|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی هاوڕێ،
محه‌ممه‌دی حه‌سن زاده،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌ڵه
هاوڕێ محه‌ممه‌د كه له
ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌دا به
محه‌ممه‌د نه‌وه‌كۆنی ناسراوه
ساڵی ١٣٤٠ی هه‌تاوی له ئاوایی
نه‌وه‌كۆنی سه‌ر به شای بانه
چاوی به‌ژین هه‌ڵێنا.
له‌به‌ر باری گوزه‌رانی
بنه‌ماڵه‌كه‌ییان نه‌یتوانی له
ده‌ورانی سه‌ره‌تایی به‌ولاوه
درێژه به خوێندن بدات، بۆیه
له رووی ناچاریه‌وه وه‌ك
زۆربه‌ی منداڵانی خه‌ڵكی كرێكار و
زه‌حمه‌تكێش ده‌ستی دایه كار
كردن.
له جه‌ریانی ئاخێزی جه‌ماوری
خه‌ڵكی ئێران بۆ گه‌یشتن به
ئازادی و عه‌داڵه‌تی
كۆمه‌ڵایه‌تی، هاوڕێ محه‌ممه‌د
هاته ریزی ئه‌م خه‌باته‌وه و
له‌گه‌ڵ شۆرشگێرانی شاری بانه
ئاشنا بوو. ئه‌و په‌یوه‌ندییه
رێگه‌ی خه‌بات و تێكۆشانی ئه‌وی
به‌ره‌و رێبازی سۆسیالیستی
كرده‌وه. هه‌ر له‌م ده‌ورانه‌دا
په‌یوه‌ندی به جه‌معیه‌تی "رێگای
رزگاری زه‌حمه‌تكێشان و دیفاع له
مافی گه‌لی كورد" له شاری بانه
كه له‌سه‌ر ئه‌ركی كۆمه‌ڵه پێك
هاتبوو، گرت و بوو به
هه‌ڵسووڕاوێكی ماندوویی نه‌ناسی
ئه‌م ناوه‌نده. كاری ته‌بلیغی و
وشیاری ده‌رانه له ناو
زه‌حمه‌تكێشانی شاری بانه و
رێكخستن و ئاماده كردنیان بۆ
موقاوه‌مه‌تێك كه له رێدا بوو.
ئه‌و ئه‌ركه كه كاك محه‌ممه‌دی
ئازیز به وریایی و دڵسۆزییه‌وه
به‌ڕێوه‌ی ده‌برد.
هاوڕێ محه‌ممه‌دی حه‌سه‌ن زاده
له زستانی ساڵی ١٣٥٨دا هاته
ریزی پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه
هێز و توانای خۆی له تێكۆشاندا
گواسته‌وه بۆ ئه‌م مه‌یدانه.
له ژیان و خه‌باتی
پێشمه‌رگایه‌تیدا هاوڕێ محه‌ممه‌د
نموونه‌یه‌كی دره‌وشاوه له
شه‌هامه‌ت و كارزانی بوو. له ناو
خه‌ڵكی ناوچه‌ی بانه‌دا وه‌كوو
سیمایه‌كی خۆشه‌ویست و دۆست و
جێگای باوه‌ریان ناسراو بوو.
رۆژی ٢ی به‌فرانباری ١٣٦١ی
هه‌تاوی، له جه‌ریانی به‌ڕێوه
بردنی مه‌ئموریه‌تێكی نیزامی له
نزیكی شاری بانه، له كاتی نزیك
بوونه‌وه له سه‌نگه‌ره‌كانی
دوژمن، هاوڕێ محه‌ممه‌دی حه‌سه‌ن
زاده پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌ڵه ده‌كه‌وێته به‌ر پریشكی
نارنجۆكی دوژمن و گیانی له رێگای
ئازادی و به‌خته‌وه‌ری بۆ ئینسان
فیدا ده‌كات.
یادی ئازیزی بۆ هه‌میشه له
دڵماندا زێندووه و رێگای
به‌رده‌وامه. |