|
به‌رز و به‌رێز بێت یادی هاوری حیكمه‌تی شه‌ریفی، پێشمه‌رگه‌ی
فیداكار و شۆرشگێری كۆمه‌له
سالی 1341ی هه‌تاوی له ناوچه‌ی ئێناخی كوردستانی عیراق هاوری
حیكمه‌تی شه‌ریفی چاوی به ژین پشكووت.
خوێندنی سه‌ره‌تائی ئه‌م ئازیزه له ژێر سێبه‌ری ژیانێكی
هه‌ژارانه دا، له شوێنی له دایك بوونی ده‌ستی پێكرد.
سالانی خوێندنی له ئاستی دواناوه‌ندی دا هاوكات بوو له‌گه‌ل
ئاواره بوونی بنه‌ماله‌كه‌یان كه به‌ره‌و كوردستانی ئیران
رۆیشتن و له شاری پاوه نیشته‌جێ بوون.
ژیانی هه‌ژاری و بارودۆخی ئاواره‌یی له شاری پاوه سه‌ره‌رای
ئه‌وه‌ی كوسپێكی زۆری له سه‌ر رێگای ژیانی هاوری حیكمه‌ت دا
پێك هێنابوو، به‌لام به گه‌شبینیه‌كی زۆر به داهاتوه‌وه
مه‌شغولی درێژه پێدان به خوێندنی بوو و یارمه‌تی
بنه‌ماله‌كه‌شی ئه‌دا.
له سه‌روبه‌ندی سالی 57ی هه‌تاوی كه ده‌نگی
ناره‌زایه‌تیه‌كانی خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی په‌هله‌وی
به‌رز ببوه‌وه، له شاری كرماشان سالی ئاخری ده‌بیرستانی
ده‌خوێند و دیپلۆمی له‌م شاره وه‌رگرت.
به ده‌ست پێكردنی ئیعترازات و خۆپێشاندانی خوێندكاران، یه‌كێك
له‌و تێكۆشه‌رانه بوو كه هانده‌ری به كۆمه‌لی خه‌لك بوو بۆ
به‌شداری كردن له‌و خه‌باته دا و خۆیشی به ئه‌و په‌ری
لێبراه‌ێه‌وه هه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌یان دا ئاماده بوو.
هه‌ر له‌م ساله دابوو كه له‌گه‌ل كۆرێك له ژیر ناوی
(كۆمه‌له‌ی هه‌تاو) ئاشنا كه له ناوچه‌ی هه‌ورامان
فه‌عالیه‌تیان ده‌كرد.
به هاتنه سه‌ر كاری رژیمی ئیسلامی زۆر زوو ماهیه‌تی دژی
ئینسانی ئه‌م رژیمه‌ی ناسی و به بێ پسانه‌وه دریژه‌ی به
كاری سیاسی و شۆرشگێرانه‌ی خوی‌دا و له به‌ریه‌وه بردنی
میتینگ و خۆ پیشاندانه‌كانی مه‌نته‌قه‌ی پاوه دا ده‌وری
به‌رچاوی دیت.
له ته‌حه‌سونی خه‌لكی قۆریقه‌لا له دژی هێرشی پاسدارانی رژیم
بۆ سه‌ر شاری پاوه، زۆر چالاكانه به‌شداری كرد و له لایه‌ن
خه‌لكه‌وه به ئه‌ندامی شورای خه‌لك هه‌لبژیردرا.
به هێرشی سه‌راسه‌ری رژیم بۆ سه‌ركوتی خه‌لكی كوردستان هاوری
حیكمه‌ت چه‌كی موقاوه‌مه‌تی كرده شانی و له ناوچه‌ی
هه‌ورامان به ریزی هێزی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له په‌یوه‌ست بوو.
له به‌هاری سالی 1360 سه‌فه‌رێكی بۆ دیتنی بنه‌ماله‌كه‌ی كرد
و له هاوینی هه‌ر ئه‌و ساله دا هاورێ له گه‌ل تێكۆشه‌ری
گیانبه‌خت كردوو مام حوبیبی زه‌ردوییخۆی گه‌یانده ناو ریزی
هاورپیانی پیشمه‌رگه‌وه.
له شه‌ره‌كانی ناوچه‌ی كامیاران و مه‌ریوان دا به ئه‌وپه‌ری
لێپراویه‌وه به‌شداری كرد و لێهاتویه‌كی گه‌لێك به‌رزی له
خۆی نیشان دا.
هاورێ حیكمه‌تی خۆشه‌ویست رۆژی 25ی پوشپه‌ری سالی 1361 هه‌تاوی
له جه‌ره‌یانی شه‌رێكی حه‌ماسی له‌گه‌ل دوژمنانی ئازادی، كه
له دووریانی ئاوائی چه‌شمیه‌ر و بۆریه‌ری سه‌ر جاده‌ی
مه‌ریوان رووی دا كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی به‌خت
كرد.
به دریژه پێ دان به ریگای پیرۆزی ریز له یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی ده‌گرین
|