|
به‌رز وبه‌رێزه یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی، هاوڕێ حوسه‌ینی
خودایی، پێشمه‌رگه‌ی پێشره‌و و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاوڕێ حوسه‌ین كه له ریزه‌كانی كۆمه‌ڵدا به حوسه‌ین
ئاخكه‌ند ناسراوه، ساڵی ١٣٣٧ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی
زه‌حمه‌تكێش له ئاوایی ئاخكه‌ندنی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌قز له
دایك بوو.
خوێندنی سه‌ره‌تایی له ئاواییه‌كه‌ی خۆی ته‌واو كرد و پاشان
بۆ درێژه پێدانی ره‌وانه‌ی شاری سه‌قز بوو.
له ده‌ورانی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی
په‌هله‌وی كه له رێبندانی ساڵی ١٣٥٧دا به لوتكه‌ی خۆی
گه‌یشت، هاوڕێ حوسه‌ین له ریزی خۆپیشاندان و
ناره‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م ده‌وانه‌دا حوزوری به‌رچاوی هه‌بوو.
هه‌ر له‌م ده‌وانه له‌گه‌ڵ رێبازی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو و له
رێگای نووسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه بیری خه‌باتی رزگاری خوازانه
و سۆسیالیستی بۆ شور و شه‌وقه‌وه وه‌رگرت و كردی به
ده‌سمایه‌ی خه‌باتێكی په‌یگیر و شۆرشگێرانه. پاش هاتنه
سه‌ركاری رژیمی ئیسلامی زۆر زوو توانی رێگای خۆی له
هه‌لومه‌رجی نوێ‌دا بدۆزێته‌وه و خه‌باتی خۆی هه‌ڵسووراوانه‌تر
له جاران دژ به رژیمی سه‌رمایه‌داری ئیسلامی درێژه پێ بدا.
هاوڕێ حوسه‌ین هه‌ڵسووراوێكی چالاك و لێهاتوو له بواری
ته‌بلێغ و كاری ئاگاهگه‌رانه له ناو جه‌ماوری خه‌ڵكی كرێكار
و زه‌حمه‌تكێشدا بوو. بیر تیژ و زمانی ساده و پاراوی
هه‌مووانی جه‌زبی وته شیرینه‌كانی ده‌كرد و زۆر زوو
په‌یوه‌ندییه‌كی سه‌میمانه‌ی له‌گه‌ڵ داده‌مه‌زراندن.
ساڵی ١٣٥٩ به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو
و مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانی چینایه‌تی خۆی گواسته‌وه بۆ نێو
ته‌شكیلاتی عه‌له‌نی كۆمه‌ڵه.
له ریزی هاروێیانی پێشمه‌رگه‌دا به‌رده‌وام بۆ بردنه
سه‌روه‌ی زانستی سیاسی تێده‌كۆشا و له جه‌رگه‌ی خه‌بات و
موقاوه‌مه‌تی پێشمه‌رگانه‌دا هه‌وڵی ده‌دا له‌م باره‌وه
یارمه‌تیده‌ری هاورێیانی بێت.
له پێناو ئه‌رك و به‌ڕێوه بردنی كاری ته‌شكیلاتیدا به
ده‌ربه‌ست و هاورێیه‌كی مونه‌زه‌م و ورد بین بوو.
كاتێك كه له ناو خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌ی
هه‌ڵسووراوانی پێشمه‌رگایه‌تیدا حوزوری هه‌بوو به سه‌میمیه‌ت
و دڵسۆزییه‌وه له‌گه‌ڵیان داده‌نیشت و گوێ بۆ باسه‌كانیان
راده‌گرت و ده‌بووه گۆبیستی گیر و گرفته‌كانیان و هیوای
به‌دوا رۆژی سه‌ركه‌وتنی پێیان ده‌بخشی.
له جه‌ریانی كار و چالاكی نیزامی‌دا هاوڕێیه‌كی جیدی و فیداكار
بوو، بۆیه به‌رپرسایه‌تی ده‌سته‌یه‌ك له هاوڕێیانی
پێشمه‌رگه‌ی پێ‌سپێردرا.
له ده‌ورانی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و تێكۆشانی شۆرشگێرانه‌دا
له گه‌ڵێگ مه‌یدانی رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ دوژمن‌دا
فیداكاری گه‌وره‌ی له‌خۆ نواند.
له جه‌ریانی شه‌رێكدا كه له ئاواییه‌كانی ئاخكه‌ند و یازی
بڵاغی له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی روویدا، له حاڵێكدا
فه‌رمانده‌هی به‌شێك له مه‌یدانی شه‌ره‌كه‌ی وه‌ئه‌ستۆ بوو،
پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه و شكاندنی سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن،
كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له پێناو ئازادی و
سۆسیالیزمدا به‌خت كرد. به‌مجۆره هاوڕێ حوسه‌ینی ئاخكه‌ند
فه‌رمانده‌ی ده‌سته و كادری لێهاتوو و چووه ناو كاروانی
گیانبه‌خت كردوانی كۆمه‌ڵه‌وه.
یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانی بۆ هه‌تاهه‌تایه له دڵماندا
زیندووه.
|