|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی، هاورێ جه‌لالی
كه‌ریم ئه‌فشار، پێشمه‌رگه‌ی لێهاتو و فیداكاری كۆمه‌ڵه
رۆژی ٢٦ی ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٣٦١ هێزه‌كانی رژیمی جمهووری
ئیسلامی هێرشیان برده سه‌ر ئاوایی خواشت له‌ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی
سه‌ر به شاری سنه.
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه قاره‌مانانه له به‌رانبه‌ریاندا
راوه‌ستان له جه‌ریانی ئه‌م شه‌ره‌دا هاورێ جه‌لال بریندار
بوو.
شه‌ر ته‌واو بووه، هاورێ جه‌لال بریندار، به‌ڵام قایم و
راوه‌ستاو بۆ ئه‌وه‌ی هاورێیانی ماندووتر نه‌بن خۆی به‌رێگادا
ده‌روا.
ده‌ستی به كه‌له‌كه‌یه‌وه گرتوه سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه
شوێنی برینه‌كه‌ی به‌ستوه، به‌ڵام خۆین هه‌ر دو ده‌ستی سوور
ده‌كات.
جه‌لال توانی زیاتر له ٢سه‌عات به رێگادا بروات، به‌ڵام
خوێنرێژی و ئازار له لایه‌ك و له لایه‌كی دیكه‌وه به‌فری
زۆر نه‌یهێشت كه درێژه به روێشتنی بدات.
ده‌بێ هه‌رچی زووتر به ئاوایی ته‌وه‌كۆلان بگه‌ن تا له
مه‌ركه‌زی پزیشكیدا چاره‌سه‌ر بكرێت.
رێگایه‌كی دوور و درێژیان له به‌ر بوو، هاورێیانی برانكاردیان
ئاماده كرد خه‌ڵكی ئاوییه‌كانی سه‌ر رێگا به‌وپه‌ری دڵسۆزی و
فیداكارییه‌وه یارمه‌تی هاورێیانیان ده‌دا،
كاتێك كه به ئاوایی ئه‌وێهه‌نگ گه‌یشتن، خه‌ڵكێی زۆر
كۆبوونه‌وه و دایكی هاورێ جه‌لال له نێو خه‌ڵكه‌كه‌وه خۆی
گه‌یانده لای رۆڵه‌كه‌ی.
جه‌لال كاتێك كه چاوی به دایكی كه‌وت، وه‌ك هه‌میشه به
پێكه‌نینه‌وه وتی: زۆرم پێ خۆشه كه هه‌رچی زووتر چاك
ببمه‌وه تا ئه‌ركه‌كانی خۆم دیسانه‌وه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نم،
به‌ڵام ئه‌گه‌ریش نه‌ژیام تۆ نابێ بۆ من ناره‌حه‌ت بی چوونكوو
له رێگایه‌كدا ده‌مرم كه پێش من هه‌زاران كۆمۆنیست ئه‌م
رێگایه‌یان پێواوه و گیانیشیان له‌ده‌ست داوه، له
داهاتووشدا سه‌دان هه‌زار كرێكاری كۆمۆنیست و ئینسانی
یه‌كسانیخواز درێژه به‌و رێگایه ده‌ده‌ن.
دایه گیان ئه‌گه‌ر من نه‌مام هه‌موو پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
رۆڵه‌ی تۆن.
خه‌ڵكی ئاواییه‌كانی قه‌ڵاپێون، هانه‌گلان، كۆسه‌مه‌ر، قه‌ڵا و
لیلانه،كۆل و ده‌ره‌گاوان و شاقه‌ڵا له نێو خویاندا هه‌ر
باسی وره‌ی به‌رزی جه‌لالیان ده‌كرد.
پاش چه‌ند رۆژ خه‌ڵك و هاورێیانی پێشمه‌رگه جه‌لالیان
گه‌یانده ئاوایی ته‌وه‌كۆلانی دیوانده‌ره كه مه‌ركه‌زی
پزشكی كۆمه‌ڵه‌ی لێ بوو كه به‌داخه‌وه سه‌ره‌راێ هه‌وڵ و
ته‌قالای هاورێیانی به‌شی پزیشكی پاش چه‌ند رۆژ گیانی
له‌ده‌ستدا.
هاورێ جه‌لالی كه‌ریم ئه‌فشار ساڵی ١٣٣٩ی هه‌تاوی له ئاوایی
ئه‌وێهه‌نگ له نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی فه‌قیر و زه‌حمه‌تكێشدا
چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
كه خۆی ناسی بۆ یارمه‌تی دان به باری بژیووی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
به مه‌به‌ستی كار كردن ره‌وانه‌ی شاره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی
كوردستان بوو.
به ده‌ستپێكردنی ناره‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵكی ئێران له دژی
رژیمی په‌هله‌وی ئه‌ویش وه‌ك باقی هاو زنجیرانی بۆ رزگار له
ده‌ست ژیانی پڕ له مه‌ینه‌ت و كوێره‌وه‌ری له‌و خه‌باته‌دا
به‌شداری كرد.
به هاتنه سه‌ركاری رژیمی ئیسلامی كه ده‌یبینی به‌شی ئه‌و و
باقی زه‌حمه‌تكێشان هه‌ر فه‌قیری و هه‌ژارییه و كاتێك كه
دیتی ده‌سه‌ڵاتدارانی تازه، چۆن دژی شۆرشگێران و خه‌ڵكی
كوردستان كه داوای مافی خۆیان ده‌كه‌ن ده‌ستیان به كوشت و بر
كردوه، بریاریدا له به‌رامبه‌ر ئه‌م رژیمه دژ به كرێكار و
زه‌حمه‌تكێشه خه‌بات بكات.
ئه‌م هاورێیه‌مان له ئاواییه‌كه‌ی خۆیاندا له دژی
كۆنه‌پرستان و پاسگای ژاندارمری كه له‌وێ جێگیر ببوون ده‌ستی
دایه ته‌بلیغ و زه‌حمه‌تكێشانی له دژی ئه‌وان هان ده‌دا.
سه‌رئه‌نجام هاورێ جه‌لال به‌هاری ساڵی ٦١ به ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه په‌یوه‌ست بوو و پاش تێپه‌ر كردنی
ده‌وره‌ی ئاموزشی سیاسی و نیزامی له هێزی شۆرشدا سازمان درا.
ئه‌م خۆشه‌ویسته ئه‌گه‌ر چی ته‌مه‌نی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی
زۆر نه‌بوو، به‌ڵام له‌و ماوه‌یه‌دا زۆر به وشیاری و
دڵسۆزییه‌وه ئه‌ركه‌كانی خۆی به‌رێوه ده‌برد.
له زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كانی رووبه‌روو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی رژیم له سه‌ر رێگای سنه - مه‌ریوان قاره‌مانانه
به‌شداری كرد.
ئاخرین مه‌یدانی قاره‌مانیه‌تی هاورێ جه‌لالی كه‌ریم ئه‌فشار
ناسراو به جه‌لال ئه‌وێهه‌نگ به‌رنگار بوونه‌وه‌ی هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بوو به‌رانبه‌ر به هێرشی هێزه‌كانی
رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر ئاوایی خواشتی ژاوه‌رۆ كه رۆژی ٢٦ی
ره‌شه‌مه‌ی ساڵی ٦١ روویدا گیانی به‌خت كرد و درێژه‌ی به
رێگای به هاورێیانی سپارد.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی.
|