|
به‌رز و به‌رێزه یادی ئازیز و
هه‌میشه زیندووی هاروێ موحسێنی
نه‌هاوه‌ندی شۆشگێری كۆمۆنیست و
سمای خۆراگری نێو سیاچاڵه‌كانی
رژیمی په‌هله‌وی
هاروێ موحسێنی نه‌هاوه‌ندی ساڵی
١٣٣٠ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
خۆرم ئاباد له دایك بوو.
له‌به‌ر ته‌نگ ده‌ستی و نه‌درای
بنه‌ماڵه‌كه‌یان ناچار بوو واز
له خوێندن بێنێت و له ساڵی
١٣٥٠وه ده‌ستی دایه كرێكاری.
له كه‌ش و هه‌وای ئه‌و ساڵانه و
ئاشنایه‌تی و نزیك بوونه‌وه له
كه‌سانی شۆرشگێر له شوێنی كار و
ژیانی، سه‌رنجی به‌ره‌و لای
ماركسیزم و خه‌باتی چینایه‌تی
راكێشرا، له جه‌ریانی ئه‌م
په‌یوه‌ندییه و كاری سیاسی‌دا
زۆرتر له‌گه‌ڵ كار و ژیانی
كرێكارن و زه‌حمه‌تكێشان تێكه‌ڵاو
بوو و گه‌لێك ئه‌زموونی به‌نرخی
له كاری سیاسی و ته‌شكیلاتی
به‌ده‌ست هێنا. مه‌یدانی
هه‌ڵسوورانی سیاسی ئه‌م ئازیزه
شاره‌كانی ره‌شت و تاران بوو.
ساڵی ١٣٥٢ له لایه‌ن ساواكی
شاوه ده‌ستگیر و زیندانی كرا.
ساواكی رژیم له جه‌ریانی زیندانی
كردن و بازجوویی له‌م شۆشگێره
كۆمۆنیسته چی ئه‌شكه‌نجه و
ئازاری دام و ده‌زگاكانیان بوو
له‌سه‌ر هاورێ موحسێن
ئه‌نجامیاندا كه چی تا
ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ ته‌نانه‌ت
له به‌رانبه‌ر وتنی ناوی خۆی به
مه‌ئموورینی رژیم، خۆی پاراست.
خۆراگری كۆڵنه‌دانی له
به‌رانبه‌ر مه‌ئموورینی
ئه‌منیه‌تی و ئه‌شكه‌نجه و
ئازارێك كه به‌سه‌ریا هات، له
نێو به‌ندكراوه‌كاندا، ئه‌وی كرد
به ئۆلگوی خۆراگری و كۆڵنه‌دان.
بێدادگای رژیمی شا حوكمی هه‌تا
هه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پاند.
له جه‌ریانی ئاخێزی جه‌ماوه‌ری
خه‌ڵك له ساڵی ٥٧دا ده‌رگای
زیندانه‌كان شكا، هاورێ موحسێن
نه‌هاوه‌ندیش له‌گه‌ڵ
به‌ندكراوانی دیكه له زیندان
رزگاری بوو.
له رۆژانی ئاخری راپه‌ریندا له
ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌ڵكی تووره و
وه‌گیان هاتووی شاری خۆره‌م ئاباد
له دژی ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی
ده‌ورێكی كاریگه‌ری گێرا.
پاش هاتنه سه‌ركاری رژیمی
ئیسلامی و هێرشی بۆ سه‌ر خه‌ڵكی
كوردستان له به‌رانبه‌ر هێرشی
نیزامی رژیمدا به‌شداری كرد كه
له درێژه‌ی ئه‌م تێكۆشانه‌دا
په‌یوه‌ندی به كۆمه‌ڵه‌وه گرت.
لێهاتوویی و ئه‌زموونی له خه‌بات
و تێكۆشانی چینایه‌تیدا بوو به
هۆی ئه‌وه‌ی كه له لایه‌ن
كۆمه‌ڵه‌وه له ئۆستانی لورستان و
دواجار له ئۆستانی خوزستان بۆ
كاری سیاسی ته‌شكیلاتی له ناو
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا
سازمان بدرێت.
پاش كونگره‌ی دووهه‌می كۆمه‌ڵه
كه له ده‌وره‌یه‌كی تازه له
هه‌ڵسوورانی ماركسیزمی شۆرشگێر
له نێو ریزه‌كانی ته‌شكیلاتدا
ده‌ستی پێكرد، هاورێ موحسێن له
جه‌ریانی به‌ره‌و پێش بردنی
باسه‌كان و په‌ره‌پێدانی له
ره‌وتی تێكۆشاندا ده‌ورێكی
به‌رچاوی گێرا.
ساڵی ٦١ی هه‌تاوی له كاتێك كه
بۆ سه‌ردان چبووه شاری خۆره‌م
ئاباد، هێزه‌كانی رژیم شناسایی
ده‌كه‌ن و پاشان هه‌وڵی ده‌ستگیر
كردنی ئه‌ده‌ن، له جه‌ریانی
ده‌رباز بوون له ده‌ست هێزه‌كانی
رژیمه‌وه له كاتێكدا كه
ده‌رفه‌تێكی نامێنێت كه خۆی له
ده‌ستیان رزگار بكات، بۆ ئه‌وه‌ی
له لایه‌ن ئینسان كوژانی
رژیمه‌وه به‌دیل نه‌گێرێت، هاورێ
موحسێنی نه‌هاوه‌ندی، شۆرشگێری
كۆمۆنیست وهه‌ڵسووراوی
به‌ئه‌زموونی رێزه‌كانی كۆمه‌ڵه،
كۆتایی به ژیانی خۆی دێنێت و
به‌ریزی گیان به‌خت كردوانی رێگای
ئازادی و سۆسیالیزم په‌یوه‌ست
ده‌بێ.
به‌درێژه‌پێدان به رێگای رێز له
یادی ئازیزی ده‌رگرین. |