|
به یادی هاوری مه‌نسووری یونسی
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و فیداكاری
كۆمه‌له
سالی 1337ی هه‌تاوی هاوری
مه‌نسووری یونسی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی موته‌وه‌سیت له
شاری سه‌قز چاوی به ژین پشكووت.
خوێندنی هه‌تا ده‌ورانی ناوه‌ندی
له شاری سه‌قز به ئه‌نجام
گه‌یاند.
ئه‌م ئازیزه كه‌سێكی خاوه‌ن
هه‌لوێست بوو كه به‌رانبه‌ر به
گیر و گرفته‌كانی ژیانی كه‌سانێك
كه ده‌یانی ناسی خۆی به به‌رپرس
ده‌زانی و به‌رده‌وام له
به‌رته‌ره‌ف كردنی كێشه‌كانیان دا
تێده‌كۆشا.
سالی 1356 برایه سه‌ربازی، به
ده‌ست پێكردنی خۆپیشاندانه
جه‌ماوه‌ریه‌كان له ئاست
كۆمه‌لگای ئیران دا پادگانی به
جێ هێشت و هاته ناو ریزی خه‌باتی
كۆمه‌لانی خه‌لك له دژی رژیمی
شا.
له مانگی گه‌لاویژی سالی 58دا
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌له‌وه گرت و
له خۆراگری خه‌لكی شاری سه‌قز
به‌رانبه‌ر به هێرشی رژیمی
ئیسلامی بۆ سه‌ر ئه‌م شاره
ده‌ورێكی كاریگه‌ری له خۆ نیشان
دا.
له ریزی هاوریانی پێشمه‌رگه دا
دوای بینینی ده‌وریه‌كی
پزیشكیاری، مه‌سئوولیه‌تی پزیشكی
ده‌سته‌ی وه‌ئه‌ستو گرت و له‌م
مه‌یدانه‌دا و وه‌كوو هاوریه‌كی
به تاقه‌ت و دلسۆز و فیداكار بۆ
به خۆشه‌ویستی هه‌موان.
سه‌ره‌رای ئه‌و ئه‌ركه‌ی كه به
باشترین شیوه به‌رێوه‌ی ده‌برد،
له مه‌یدانی كاری نیزامی و
روبه‌رو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ل
دوژمنان به ئازایه‌تی و
جه‌ساره‌ت ده‌ناسرایه‌وه.
رێكه‌وتی 30ی خاكه لێوه له
جه‌ره‌یانی شه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له له‌گه‌ل هێزه‌كانی رژیم
له ناو شاری سه‌قز بریندار بوو
كه دوای سارێژ بوونه‌وه‌ی
برینه‌كه‌ی گه‌رایه‌وه ریزی
هاورێیانی و شان به شانی ئه‌وان
به وره‌یه‌كی به‌رزتر له جاران
ده‌ستی دایه چالاكی
پێشمه‌رگانه.
رێكه‌وتی 3ی گۆلانی 1361ی هه‌تاوی
له جه‌ره‌یانی ده‌رگیری
هاوریانمان له‌گه‌ل دوژمن له
ده‌شتی دارێ، هاوری مه‌نسووری
یونسی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له و
پزشكیاری ده‌سته، پاش شه‌رێكی
قاره‌مانانه كه‌وته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و گیانی ئازیزی
به‌خت كرد.
بژی یادی ئازیز و هه‌میشه
زیندووی |