|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی، هاوڕێ مه‌حمودی
حوسه‌ین پوور، پێشمه‌رگه‌ی
فیداكار و هه‌ڵسووڕاوی په‌یگیری
رێبازی كۆمه‌ڵه
ساڵی ١٣٤٠ی هه‌تاوی له شاری
لاهیجانی سه‌ر به ئۆستانی گیلان
هاورێ مه‌حموود چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا.
له به‌ر باری گوزه‌ران و ژیانی
سه‌ختی بنه‌ماڵه‌كه‌یان نه‌یتوانی
له دوای ده‌ورانی ده‌بیرستان
درێژه به خوێندن بدات و بۆ
یارمه‌تی گه‌یاندن به بژیوی
ئه‌وان ره‌وانه‌ی بازاری كار بوو‌و
له یه‌كێك له كارخانه‌كانی
شوێنی ژیانیدا ده‌ستی به‌كار كرد.
كار كردن له كارخانه سه‌ره‌تاێ
شكڵ گرتنی وشیاری چینایه‌تی له
ئه‌ندیشه‌ی ئه‌و ئازیزه‌دا بوو.
له كاتێكدا كه ئه‌و خه‌ریك بوو
خۆی بۆ پێ نانه ناو ده‌وره‌یه‌كی
تازه له ژیانێكی سیاسی و
خه‌باتكارانه ئاماده ده‌كرد
ده‌ریای نه‌فره‌تی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵكی ئێران له دژی رژیمی
په‌هله‌وی كه‌وته رێ. له‌م
سه‌رده‌مه‌دا هاوڕێ مه‌حموود وه‌ك
كرێكارێكی تینووی رزگاری به
خێرایی خۆی گه‌یانده ئاتی
كرێكارێكی پێشره‌وی سیاسی و پێ
نایه مه‌یدانی خه‌باتی
جه‌ماوه‌رییه‌وه.
هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا له‌گه‌ڵ
بیری ماركسیسم و سۆسیالیسمی
زانستی ئاشنا بوو. ئه‌م ده‌رك و
تێگیشتنه نوێیه بوو به هۆی
ئه‌وه‌یكه دوای رووخانی نیزامی
پاشایه‌تی و هاتنه سه‌ركاری
رژیمی ئیسلامی به خێرایی و بێ
رارایی رێگای خۆی له هه‌لومه‌رجی
تازه‌شدا بدۆزێته‌وه. خه‌بات له
دژی رژیمی ئیسلامی بوو به
مه‌رحه‌له‌یه‌كی نوێ له ژیانی
خه‌باتكارانه‌ی ئه‌و ئازیزه.
ساڵی ١٣٥٩ له لایه‌ن مه‌ئموورینی
ئه‌منیه‌تی رژیمی ئیسلامییه‌وه
ده‌ستگیر و ره‌وانه‌ی زیندان
ده‌كرێت كه بۆ ماوه‌ی ٢ساڵ له
زیندانه‌كانی رژیمدا به‌سه‌ر
ده‌بات و ئه‌نواعی ئه‌شكه‌نجه و
سه‌ختی زیندان ته‌حه‌مول ده‌كات و
به ئاوات و ئامانجه‌كانی خۆی
وه‌فادار ده‌مێنێته‌وه.
پاش ئازاد بوونی له زیندان به
زۆر راپێچی سه‌ربازی ده‌كرێت و
له كاتێكدا كه ره‌وانه‌ی
كوردستان ده‌كرێت تا له
به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی خه‌ڵكی كوردستاندا
رایگرن، له یه‌كێك له پایگاكانی
رژیم له نزیك شاری سه‌رده‌شت له
ئه‌وه‌ڵین فورسه‌تێكدا كه به
ده‌ستی دێنێت چه‌ك و ره‌خته‌كه‌ی
هه‌ڵده‌گرێت و خۆی به هاورێیانی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه
ده‌گه‌یه‌نێت و به ریزی
تێكۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی
شۆرشگێرانه‌ی كوردستان په‌یوه‌ست
ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر چی ماوه‌ی حزوری ئه‌و
خۆشه‌ویسته له ریزی هاروێیانی
پێشمه‌رگه‌دا زۆر نه‌بوو، به‌ڵام
له‌و ماوه‌یه‌دا سه‌ره‌راێ هه‌وڵی
بۆ بردنه سه‌ره‌وه‌ی راده‌ێ
وشیاری سیاسی خۆی و هاورێیانی،
له هیچ جۆره فیداكارییه‌ك درێغی
نه‌ده‌كرد.
رێكه‌وتی ١٥ی رێبه‌ندانی ١٣٦١ی
هه‌تاوی، له جه‌ریانی رووبه‌روو
بوونه‌وه‌ی هاورێیانمان له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی كه له
سه‌ر رێگای بانه سه‌رده‌شت له
نزیكی دارساوێن روویدا، پاش
شه‌رێكی قاره‌مانانه، هاوڕێ
مه‌حمودی حوسه‌ین پوور
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمنانی ئازادی و یه‌كسانی و
گیانی له رێگای سۆسیالیزم و له
رێگه‌ی ئازادی خه‌ڵكی كوردستاندا
به‌خت كرد. یادی بۆ هه‌میشه له
دڵماندا زیندووه و بیری
ئه‌نترناسیۆنالیستی ئه‌و رێ
نیشانده‌رمانه
|