|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی هاورێ كه‌ریمی
خه‌سره‌وه‌ی هه‌ڵسووراوی كۆمۆنیست
و سیمای ناسراوی زه‌حمه‌تكێشانی
ناوچه‌ی نه‌غه‌ده.
هاورێ كه‌ریمی خه‌سره‌وه‌ی ساڵی
١٣٣٩ی هه‌تاوی له ئاوایی
كه‌رێزه‌ی سه‌ر به ناوچه‌ی
نه‌غه‌ده چاوی به‌ژین هه‌ڵێناوە.
هه‌ر له ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه
بۆ یارمه‌تی دانی بنه‌ماڵه‌كه‌یان
رێگای كار كردنی گرته به‌ر و رۆژ
و شه‌و زه‌حمه‌تی ده‌كێشا تا
بتوانێ به گوێره‌ی توانای خۆی
بۆشاییه‌ك له پێداویستییه‌كانی
بنه‌ماڵه‌كه‌یان پڕ كاته‌وه و
یارمه‌تی ده‌ری باوك و دایكی
ره‌نج كێشاوی بێت.
راپه‌رینی خه‌ڵكی ئێران له ساڵی
١٣٥٧دا ده‌روازه‌ی هاتنه
مه‌یدانی ئه‌م ئازیزه بوو بۆ ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسی.
هاورێ كه‌ریم به شووروشه‌وقێكی
تایبه‌ته‌وه له سه‌رجه‌م
خۆپیشاندان و ئیعترازاتی ئه‌م
ده‌وریه‌دا له شاری نه‌غه‌ده
له دژی رژیمی په‌هله‌وی به‌شداری
كرد.
له‌گه‌ڵ رووخانی رژیمی شا و
هاتنه سه‌ركاری رژیمی ئیسلامی،
هاورێ كه‌ریم له مه‌یدانی خه‌بات
و تێكۆشاندا مایه‌وه و به
ئه‌زموونێك كه له جه‌رەیانی
راپه‌رینی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی
ئێران به‌ده‌ستی هێنابوو، درێژه‌ی
به خه‌باتی سیاسی خۆیدا، به
یارمه‌تی برای ئازیزی واته هاورێ
ره‌حیمی خه‌سره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
كۆمه‌ڵه و سیاسه‌ته‌كانی ئاشنا
بوو.
كار كردن بۆ هاورێ كه‌ریم له
په‌نای كه‌سێكی به ئه‌زموون وه‌ك
كاك ره‌حیمی برای، هه‌رچی زیاتر
ئه‌وی له‌گه‌ڵ راستییه‌كانی ژیان
و رێگای رزگاری ئاشناتر ده‌كرد.
وه‌ك خۆی كه زۆرجار له نێو
هاورێیانیدا باسی ده‌كرد، ره‌حیم
ته‌نیا بۆ من برا نه‌بوو، بۆ من
وره‌ی خه‌بات و تێكۆشان بوو كه
فێری وشه‌ی كۆمۆنیزمی كردم و
ماركسیسمی پێی ناساندم.
له یه‌كێك له بیره‌وه‌رییه‌كانی
خۆیدا ده‌ڵێت: كه كۆمه‌ڵه‌م ناسی
به‌رده‌وام به شوێن هه‌ر
هه‌لێكدا ده‌گه‌رام ئه‌وه‌ی وا
خۆم پێی گه‌یشتووم به هاوچین و
هاوچاره‌نووسه‌كانی خۆمیشی
بگه‌یه‌نم. پێشمه‌رگایه‌تی بواری
گونجاوی بۆ ره‌خساندم تا برۆمه
نێو زه‌حمه‌تكێشان و له سه‌ر
ده‌رد و ئازا‌ره‌كانیان قسه
بكه‌م و كۆمه‌ڵه‌یان پێ بناسێنم.
ماوه‌ی پێشمه‌رگایه‌تی هاروێ
كه‌ریم هه‌رچه‌ند كه‌م بوو،
به‌ڵام ئه‌و ماوه‌یه پر بوو له
خه‌باتی بێ وچان و فیداكاری و
دڵسۆزی بۆ هاورێیانی.
له مه‌یدانی كاری نیزامی‌دا
هاورێیه‌كی لێهاتوو و فیداكار بوو
و له گه‌ڵێك عه‌مه‌لیاتی ناوچه‌ی
مه‌هاباد به‌شداری كرد.
پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌ركی
به‌رێوه‌بردنی كاری ته‌شكیلاتی
له كۆمیته‌ی رووستاییدا پێ
سپێردرا كه به‌و په‌ری جیدیه‌ت و
دڵسۆزییه‌وه به‌رێوه‌ی ده‌برد.
سه‌رئه‌نجام رۆژی ١٩ی مانگی
ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٦١ هاورێ كه‌ریمی
خه‌سره‌وه‌ی له‌گه‌ڵ برای شۆرشگێر
و كۆمۆنیستی، كاك ره‌حیم له
جه‌ریانی هێرشی هێزه‌كانی رژیم بۆ
ئاواییه‌كانی كه‌رێزه‌ی شكاكان و
دیلان چه‌رخ و كۆئیكان له لایه‌ن
هێزه‌كانی رژیمه‌وه ده‌ستگیر كرا
و له به‌ر چاو خه‌ڵكی
ئاواییه‌كه‌ی خۆیان تیرباران
كران.
یادی ئازیزی هاورێ كه‌ریمی
خه‌سره‌وه‌ی هه‌تاهه‌تایه له
دڵماندا زیندووه.
|