|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیزی
هاورێ هوشه‌نگی موجاوری،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
ساڵی ١٣٣٢ی هه‌تاوی هوشه‌نگ له
شاری سه‌قز چاوی به‌ژین هه‌ڵیێنا.
خوێندنی سه‌ره‌تایی هه‌تاكو
كۆتایی ده‌وره‌ی ده‌بیرستان له
شاری سه‌قز به‌ئه‌نجام گه‌یاند و
پاش گه‌رانه‌وه‌ی له سه‌ربازی
له ده‌وره‌یه‌كی پزیشكیاریدا
به‌شداری كرد.
هه‌ر له ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی
رژیمی په‌هله‌وییه‌وه پێ نایه
مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانی سیاسی
له دژی زوڵم و نابه‌رابه‌ری و
دیكتاتۆرییه‌وه.
ساڵی ١٣٥٦ی هه‌تاوی له لایه‌ن
ساواكی شاوه ده‌ستگیر كرا و
خرایه ژێر ئه‌زیه‌ت و ئازراێكی
زۆره‌وه. دوای ماوه‌یه‌كی كورت
له زیندان ئازاد بوو و به
خێرایی فه‌عالییه‌تی سیاسی خۆی
سه‌رله‌نوێ ده‌ستپێكرده‌وه.
سه‌رده‌می ئاخێزی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ئێران، له بیمارستانی
شاری مه‌ریوان مه‌شغوڵی كار‌كر‌ن و
مۆداوای نه‌خۆشه‌كان بوو. هه‌ر
له‌و سه‌رده‌مه‌دا بوو كه
له‌گه‌ڵ تێكۆشه‌ران و
خه‌باتكارانی ئه‌م شاره ئاشنا
بوو و په‌یوه‌ندییه‌كی گه‌رم و
گوری له‌گه‌ڵ دامه‌زراندن. له‌م
ده‌ورانه‌دا له خۆپیشاندان و
ناره‌زاییه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی
مه‌ریوان له دژی رژیمی شا
به‌شداریه‌كی به‌رچاوی له
خۆنواند.
پاش رووخانی رژیم، له‌گه‌ڵ
یه‌كێتی جوتیارانی مه‌ریوان و
دواجار له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ندی سیاسی و ته‌شكیلاتی
به‌رقه‌رار كرد.
له جه‌ریانی چه‌ك كردنی مه‌قه‌ری
سپای پاسدارانی رژیمی ئیسلامی له
شاری مه‌ریوان له رۆژی ٢٣ی
پوشپه‌ری ساڵی ٥٨دا، به‌شداری كرد
و له كۆچی مێژووی خه‌ڵكی ئه‌م
شاره كه به نیشانه‌ی ئیعتراز و
ناره‌زایه‌تی له حوزوری هێزه
نیزامییه‌كانی رژیم له‌م شاره
وه‌رێكه‌وت، یه‌كێك له
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی پزیشیكاری
ئه‌و كۆچه مێژوویه بوو.
ئه‌م واحیده كه هاورێ هوشه‌نگ
به دڵسۆزی و فیداكارییه‌وه كاری
تێدا ده‌كرد، یارمه‌تییه‌كی زۆری
به خه‌ڵكی كۆچ كردوودا و به هۆی
هه‌وڵێكی ماندوویی نه‌ناسانه كه
له پێناوی سڵامه‌تی و دابین
كردنی بێهداشت و ده‌رمانی كۆچه‌كه
ده‌دا، گه‌لێك رێزی لێده‌گیرا.
له‌م ده‌ورانه به‌داواوه هاورێ
هوشه‌نگ هه‌ڵسووراوێكی په‌یگیری
رێبازی كۆمه‌ڵه بوو كه له نێو
دڵی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا
جێگای خۆی كردبووه‌وه و
به‌رده‌وام له په‌نای كاری
پزیشكیاریدا ساتێك له ته‌بلێغ و
ته‌رویجی كۆمه‌ڵه وازی
نه‌ده‌هێنا.
كاری سیاسی و ته‌شكیلاتی له ناو
كارمه‌ندانی به‌شی ده‌رمانی
ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كان ئه‌و
مه‌یدانه بوو كه له لایه‌ن
كۆمه‌ڵه‌وه بۆ هاورێ هوشه‌نگ
دیاری كرابوو كه ئه‌م ئازیزه
به باشی و هه‌ڵسووراوانه
به‌رێوه‌ی ده‌برد.
به گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه
بۆ نێو شاره‌كان، به ریزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه‌وه
په‌یوه‌ست بوو و له گه‌لێك
مه‌یدانی كار و هه‌ڵسوورانی
شۆرشگێرانه‌دا به‌شداری كرد.
له جه‌ریانی خۆراگری و
راوه‌ستانی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان
به‌رانبه‌ر به هێرشی رژیم ئه‌م
ئازیزه له‌به‌شی تۆپخانه‌ی
كۆمه‌ڵه‌دا بوو.
به هاتنه ده‌ره‌وه‌ی پێشمه‌رگه
له شار به‌رپرسایه‌تی پزشكی
په‌لی شه‌هید حوسه‌ینی وه‌ئه‌ستۆ
گرت.
هاورێ هوشه‌نگ نه‌ته‌نیا
پزیشكیاری زۆبده و دلسۆز بوو،
به‌ڵكوو له باقی مه‌یدانه‌كانی
كاری پێشمه‌رگانه‌دا هاورێیه‌كی
وریا و زیره‌ك بووكه له زۆرترین
كاتدا فێری زانست و چالاكی
پارتیزانی ده‌بوو و به باشترین
شێوه ئه‌وه‌ی كه فێری ده‌بوو
به‌كاری ده‌هێنا.
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌كانی كۆماسی
و شامیان دڵسۆزی و به‌خه‌مه‌وه
بوونی ئه‌م ئازیزه‌یان قه‌د
له‌بیر ناچێته‌وه كه له‌وپه‌ری
سه‌میمیه‌ت و كارزانییه‌وه به
موداوای نه‌خۆشی و كێشه
پزیشكییه‌كانیانه‌وه مه‌شغوڵ
ده‌بوو.
هاورێیانی پێشمه‌رگه له
بیریانه كه ساڵی ٦٠ له
جه‌ریانی ده‌ستبه‌سه‌را گرتنی
پایگای رژیم له مه‌ریوان و
تێكشكاندنی ٢ ستوونی نیزامی رژیم
به سه‌ختی بریندار بوو كه چی
به‌وحاڵه‌وه رێنوێنی پزشكی به
هاورێیانی ده‌دا تا له موداوای
برینداره‌كانی مه‌یدانی شه‌ر
به‌كاری بێنن.
پاش سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی
له بیمارستانی كۆمه‌ڵه،
گه‌رایه‌وه ریزی هاورێیانی
پێشمه‌رگه و ده‌ستی به‌كار و
چالاكی پێشمه‌رگانه كرده‌وه.
رێكه‌وتی ١٠ی به‌فرانباری ١٣٦١ی
هه‌تاوی، له كاتێكدا خه‌ریكی كار
له‌سه‌ر مه‌وادی مونفه‌جره بوو،
به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و
مه‌واده به توندی بریندار بوو و
پاش ١٠ رۆژ له هه‌وڵی هاورێیانی
به‌شی پزیشكی بۆ گه‌رانه‌وه‌ی
ته‌ندروستی ئه‌و ئازیزه
به‌داخه‌وه، هاورێ هوشه‌نگی
موجاوری پێشمه‌رگه‌ی وشیاری
كۆمه‌ڵه و پزیشكیاری كارزان و
دڵسۆز، به‌ریزی گیانبه‌ختكردوانی
ئازادی و سۆسیالیسمه‌وه
په‌یوه‌ست بوو.
بژی بادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی.
|