|
هاوڕێ خالیدی وه‌حیدی رۆسته‌م
زاد، ساڵی 1335 له ؟ هاته
دنیاوه. ساڵه‌كانی پێش راپه‌ڕین
وه‌ك كرێكاری موهاجیر به
شاره‌كانی جنووبی ئێران‌دا گه‌ڕا و
كاری كرد و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا
ده‌رسی خوێند. راپه‌ڕینی ساڵی 57،
هێنایه مه‌یدانی خه‌بات و
هه‌ڵسووڕانی سیاسی و له‌گه‌ڵ زۆر
مه‌سایلی گرینگ و كۆمه‌ڵایه‌تی
ئاشنا بوو. كاتی یه‌كه‌مین هێرشی
جمهووری ئیسلامی بۆ سه‌ر كوردستان
په‌یوه‌ندی به ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌وه كرد. ساڵی 60 به
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو و له شه‌ڕه‌كانی
به‌رگریدا به‌شداری كرد و جه‌نگا.
به‌هۆی وشیاری چینایه‌تی و
تێكه‌ڵاوی زۆری له‌گه‌ڵ
زه‌حمه‌تكێشان له ناو خه‌ڵكدا
ناسراو و خۆشه‌ویست بوو. له
رێكه‌وتی 15/11/1361 كاتی
په‌لامار و فه‌تحی پایگای
گه‌وره‌ی رژیم له سه‌نگسار
كه‌وته به‌ر گولله و گیانی
به‌خت كرد. |