|
به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی، هاوری حوسێن وه‌كاش،
پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و لێهاتوی كومه‌له
هاورێ حوسێن سالی 1343ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی ده‌ست
كورت و زه‌حمه‌تكێشی ئاوائی "ده‌رمان"ی سه‌ر به ناوچه‌ی
مه‌هاباد چاوی به ژین هه‌لێنا .
ئه‌م ئازیزه وه‌ك زۆربه‌ی مندالانی بنه‌ماله‌ی زه‌حمه‌تكێشان
له‌م ده‌وران دا نه‌یتوانی برواته خوێندنگا و له مافی خوێندن
و باسه‌واد بوون بێ به‌هره بوو.
هه‌ر كه خۆی ناسی له نێو ئاوائیه‌كه‌ی خویان دا ده‌ستی به
كرێكاری كرد و به‌م شێوه‌یه سه‌ره‌تاكانی ژیانی ئه‌م ئازیزه
له‌گه‌ل ره‌نج و كاری چه‌وسێنه‌رانه‌ی ئه‌م جیهانه
پێچه‌وانه‌ی ده‌ستی پێكرد.
دواجار كه ته‌مه‌نی رێگای پێدا، له‌گه‌ل كۆمه‌لێكی دیكه له
لاوانی ئاوائیه‌كه‌یان به شوێن په‌یدا كردنی كار ره‌وانه‌ی
شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بوون و له كووره‌خانه‌كانی
ئاجۆر په‌زی دا ده‌ستی به كار كرد.
به ئاشكرا بوونی هه‌لسوورانی كومه‌له له كوردستان، هاوری
حوسێن وه‌ك هه‌زاران كه‌سی دیكه له هاوچینه‌كانی له رێگای
سیاسه‌ت و ئامانجه‌كانی كومه‌له‌وه ئه‌و دنیایه ناسیه‌وه
كه ده‌كرێت ئینسانه‌كان به بێ هه‌لاواردن و چه‌وساندنه‌وه
تێدا بژین، بۆیه په‌یوه‌ندی به كومه‌له‌وه و گرت بوو به
لایه‌نگری سیاسه‌ت و رێبازی كومه‌له له كوردستان.
به‌هاری سالی 1361 به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كومه‌له‌وه
په‌یوه‌ست بوو و چه‌كی پارێزگاری كردن له ماف و
به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی كرێكاران و به‌شمه‌ینه‌تانی به
ده‌سته‌وه گرت.
هاوری حوسێن زۆر به باشی گرینگی زانست و فێر بوونی له
جه‌ره‌یانی تێكوشان و كاری شورشگێرانه دا هه‌ست پێكردوبو،
بۆیه زۆر به خێرائی به هه‌ولی خوێ و هاورێانی پێشمه‌رگه
فێری خوێندن و نووسین بوو.
له مه‌یدانی رووبه‌روو بوونه‌وی له‌گه‌ل دوژمنان،
پێشمه‌رگه‌یه‌كی ئازا و لێهاتو بوو كه به جیدیه‌ته‌وه
ئه‌ركه‌كانی به‌رێوه ده‌برد.
رێكه‌وتی 24ی ره‌زبه‌ری 1361ی هه‌تاوی، له جه‌ره‌یانی
تێكه‌لچونی هاوریانمان له‌گه‌ل هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی
ئیسلامی كه له ئاوائی قول قوله‌ی مه‌هاباد رووی دا، پاش
شه‌رێكی قاره‌مانانه هاوری حوسێن وه‌كاش پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كومه‌له گیانی له رێگای ئازادی و سوسیالیزم دا به‌خت كرد.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی.
|