|
به یادی هاوری جه‌مال فه‌كووریان، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌له
سالی 1338ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
شاری سنه ، هاوری جه‌مال فه‌كووریان چاوی به ژین پشكووت.
هه‌تا كوو ده‌ورانی ناوه‌ندی تووانی درێژه به‌خوێندن بدات و
پاشان وه‌ك زۆربه‌ی مندالانی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان
ره‌وانه بازاری كار بوو تا به‌لكوو بتوانێت یارمه‌تیه‌ك به
باری گوزه‌رانی بنه‌ماله‌كه‌یان بكات.
ژیانی كرێكاران و به‌شمه‌ینه‌تانی ناو كومه‌لگای سه‌رمایه‌داری
پراوپره له ده‌رد و ئازارگه‌لیك كه له ژێر كاریگه‌ری
چه‌وساندنه‌وه‌ی سیته‌می بورژوازی دا ، له‌گه‌ڵی به‌ره‌و روو
ده‌بن، هه‌ل و مه‌رجێك كه ژیانیان لێ تال ئه‌كات و كاتێك كه
ژیانی ئاسوده‌ی كه‌مینه‌یك كه له كومه‌لگا دا له ژێر
سێبه‌ری ده‌ست ره‌نجی ئه‌وان ده‌حه‌سێنه‌وه ده‌بینن ، له پێش
دا پرسیار و پاشانیش به دوای چاره سه‌ركردنی ئه‌و ره‌نج و
ئازاره دا ده‌گه‌رێن كه بۆیانیان پێك هێناوه.
هاوری جه‌مال له سه‌ره‌تای ده‌ورانی لاویه‌وه سه‌باره‌ت به
ژیانی خۆی و هاوماله‌كانی گه‌لێك پرسیاری لا درووست بوو كه
دواجار له جه‌ره‌یانی تیكه‌لاوی به مه‌سائیلی سیاسی و
په‌یوه‌ست بوونی به ریزه‌كانی كۆمه‌له، ولامی پرسیاره‌كانی
بینیه‌وه و به ریزی تێكوشه‌رانی خه‌باتی چینایه‌تی و رزگاری
خوازانه‌وه په‌یوه‌ست بوو.
له ده‌ورانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئیران له دژی رژیمی
په‌هله‌وی ، هاته مه‌یدانی ئیعترازات و خوپیشاندانه‌كانی ئه‌م
ده‌ورانه و له ریزی تیكوشه‌رانی شاری سنه دا به‌شداری له‌م
خروشانه جه‌ماوه‌ریه كرد.
به رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و دوابه‌دوای ئاشكرابوونی
هه‌لسوورانی كومه‌له له كوردستان ، هاوری جه‌مال سالی 58 به
بنكه‌كانی كۆمه‌له له شاری سنه‌وه په‌یوه‌ندی گرت و ده‌ستی
به چالاكی سیاسی و كاری وشیار كردنه‌وه‌ی زیاتری
زه‌حمه‌تكێشان و خه‌لكی ئازادی خواز كرد.
زۆری نه‌خایاند كه له نێو هاوریانی كۆمه‌له دا توانی جێگای
خۆی بكاته‌وه و ببێته جێگای متمانه و باوه‌ری هه‌موو
هاوریانی.
جه‌ساره‌ت و له‌خۆ بردووئی له جه‌ره‌یانی به‌رێوه بردنی
ئه‌ركه‌كانی دا و له سه‌رخۆ بوون له‌كاتی ته‌بلێغی
سیاسه‌ته‌كانی كومه‌له و كاتی ولام دانه‌وه به‌و پرسیارانه‌ی
كه روویان لێ ده‌كرد ، له‌و تایبه‌ت مه‌ندیانه‌ی هاوری
جه‌مالی فه‌كووریان بو كه له بیره‌وه‌ریه‌كانی ئه‌و
كه‌سانه‌ی كه ده‌یان ناسی قه‌د فه‌رامۆش ناكرێت.
به‌شداری كردن له سه‌رجه‌م كۆر و كومه‌له سیاسی و
متینگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه له شاری سنه، به‌شداری كردنی
له رێپێوانی مێژووئی خه‌لكی شاری سنه به‌ره‌و مه‌ریوان له‌و
مه‌یدانانه بوو كه به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه تیاندا
به‌شداری كرد.
به ده‌ست پێ كردنی هێرشی سه‌راسه‌ری رژێم بۆ سه‌ر كوردستان
كه به فه‌رمانی خومه‌ینی له 28ی گه‌لاوێژی سالی 58 دا
كه‌وته ری، هاوری جه‌مال به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه
په‌یوه‌ست بوو.
له جه‌ره‌یانی خۆراگری 24رۆژه‌ی خه‌لكی شاری سنه له
به‌رانبه‌ر هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی رژیمی ئیسلامی دا، به
جه‌ساره‌ت و فیداكاریه‌وه به‌شداری كرد و له جه‌ره‌یانی
حه‌ماسه‌ی موقاومه‌تی شاری سنه دا له سه‌نگه‌ره‌كانی شار دا
به توندی بریندار بوو كه پاش ده‌رمان و چاوه‌دێری كردنی له
خه‌سته‌خانه و سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كانی به وره‌یه‌كی
به‌رزتر له جاران به ریزی هاوریانی پێشمه‌رگه‌وه په‌یوه‌ست
بوو و له گوردانی كاوه سازمان درا.
له سه‌رجه‌م جه‌وله‌ی سیاسی و نیزامی هاوریانی گوردانی كاوه
دا به‌شداری كرد تا كو له جه‌ره‌یانی گرتنی یه‌كێك له
پایه‌گاكانی رژیم له ناوچه‌ی دیوانده‌ره بۆ جارێكی دیكه
بریندار بوو كه پاش سارێژ بوونه‌وه‌ی برینه‌كه‌ی
جه‌سوورانه‌تر له جاران له به‌رانبه‌ر دوژمنان دا هاته
مه‌یدان و له سالی 1360 له هێزی شوان درێژه‌ی به كار و
چالاكی پێشمه‌رگانه دا.
به هۆی جه‌ساره‌ت و كارزانی له كار و هه‌لسوورانی نیزامی و
دلسۆزی به‌رانبه‌ر به هاوریانی، بوو به مه‌سئوولی
ده‌سته‌یه‌ك له هاورانی كه به رووخوشی و قسه نه‌رم
ونیانه‌كانی لای زه‌حمه‌تكێشانی ناوچه‌ی جنووب ببوو به
سیمایه‌كی و ناسراو خۆشه‌ویستیان.
ریكه‌وتی 30ی خه‌رمانانی سالی
6١ له
جه‌ره‌یانی شه‌رێكی حه‌ماسی هاوریانمان له سه‌ر رێگای سنه
مه‌ریوان كه له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی رووی دا ، هاوری
جه‌مال فه‌كووریان پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوری كومه‌له و مه‌سئوولی
ده‌سته‌یه‌ك له هاورێانمان كه‌وته به‌ر گوولله‌ی دوژمن و
گیانی له رێگای ئازادی وسوسیالیزم دا به‌خت كرد.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی. |