|
هاوڕێ محه‌ممه‌دی مه‌حموودزاده
ساڵی 1337 له ئاوایی زلفیله‌ی
فه‌یزوڵڵابه‌گی بۆكان هاته
دنیاوه ساڵه‌كانی پێش راپه‌ڕین
درسی ویند و له زانكۆی
ئیسفه‌هاندا له رشته‌ی زمانی
خاریجی درێژه‌ی به خوێندندا له
كاتی راپه‌ڕین چ له ئیسفه‌هان و
چ له بۆكان وه‌ك هه‌ڵسووڕاوێكی
سیاسی له مه‌یدانی خه‌بات و
ئیعترازاتی جه‌ماوه‌ریدا بوو له
یه‌كه‌مین هێرشی رژیم له 28ی
موردادی 1358دا هاته ریزی
پیشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه و چ له
باری سیاسی و چ له باری
نیزامییه‌وه لێهاتوویی خۆی
ده‌رخست و بۆ ده‌یان
مه‌ئموورییه‌تی پێشمه‌رگانه بۆ
شوێنه‌كانی جنوبی كوردستان
به‌ڕآكرێ رووخساری ناسراو و
خۆشه‌ویستی ناو پێشمه‌رگه و
كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی ناوچه‌ی بۆكان
بوو له ماوه‌ی ژیانی سیاسی و
خه‌باتكارانه‌یدا زۆر لێهاتوویی و
كارامه‌یی به‌رچاوی له خۆی
نیشانا و كاری گرینگی پێ سپێردرا
له رێكه‌وتی 22/7/1361دا له
رووبه‌رووبوونه‌وه‌یه‌كی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ
هێزه‌كانی جمهووری ئیسلامی له
به‌رزایییه‌كانی پشت ئاوایی
ئاتابڵاخی چۆمی مه‌جیدخانی بۆكان
كه‌وته به‌ر گولله‌ی
به‌كرێگیراوان و گیانی به‌خت كرد.
|