|
به‌رێزه یادی هاوری جه‌لال تارین ناسراو به جه‌لال
وه‌له‌ژێر، پێشمه‌رگه‌ی ئازا و لیهاتوی كۆمه‌له
هاوری جه‌لال تارین كه له ریزی هاوریانی كۆمه‌له دا به
جه‌لال وه‌له‌ژێر ناسراوه ، سالی 1338ی هه‌تاوی له ئاوائی
وه‌له‌ژێری سه‌ر به ناوچه‌ی مه‌ریوان چاوی به ژین پشكووت.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تائی له ئاوائی وه‌له‌ژێر ته‌واو كرد
و پاشان بۆ درێژه پێدان به خوێندن ره‌وانه‌ی شاری مه‌ریوان و
دواتریش له شاری ورمێ ده‌وره‌ی دواناوه‌ندی به ئه‌نجام
گه‌یاند و له‌وێ مه‌دره‌كی دیپلومی وه‌رگرت.
ده‌ۆرانێك كه له شاره‌كانی مه‌ریوان و ورمێ مه‌شغولی ده‌رس
خوێندن بوو، هاوینان ده‌ستی ئه‌دایه كار كردن و به‌م جۆره
پیداویستیه‌كانی خوێندنی خۆی دابین ده‌كرد.
له شوێنه كرێكاریه‌كان دا و له شیركه‌ته بینا سازیه‌كان
كه كاری ده‌كرد به خه‌م و ده‌ردی كرێكارانه‌وه بوو و جێگای
خۆی له دلی ئه‌وان دا كردبووه‌وه، بۆیه رێزیان لێ ده‌گرت و
ببوو به جێگای متمانه‌یان.
هه‌ست به به‌رپرسایه‌تی و به خه‌مه‌وه بوونی ژیانی
زه‌حمه‌تكێشان لای ئه‌م ئازیزه له ئاستێكی به‌رچاودا
ده‌بیندرا بۆیه له كاتی ئیعترازاتی جوتیارانی زه‌حمه‌تكێش
له دێهاته‌كانی ده‌وروبه‌ری شاری مه‌ریوان كه له زه‌مانی شا
دا به‌رانبه‌ر به‌زۆلم و زۆری ئاغا و ده‌ره‌به‌گه‌كان وه‌ری
كه‌وتبوو به‌شداری كرد و یه‌كێك له هانده‌رانی به‌ره‌و پێش
چوونی ئه‌و خه‌باته بوو، هه‌ر بۆیه له لایه‌ن ساواكی
رژیمه‌وه شناسائی و چه‌ند جار هه‌ولی ده‌ستگیر كردنیان دا ،
به‌لام هاوری جه‌لال خۆی به ده‌سته‌وه نه‌دا و نه‌یانتوانی
ده‌ستگیری بكه‌ن.
پاش راپه‌رینی میلیونی خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی په‌هله‌وی،
هه‌ولێكی زۆری بۆ پێك هاتنی یه‌ك ریزی له ناو جووتیارانی
زه‌حمه‌تكێشی ناۆچه‌كه دا كه له درێژه‌ی ئه‌م تیكوشانه دا
خه‌باتی خۆی به ریزه‌كانی كۆمه‌له‌وه گرێ دا و به‌م شێوه‌یه
بوو به تێكوشه‌ری رێبازی كۆمه‌له كه هه‌تا ئاخرین
هه‌ناسه‌كانی ژیانی پێ وه‌فادار مایه‌وه.
له بنكه‌ی یه‌كیه‌تی جووتیاران له ئاوائی وه‌له‌ژێر وێرای
هاورێانی دیكه‌ی، عه‌تای رۆسته‌می، عه‌بدوللای نه‌ودینیان و
كۆمه‌لێكی دیكه له هه‌لسووراوانی كۆمه‌له ماندوئی
نه‌ناسانه هه‌لده‌سووران و ئه‌ركه‌كانیان به‌رێوه ده‌برد.
زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی مه‌ریوان هاوری جه‌لالیان به یار و
یاوه‌ری خۆیان ده‌زانی و له كۆبونه‌وه‌كانیان دا گوێ یان بۆ
قسه و باسه‌كانی راده‌گرت و كێشه و گرفته‌كانیان لای ئه‌م
ئازیزه باس ده‌كرد.
خه‌لكی زه‌حمه‌تكێشی ناوچه‌كانی به‌گ زاده و خاۆمیراوا،
سه‌رشیوی مه‌ریوان، شامیان و كۆماسی و سارال له نزیكه‌وه
ئه‌م خۆشه‌ویسته‌یان ده‌ناسی و متمانه‌یان پێ ده‌كرد و حوزور و
فیداكاریه‌كانی له پارێزگاری كردن له خه‌لكی زه‌حمه‌تكێشی
ناۆچه‌كه‌یان به‌رانبه‌ر به ده‌ره‌به‌گه‌كان و
كۆنه‌په‌ره‌ستانی مه‌حه‌للی قه‌د له بیر ناكه‌نه‌وه.
له جه‌ره‌یانی چه‌ك كردنی سپای كونه په‌ره‌ستی به ناو
رزگاری و له كۆچی مێژووئی خه‌لكی شاری مه‌ریوان كه به
نیشانه‌ی ئیعتراز به رژیمی ئیسلامی وه‌ری كه‌وت به‌شداری كرد
و ووره به‌خشی ناو ریزی هاوریانی بوو.
به هێرش هێنانی سه‌راسه‌ری رژیم بۆ سه‌ر خه‌لكی كوردستان، له
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له دا له به‌رانبه‌ر دوژمن دا
راوه‌ستا و له مه‌یدانه‌كانی خۆراگری چه‌كدارانه‌ی خه‌لكی
كوردستان دا به شه‌هامه‌ت و له خۆبوردووئیه‌وه ئاماده بوو،
له‌وانه خۆراگری شاری كامیاران و ده‌ور و به‌ری ، ناوچه‌ی
هه‌ۆرامان و مه‌ریوان و ژاوه‌رۆ چه‌ند نموونه له مه‌یدانی
قاره‌مانه‌تی ئه‌م خۆشه‌ویسته‌ن كه له بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی كوردستان دا تۆمار كراوه.
له سالی 61 دا بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌ئمووریه‌تێكی
ته‌شكیلاتی ره‌وانه‌ی ناۆچه‌ی موكریان كرا و سه‌ركه‌وتوانه
پاش به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئه‌ركه‌كانی گه‌رایه‌وه ناوچه‌ی
مه‌ریوان.
به هۆی لێهاتوئی و وشیاری له مه‌یدانی كاری نیزامی دا كه
وه‌ك فه‌رمانده‌یه‌ك له خۆێ نیشانی دابوو، كرایه فه‌رمانده‌ی
نیزامی هێزی كاك فۆئاد.
هاوری جه‌لال ئه‌م ئه‌ركه‌ی وه‌ك باقی ئه‌ركه‌كانی دیكه‌ی به
وشیاری و دلسۆزیه‌وه به‌رێوه ده‌برد وگه‌لێك شه‌ری حه‌ماسی
هاوریانی پێشمه‌رگه‌ی فه‌رمانده‌هی كرد كه سه‌ركه‌وتووانه
به ئه‌نجام گه‌یشتن، شه‌ره‌كانی ئه‌م ده‌ورانه‌ی
به‌رزاییه‌كانی گاران، شه‌ره‌كانی ناو شاری مه‌ریوان، ده‌راوی
بالك، جاده‌ی سنه مه‌ریوان، ئاواییه‌كانی ده‌ری و چۆر و سێ
كوچكه و قه‌لابه‌رد و چه‌ند مه‌یدانێكی دیكه له
قاره‌مانه‌تی و حه‌ماسه‌ی هاوریانی پێشمه‌رگه‌ن كه هاوری
جه‌لالی تارین فه‌رمانده‌یی ئه‌م شه‌رانه‌ی وه ئه‌ستۆ بوو.
هاۆری جه‌لال ته‌نیا به خه‌می هاوریانی له مه‌یدانه‌كانی
شه‌ر دا نه‌بوو به‌لكوو به‌رده‌وام تێده‌كوشا تا وشیاری سیاسی
خۆی و هاوریانی له‌و ئاسته بێت كه شیاوی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌له‌یه.
رۆژی 14ی گه‌لاوێژی 1361ی هه‌تاوی له جه‌ره‌یانی شه‌رێكی
سه‌خت و خوێناوی كه له نێوان پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی كه له ئاوائی سێ كوچكه‌ی ناوچه‌ی
كۆماسی مه‌ریوان رووی دا، هاوری جه‌لالی تارین پێشمه‌رگه‌ی
وشیاری كۆمه‌له و فه‌رمانده‌ی لێهاتوو و جه‌سووری هێزی كاك
فۆئاد، كه‌وته به‌ر گولله‌ی دوژمن و گیانی له رێگای ئازادی و
سوسیالیزم دا به‌خت كرد.
به شوێن گیان به‌خت كردنی ئه‌م ئازیزه ته‌رمه‌كه‌ی
ده‌كه‌وێته ده‌ست هێزه‌كانی رژیم و به‌وپێیه كه رژیم
ته‌نانه‌ت له ته‌رمی كۆمۆنیسته شۆرشگێره‌كانیش ده‌ترسن و بۆ
ئه‌وه‌ی به خه‌لكی ناۆچه‌كه بلین كه هاوری جه‌لال كه سیمای
ناسراو و خوشه‌ویستی خه‌لكی ناوچه‌كه بوو له ناویان بردوه،
ته‌رمی ئه‌م ئازیزه‌یان له ناو شاری مه‌ریوان به سه‌ر عه‌رز
دا راكێشا كه ئه‌م كرده‌وه نامرۆڤانه‌یه‌ی رژیم بوو به هۆی
رق و بێزاری خه‌لك له‌وان و خه‌لكێكی زۆر به نیشانه‌ی ئیعتراز
له به‌رده‌م ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رژیم له شاری مه‌ریوان
كۆبوونه‌وه و تووانیان ته‌رمی ئه‌م خۆشه‌ویسته له رژیم
وه‌ربگرنه‌وه و دواجار به حوزوری سه‌دان كه‌س له خه‌لكی
ناوچه‌كه‌ی ته‌رمی هاوری جه‌لالیان له ئاوائی وه‌له‌ژێر به
خاك سپارد.
یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی له دلمان دا بۆ هه‌تا هه‌تایه
زیندووه. |