|
به‌رز وبه‌رێزه یادی
ئازیز و هه‌میشه زیندووی هاروێ كه‌ریمی عه‌زیزی،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه
هاورێ كه‌ریم ساڵی ١٣٤٣ی هه‌تاوی له
نێو بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش و ده‌ست كورت له ئاوایی
جه‌میانی سه‌ر به ناوچه‌ی سه‌قز چاوی به‌ژین پشكووت.
له ده‌ورانی منداڵی ئه‌م ئازیزه‌دا
بنه‌ماڵه‌كه‌یان به‌ره و ئاوایی تورجان وه‌رێ كه‌وتن و لەو
ئاواییه نیشته‌جێ بوون.
له به‌ر ته‌نگده‌ستی و نه‌داری
بنه‌ماڵه‌كه‌یان هه‌ر له یه‌كه‌مین رۆژانێكه‌وه كه خۆی ناسی
به‌كاری شوانییه‌وه مه‌شغوڵ بوو كه دواجار توانی شان به
شانی ئه‌وه‌ی كه كاری ده‌كرد له كاتی كرانه‌وه‌ی
مه‌رده‌سه‌كاندا برواته مه‌دره‌سه و خه‌ریكی ده‌رس خوێندن
بێت.
پاش رووخانی په‌هله‌وی و به ئاشكرا
بوونی تێكۆشانی كۆمه‌ڵه و له‌وكاته‌دا كه كۆمه‌ڵه له
ئاوایی تورجان مه‌قه‌ری دانابوو، له‌گه‌ڵ خه‌بات و
موقاوه‌مه‌تی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی كۆمه‌ڵه تێكه‌ڵاو و بوو و
كۆمه‌ڵێك ئه‌ركی ته‌شكیلاتی وه‌ئه‌ستۆ گرت و به وشیاری و
به‌شور و شه‌وقه‌وه به‌رێوه‌ی ده‌بردن.
پاییزی ساڵی ٥٩ هاته ریزی پێشمه‌رگه‌ی
كۆمه‌ڵه‌وه و تێكۆشانی خۆی له‌م مه‌یدانه‌دا درێژه پێدا.
له ریزی پێشمه‌رگه‌دا، كه‌سێكی له خۆ
بردوو و له ئاستی كار و تێكۆشانییه‌وه به ده‌ربه‌ست و جیدی
بوو.
له زۆربه‌ی مه‌یدانه‌كانی رووبه‌روو
بوونه‌وه‌ی هاورێیانی گوردانی ٢٤ی سه‌قز له به‌رانبه‌ر
پارێزه‌رانی سه‌رمایه و چه‌وساندنه‌وه‌دا، به ئازایه‌تی و
وره‌یه‌كی شۆرشگێرانه‌وه ئاماده بوو.
رێكه‌وتی ٢٣ی سه‌رماوه‌زی ١٣٦١ی
هه‌تاوی، له جه‌ریانی شه‌رێك كه له‌سه‌ر رێگای بانه سه‌قز
له نێوان واحێدێك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و هێزه‌كانی
رژیمی ئیسلامی روویدا، پاش شه‌رێكی قاره‌مانانه و زه‌ربه
لێدانێكی قورس و كاریگه‌ر له هێزه‌كانی دوژمن، هاورێ كه‌ریمی
عه‌زیزی، پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری كۆمه‌ڵه، گیانی له
رێگای ئازادی و سۆسیالیزمدا به‌خت كرد.
یادو رێگای پیرۆزی تا
گه‌یشتنی به رزگاری یه‌كجاری به‌رده‌وامه. |