Your browser does not support inline frames or is currently configured not to display inline frames.
مناف بدیعی
تاریخ جان‌باختن: 1361.09.03
محل و نحوه جان‌باختن: تازه قلا (بوکان) ـ مریوان ـ انفجار مین در مقر پیشمرگان
هاوڕێ مه‌نافی به‌دیعی، ساڵی 1340 له ناو خانه‌واده‌یه‌كی كرێكاری شاری مهاباد هاته دنیاوه. ساڵه‌كانی پێش راپه‌ڕین دوای ئه‌وه‌ی كه درسی ویند بوو به موعه‌لیم له یه‌كێك له مه‌دره‌سه‌كانی مهاباد، به هۆی له ده‌سدانی باوكی هه‌ر له مناڵییه‌وه مه‌سئوولییه‌تی خانه‌واده‌شی له‌سه‌ر شانی بوو. ژیانی سیاسی له ساڵی 57وه، ده‌س پآده‌كا و له‌م ساڵه‌دا هه‌ڵسووڕاوانه له خۆپێشاندان و ئیعترازاتی جه‌ماوه‌ری شاری مهاباددا به‌شداری ده‌كا. ساڵی 58 له‌گه‌ڵ جه‌معییه‌تی رێگای زه‌حمه‌تكێشان له شاری مهاباد په‌یوه‌ندی گرت و له‌م رێگایه‌شه‌وه له‌گه‌ڵ ته‌شكیلاتی كۆمه‌ڵه ئاشنا بوو. كاتی هێرشی یه‌كه‌می رژیم له 28ی موردادی 58دا، وه‌ك تێكۆشه‌رێكی ناوشار هه‌ڵده‌سووڕا. ساڵی 59 له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندی گرت و له ته‌شكیلاتی نهێنیدا سازمان درا. هه‌ر ئه‌م ساڵه به‌هۆی ناسرانی بۆ رژیم به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو و له ماوه‌ی خه‌باتی چه‌كداری خۆیدا زۆر ئیستعداد و لێهاتوویی له خۆی نیشانا. له رێكه‌وتی 3/9/1361دا، كاتی كاركردن له سه‌ر موادی منفه‌جره له مه‌قه‌ری ئاوایی تازه‌قه‌ڵای بۆكان به هۆی هه‌ڵه‌یه‌كه‌وه، ئه‌م مه‌واده به رووی خۆی و هاوڕێیانیدا ته‌قییه‌وه و له‌گه‌ڵ چوار هاوڕێیتری گیانی به‌خت كرد.