كان دا، ئاره‌ق رشتن و
هیلاكی كاركردنێك كه خه‌یر و به‌ێره‌كه‌ی ده‌چوو ناۆ ده‌ستی
خاوه‌ن كاران و سه‌رمایه‌داران، راستیه‌كی تال و ناره‌وا بوو
كه ژیانی ئه‌م ئازیزه‌ی له خۆ گرتبوو، هه‌ر بۆیه
بیركرنه‌وه له‌وه‌ی كه تا كه‌ی ده‌بی ئاوا هه‌ل و مه‌رجێك
درێژه‌ی هه‌بی، تۆوی تیكۆشان و خه‌باتی بۆ وه ده‌ست هێنانی
ئاوات و ئاره‌زووه‌كانی لای هاوری حه‌سه‌ن چاندبوو.
سالی 57ی هه‌تاوی هاوكات له‌گه‌ل هاتنه مه‌یدانی جه‌ماوه‌ری
میلیونی بێبه‌ش و وه‌گیان هاتوی ئیران له دژی رژیمی
په‌هله‌وی، ده‌ستی دایه خه‌بات و هه‌لسووران و له ئیعترازات
و ته‌زاهۆراتی ئه‌م ده‌ۆرانه‌دا به‌شداری كرد و له‌گه‌ل
ره‌وته سیاسیه‌كان دا ئاشنا بوو.
پاش راپه‌رینی 22ی رێپه‌ندانی 1357 ی هه‌تاوی، خه‌بات و
تێكۆشانی به كۆمه‌له‌وه گرێ دا و له‌وه‌وبه‌دوا بوو به
هه‌لسووراوی سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كۆمه‌له.
به‌هاری سالی 1361 له ناوچه‌ی سه‌قز خۆی به هاوریانی
پێشمه‌رگه گه‌ێاند و خوازیاری په‌یوه‌ست بوون به ریزی
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی كۆمه‌له‌وه بوو.
كاتێك كه له‌گه‌ل هاوریانی گوردانی 26ی سه‌قز ده‌یهه‌ویست
به‌ره‌و فێرگه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی كۆمه‌له بێت و له‌وێ پاش
تێپه‌ر كردنی ده‌وره‌ی سیاسی نیزامی ره‌سمه‌ن به ریزه‌كانی
كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بێت، له ئاوائی گۆبكتان له‌گه‌ل
هێزه‌كانی رژیم تووشی شه‌رێكی سه‌خت هاتن كه له جه‌ره‌یانی
ئه‌م شه‌ره‌دا، هاوری حه‌سه‌نی فه‌لاحی كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمنانی ئازادی و گیانی له رێگای ئامانجه‌كانی به‌رز و
ئینسانی دا به‌خت كرد .
رێگای پیرۆزی هه‌تا وه‌دی هاتنی ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ
ئینسان درێژه‌ی هه‌یه. |