|
هاوڕێ محه‌ممه‌دی مرادی، ساڵی
1316 له ئاوایی كانیكه‌وو سه‌ر
به شاری دیوانده‌ره له دایك
بوو. به هۆی ده‌سته‌نگی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی له ده‌رس خۆیندن
بێبه‌ش بوو. وه له رێگای
كرێكاری و شوانی و ره‌نج
به‌ریه‌وه بژێوی ژیانی دابین
كردووه. له راپه‌ڕینی
جه‌ماوه‌ری ساڵی 57دا به دژی
رژیمی شا به‌شداری كرد و له
زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌كاندا
هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری ده‌كرد.
دوای پێكهاتنی یه‌كێتی جووتیاران
و ئاشكرێ بوونی فه‌عالییه‌تی
كۆمه‌ڵه، له‌گه‌ڵ
سیاسه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵه ئاشنا
بوو. ساڵی 60 وه‌ك لایه‌نگرێكی
كۆمه‌ڵه كاری ده‌كرد و لێهاتوویی
خۆی بۆ هه‌ر جۆره
مه‌ئموورییه‌تێك نیشان دا.
به‌هاری ساڵی 61 به ریزه‌كانی
كۆمه‌ڵه په‌یوه‌ست بوو. هاوڕێ
محه‌ممه‌د له پاییزی ساڵی 61دا
له كاتی ئه‌نجامدانی
مه‌ئموورییه‌تێكی ته‌شكیلاتی، له
رووداوێكی دڵته‌زێندا گیانی به‌خت
كرد. |