|
به‌رێزه یادی هاوری جه‌میلی ئه‌رجۆمه‌ند، پێشمه‌رگه‌ی ئازا و
فیداكاری كۆمه‌له و سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیم
دڵی ئێمه خۆی ئاگره، ئاگری تیر چی لێده‌كا
له سه‌ر دیواری یه‌كێك له سلوله تاكه‌كه‌سیه‌كانی زیندانی
شاری سنه دا ئاوای نووسیبوو.
هاوری جه‌میلی ئه‌رجۆمه‌ند سالی 1335ی هه‌تاوی له شاری سنه
له دایك بوو.
خوێندنی تا وه‌ر گرتنی مه‌دره‌كی دیپلوم له شاری سنه به
ئه‌نجام گه‌یاند.
سالی 1354 له‌گه‌ل كۆر و كۆمه‌لی رۆشنبیری ئه‌و سه‌رده‌مه
په‌یوه‌ندی گرت و هه‌ر له‌م ده‌ۆرانه‌وه له‌گه‌ل ماركسیزم و
زانستی خه‌باتی چینی كریكار بۆ رزگاری ئاشنا بوو.
له جه‌ره‌یانی راپه‌رینی سه‌راسه‌ری كۆمه‌لانی خه‌لك له دژی
رژیمی په‌هله‌وی له شاری سنه ده‌ستی به هه‌لسوورانێكی
ئاشكرا كرد.
پاش راپه‌رین و به رووخاندنی ده‌سه‌لاتی په‌هله‌وی،
په‌یوه‌ندی به جه‌معیه‌تی دیفاع له ئازادی و ئینقلاب له
شاری سنه گرت و درێژه‌ی به كاری سیاسی خۆی دا. دوای گیرانی
شاری سنه به ده‌ست هیزه‌كانی رژیمی ئیسلامی هاورێ جه‌میل له
ناو شار مایه‌وه و درێژه‌ی به هه‌لسورانی خۆی دا.
له‌م ده‌ورانه دا جارێك له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
ده‌ستگیر و پاش ئه‌وه‌ی كه نه‌یانتوانی به‌لگه‌یه‌كی لێ به
ده‌ست بێنن ئازاد كرا.
كاتی گه‌رانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه بۆ نێو شاره‌كان هاورێ
جه‌میل به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست ده‌بی و
پاش ماوه‌یه‌ك بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی مه‌ئموریه‌تێكی
ته‌شكیلاتی ره‌وانه‌ی شاری كامیاران ده‌كرێ.
له‌م ده‌ورانه له زۆربه‌ی خۆراگری و رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی
هاوریانی پێشمه‌رگه له‌گه‌ل دوژمن، هاوری جه‌میل به
جه‌ساره‌تێكی كه‌م وێنه‌وه به‌شدار بوو.
له مانگی گۆلانی 1360دا بۆ جێ به جێ كردنی هێندێك كاری
ته‌شكیلات رۆیشته شاری كه‌ره‌ج و بۆ ماوه‌یه‌ك له‌وێ مایه‌وه
كه پاش ماوه‌یه‌ك له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه شناسائی و
ده‌ستگیر كرا.
ئه‌شكه‌نجه و ئازاره‌كانی زیندان نه‌یتوانی بچوكترین
كاریگه‌ری له سه‌ر بیروبروا و خۆراگری كۆمۆنیستی و رزگاری
خوازانه‌ی ئه‌م ئازیزه بكا، به‌لكوو به‌ۆ شێوه‌یه كه
چاوه‌روان ده‌كرا، وه‌ك كێ‌و پته‌و و خۆراگر له به‌رانبه‌ر
ئینسان كوژانی رژیمی ئیسلامی دا راوه‌ستا .
هاوری جه‌میلی ئه‌رجۆمه‌ند له به‌ندیخانه‌یش دا تێكۆشه‌رێكی
جه‌سور و بێ‌باك له به‌رانبه‌ر دوژمن دا بوو، به چه‌شنێك كه
وره‌ی به‌رز و خۆراگریه‌كانی ببوو به پالپشت و متمانه‌ی
به‌ندكراوه‌كانی دیكه ئه‌دا.
به خوێندنه‌وه‌ی شیعر و سرودی شۆرشگێرانه وره‌ی
زیندانیه‌كانی به‌رز راده‌گرت و گالته‌ی به جه‌لاده‌كانی رژیم
ده‌كرد.
جارێك به یه‌كێك له مولاقاتیه‌كانی وتبوو، نیگرانی من مه‌بن
و بۆ ئازاد كردنم له زیندان بۆ لای كه‌س مه‌چن، وا بیر
كه‌نه‌وه له هه‌زاران گولله‌یه كه له مه‌یدانی شه‌ردا
به‌ره‌و روی هاوریانمان دێ یه‌كێكیان به‌رمن كه‌وتووه و گیانم
له ده‌ست داوه، ئه‌وه‌نده به ئیمان و جه‌ساره‌ته‌وه له
زیندان دا خۆی نیشان دابوو كه به‌كرێگیراوانی زیندان له
حاستی دا بێده‌نگ ده‌بوون.
شه‌وێك پێش ئیعدام كردنی قسه‌ی له‌گه‌ل به‌ندكراوه‌كان كرد و
ئه‌وانی بۆ خه‌بات و خۆراگری زیاتر له به‌رانبه‌ر مه‌ئموورینی
رژیم هان ده‌دا.
به‌كرێگیراوانی رژیمی ئیسلامی له رۆژی 8ی جۆزه‌ردانی 1361دا ،
هاوری جه‌میلی ئه‌رجۆمه‌ندیان تیرباران كرد و به‌م شێوه‌یه
لاپه‌ریه‌كی ره‌شی دیكه‌یان به مێژوی پر له جینایه‌تی خۆیان
ئیزافه كرد.
ئه‌م ئازیزه له به‌شێك له وه‌سیه‌تنامه‌كه‌ی ده‌نووسێت:
ژیان بۆ ئینسان خه‌باته، خۆش به سه‌عاده‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی
له خۆیان بیره‌وه‌ریه‌ك بۆ خه‌لكی زه‌حمه‌تكێش به جێ
ده‌هێلن.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه زیندووی. |