|
به‌رێز بێت یادی هاوری "خۆسره‌و ساعدی"، پێشمه‌رگه‌ی وشیاری
كۆمه‌له و سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی ئیسلامی
یه‌كێك له هاوریانی زیندانی هاوبه‌ندی كاك خۆسره‌و له
بیره‌وه‌ریه‌كانیدا سه‌باره‌ت به رۆژانی زیندان له شاری سنه
نوسیویه‌تی:
بارودۆخی زیندان له ڕاده‌به‌ده‌ر ناخۆش و دژی ئینسانی بوو،
نان زۆر به كه‌می ده‌ست ئه‌كه‌وت، وه‌زعی بێهداشت له
پله‌یه‌كی هه‌ره نزم دا بوو، و به مانگ هه‌واخۆرییان پێ
نه‌ده‌داین. له سه‌ر پێشنیاری كاك خۆسه‌ره‌و ساعدی بریارمان
دا له خواردن مان بگرین و هه‌والی ئه‌و مانگرتنه‌مان به
شێوه‌یێك بنێرینه ده‌ره‌وه. به‌رپرسانی زیندان كه‌وتنه خۆ و
له پێشدا به ریاكاری هاتنه مه‌یدان و كۆیان كردینه‌وه و
پێان وتین: ئێوه بۆچی ئه‌وه‌نده‌ی له بیری خواردن و بێهداشت
دا هه‌ن بیرێك له خودا و ئیمان و دوارۆژی ئه‌و دونیاتان
ناكه‌نه‌وه. هاورێ خوسره‌و لێان وه‌ده‌نگ هات و پێ وتن بۆچی
ده‌بێ ئێوه له هه‌موو ئاسوده‌ییه‌كی ژیان به‌هره‌مه‌ند بن
به‌لام ئێمه هه‌ر بیر له ئاخیره‌ت و ئه‌و دونیا بكه‌ینه‌وه،
خۆ به باوه‌ره‌كه‌ی خۆشتان بێت مه‌ترسی ئه‌و دونیا ده‌بێ بۆ
ئێوه‌ش هه‌بێ. به‌شی ئێمه بیر كردنه‌وه له‌و دونیا و به‌شی
ئێوه‌ش نێعمه‌تی ئه‌و دونیایه بێت، نا ئه‌وه‌تان لێ قه‌بول
ناكه‌ین.
هاوری خۆسره‌وی ساعدی سالی 1336ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی كرێكار و زه‌حمه‌تكێش له شاری سنه چاوی به
ژین پشكووت .
باوكی كرێكاری نانه‌واخانه بوو و رۆژانه 12 ساعه‌ت كاری
ده‌كرد و له به‌ر كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كه‌ی نه‌یده‌توانی
خه‌رجی بنه‌ماله‌كه‌یان دابین بكات.
په‌ره سه‌ندنی خه‌باتی جه‌ماوه‌ری خه‌لكی ئیران له ساله‌كانی
56 و 57دا هاوری خۆسره‌وی وه‌ك هه‌زاران كه‌سی دیكه له
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشان ، هێنایه مه‌یدانی خه‌بات و چالاكی
سیاسیه‌وه.
پاش راپه‌رینی 22ی رێبه‌ندانی سالی 1357 كه دوایین
پاشماوه‌كانی رژیمی شای تێكه‌وه پێچا، له جه‌معیه‌تی دیفاع
له ئازادی و ئینقلاب له شاری سنه درێژه‌ی به خه‌باتی دا و
له‌م ناوه‌نده دا له‌گه‌ل ماركسیزم و سۆسیالیسمی زانستی ئاشنا
بوو.
به‌دوای یه‌كه‌مین هێرشی رژیمی ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌لكی
كوردستان، به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو.
به هۆی لێهاتوویی و كارزانییه‌وه زۆری پێ نه‌چوو كه بوو به
به‌رپرسی نیزامی ده‌سته‌یه‌ك له پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه.
به شوێن ده‌وره‌یه‌ك له كار و هه‌لسوورانی ماندوئی
نه‌ناسانه له ریزی هاوریانی پێشمه‌رگه دا، بۆ چاره سه‌ر
كردنی نه‌خۆشی و به ئه‌نجام گه‌یاندنی هێندێك كاری ته‌شكیلاتی
كه كۆمه‌له پێی سپاردبوو چۆوه شاری سنه. له رێكه‌وتی 5ی
رێبه‌ندانی سالی 1360 له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه شناسایی
كرا و خرایه زیندان.
ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی رژیمی كۆماری ئیسلامی بۆ ئه‌وه‌ی په‌ی به
نهێنییه‌كانی ببه‌ن خستیانه ژێر سه‌خت ترین ئازار و
ئه‌شكه‌نجه‌وه. به‌لام به خۆڕاگری و كۆل نه‌دانی ئه‌و
ئازیزه ناكام مانه‌وه و نه‌یانتوانی ئیراده‌ی پته‌وی ئه‌و
كه ریشه‌ی له ئیمانی به سه‌ركه‌وتندا و له باوه‌ری قولی
به رێبازه‌كه‌یدا بوو، تێك بشكێنن و لێوی نهێنی پارێزی
بكه‌نه‌وه.
رژیمی جمهوری ئیسلامی له رۆژی 21ی خه‌رمانانی 1361ی هه‌تاوی
دا، هاوری خۆسرۆی ساعدی، پێشمه‌رگه‌ی كۆڵنه‌ده‌ر و كرێكاری
پێشره‌و و وشیار و قاره‌مانی موقاومه‌تی ناو زیندانه‌كان،
ئێعدام كرد. به‌م جۆره كاكه خۆسره‌و ساعدی گیانی به‌خت كرد و
كۆلێك له ئه‌زمون و ده‌رسی خۆڕاگری بۆ هاورێیانی به‌جێ هێشت.
یادی له دلمان دا زیندووه و رێگای تا سه‌ركه‌وتنی یه‌كجاری
به‌رده‌وام.
|