|
به‌یادی هاوری موسته‌فای شێخ
مه‌ندی، پێشمه‌رگه‌ی فیداكار و
شۆرشگێری كۆمه‌له
سالی 1341ی هه‌تاوی هاوری
موسته‌فای شێخ مه‌ندی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
مه‌هاباد چاوی به ژین پشكووت.
ده‌ورانی خوێندی هه‌تا كۆتایی
ده‌بیرستان له شاری مه‌هاباد
برده سه‌ر.
هاوینان و له كاتی داخرانی
مه‌دره‌سه‌كان دا، ده‌ستی
ئه‌دایه كار كردن تا بتوانی
وێرای ئه‌وه‌ی كه یارمه‌تیه‌ك
به بنه‌ماله‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت،
پێداویستیه‌كانی خوێندنی خویشی
فه‌راهه‌م بكات.
ساله‌كانی ئاخری خوێندنی رێكه‌ۆت
بوو له‌گه‌ل خۆرۆشانی مێلیۆنی
خه‌لكی له دژی رژیمی په‌هله‌وی.
پاش رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و
به هاتنه سه‌ر ده‌وری
ده‌سه‌لاتدارانی ئیسلامی له
كوردستان بیری رزگاری خوازانه و
شۆرشگێرانه، ته‌مكینی به
ده‌سه‌لاتی ئیسلامی نه‌كرد و
خه‌باتی حه‌ق خوازانه‌ی بۆ
گه‌یشتن به مافه ره‌واكانی
درێژه پێدا و به ئاشكرا بوونی
هه‌لسوورانی سیاسی كۆمه‌له به
هه‌زاران كه‌س له خه‌لكی
كوردستان له ده‌وری سیاسه‌ت و
ئامانجه‌كانی كۆ بوونه‌وه.
سالی 1358ی هه‌تاوی هاوری
موسته‌فا به ریزی پێشمه‌رگه‌كانی
كۆمه‌له په‌یوه‌ست بوو و به
شوور و شه‌وقێكی كه‌م وێنه‌وه
له‌م بۆاره‌ی خه‌باتی دا ده‌وری
خۆی نواند,
به‌رخوردی یه‌كجار سه‌میمانه و
تیكه‌لاو بوونی له‌گه‌ل خه‌لكی
زه‌حمه‌تكیش و هاوریانی دا،
خۆشه‌ویستیه‌كی تایبه‌تی به‌م
ئازیزه به‌خشیبوو .
پائیزی سالی 60 له جه‌ره‌یانی
عه‌مه‌لیاتێكی گه‌وره كه
هاوریانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له
له ناو شاری سه‌قز له دژی
هیزه‌كانی رژیم به‌رێوه‌یان برد،
چالاكانه به‌شداری كرد، له
جه‌ره‌یانی ئه‌و شه‌ره‌دا كاتێك
كه یه‌كێك له له هاوریانمان
بریندار ده‌بێ و له ناوه‌راستی
یه‌كێك له شه‌قامه‌كانی شاردا
ده‌مێنێته‌وه، هاۆری موسته‌فا
له ژێر باررانی گولله‌ی دوژمن دا
پاش پانزده ده‌قیقه شه‌ر توانی
خۆێ بگه‌یه‌نێته لای هاوری
بریندارمان و له مه‌یدانی
شه‌ره‌كه ده‌ربازی بكات.
سه‌رئه‌نجام شه‌وی 15ی مانگی
جۆزه‌ردانی 1361ی هه‌تاوی، له
كاتێك دا هاۆریانی پێشمه‌رگه له
ئاوائی ئیندرقاش له شه‌رێكی
قاره‌مانانه‌دا كه هه‌لیان
كوتابووه سه‌ر مه‌قه‌ری دوژمنان،
هاۆری موسته‌فای شێخ مه‌ندی
پێشمه‌رگه‌ی ئازا و فیداكاری
كۆمه‌له له كاتێكدا كه خۆی به
چه‌ند مه‌تری سه‌نگه‌ره‌كانی
دوژمن گه‌یاندبوو، به هۆی
ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبی ده‌ستیه‌وه
گیانی له ده‌ست داۆ به كاوانی
گیان به‌خت كردوانی ریبازی ئازادی
و سوسیالیزمه‌وه په‌یوه‌ست بو..
یادی بۆ هه‌میشه له دلمان دا
زیندووه
|