به‌رێزه یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستی، هاوڕێ محه‌ممه‌د
ئه‌مینی قادری،
تێكۆشه‌ری
پێشره‌وی ناو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه
كاك محه‌ممه‌د ئه‌مینی قادری ساڵی
١٣٤٠ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
ئاوایی چۆڵانی سه‌ر یه ناوچه‌ی
دیوانده‌ڕه چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
ره‌وانه‌ی شاری دیوانده‌ڕه بوو.
هه‌ر له‌و شاره پێی نایه ناو
جه‌رگه‌ی خه‌باتی سیاسییه‌وه و
له‌گه‌ڵ هاورێیانی ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ندنی گرت. ئه‌و
په‌یوه‌ندییه بوو به سه‌ره‌تاێ
ده‌ست پێكرنی ده‌وره‌یه‌كی پڕ
ئه‌زموون له تێكۆشان له پێناوی
ئامانجه‌كانی سیاسی و چینایه‌تی
ئه‌و ئازیزه له ریزی ته‌شكیلاتی
نه‌هێنی كۆمه‌ڵه‌دا. ماندوویی
نه‌ناسانه كاری ده‌كرد و تۆوی
وشیاری و رێكخراو بوونی له ناو
زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و ناوچه‌یه
ده‌چاند. ئه‌گه‌ر چی نه‌هێنی
پارێزێكی لێهاتوو بوو به‌ڵام
به‌ربڵاوی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه بۆ
خۆی دانابوو كارێكی وای كرد كه
دوژمن شوێنی هه‌ڵبگرێ و هه‌وڵی
گرتنی بدات. ناوه‌ندی ته‌شكیلاتی
نه‌هێنی كۆمه‌ڵه به پیلانه‌كانی
زانی و هاورێ محه‌ممه‌د ئه‌مینی
رێنوێنی كرد كه بۆ ئیدامه‌ی
فه‌عالیه‌تی خۆی روو بكاته شاری
تاران. دوای ماوه‌یه‌ك گه‌ڕان به
شوێنی كاردا له كارخانه‌یه‌ك
كاری په‌یدا كرد و له شوێنی
تازه‌شیدا بێ راوه‌ستان
هه‌ڵسوورانی سیاسی خۆی له ناو
كۆر و كۆمه‌ڵی كرێكاراندا ده‌ست
پێكردوه.
ماوه‌ی ساڵێك له‌وی مایه‌وه
ئاسه‌وارێكی به‌رچاوی له كاری
ته‌شكیلاتی و سیاسی له خۆی به‌جێ
هێشت و ساڵی ١٣٦١ له سه‌ر داوای
خۆی و ره‌زایه‌تی كۆمه‌ڵه
گه‌رایه‌وه كوردستان و له مانگی
خه‌رمانانی ئه‌و ساڵه‌دا به ریزی
پێشمه‌رگه‌یه‌تی كۆمه‌ڵه
په‌یوه‌ست بوو.
وشیاری سیاسی و وره‌ی به‌رز و
شۆرشگێرانه‌ی بوون به هۆی ئه‌وه
كه زۆر زوو له‌و مه‌یدانه‌ی
خه‌باتیشدا جێگه‌ی شیاوی خۆی
به‌ده‌ست بێنێ و زۆر زوو بوو یه
كادرێكی لێوه‌شاوه‌ی سیاسی و
نیزامی.
رێكه‌وتی ١٩ی ره‌زبه‌ری ١٣٦١ی
هه‌تاوی، له جه‌ریانی په‌لاماری
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بۆ
سه‌ر پایگای رژیم له ئاوایی
ئیبراهیم ئاوایی سه‌ر به ناوچه‌ی
دیوانده‌ڕه، هاورێ محه‌ممه‌د
ئه‌مینی قادری هه‌ڵسووڕاوی
لێهاتووی خه‌باتی نه‌هێنی و
پێشمه‌رگه‌ی جه‌سوور و فیداكاری
كۆمه‌ڵه، كه‌وته به گولله‌ی
دوژمن و گیانی له رێگای
ئامانجه‌كانی سۆسیالیستی خۆێدا
به‌خت كرد.
یادی ئازیزی بۆ هه‌تاهه‌تایه له
دڵماندا زیندووه
|