|
به‌رز و به‌رێزه یادی هاوری
نه‌جمه‌دینی عه‌بدی پێشمه‌رگه‌ی
فیداكار و جه‌سوری كۆمه‌له
هاوری نه‌جمه‌دینی عه‌بدی سالی
1340ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش و
ده‌ست كورتی شاری سه‌قز چاوی به
ژین پشكووت.
له به‌ر ده‌ست كورتی و گوزه‌رانی
سه‌ختی بنه‌ماله‌كه‌ی نه‌یتوانی
خوێندنی له ده‌وره‌ی سه‌ره‌تائی
به‌رێته سه‌ر و به ناچار هه‌ر
له ده‌ورانی مندالیه‌وه
تێكه‌لاو به دنیای كار و رنج
بوو.
به به‌رز بونه‌وه‌ی ده‌نگی
ئیعترازات و خۆپیشاندانی
جه‌ماوه‌ری خه‌لك له ئیران
چالاكانه به‌شداری له خه‌باتی
جه‌ماوه‌ری له دژی رژیمی
په‌هله‌وی كرد.
دوابه‌دوای راپه‌رینی رێبه‌ندانی
سالی 1357ی هه‌تاوی و به ئاشكرا
بوونی هه‌لسوورانی كۆمه‌له ئه‌م
ئازیزه گه‌یشتن به ئاواته‌كانی
خۆی له سیاسه‌ت ورێبازی
كۆمه‌له‌دا بینیه‌وه .
هاوری نه‌جمه‌دین كه‌سێكی وریا و
تینوی فێر بوون بوو و زۆر
بوێرانه به‌ره‌و رووی هه‌ر
بابه‌تێك ده‌بوه‌وه كه رێگری
له به‌ره‌وپێش چوونی ژیان
بكردایت .
به‌هاری سالی 59هاته ریزی
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و،
پێنایه مه‌یدانێكی دیكه له
خه‌بات و چالاكی سیاسیه‌وه.
شه‌هامه‌ت و لێهاتووئی ئه‌م
خۆشه‌ویسته له ده‌ورانی ژیانی
پێشمه‌رگانه‌دا، له‌و تایبه‌ت
مه‌ندیانه‌یه كه هاوری
نه‌جمه‌دینی عه‌بدی پێ
ده‌ناسرێته‌وه .
له به‌ر ئازایه‌تی و كارزانی له
مه‌یدانی شه‌ردا بوو به
مه‌سئوولی ده‌سته‌یه‌ك له
هاوریانی پێشمه‌رگه.
رۆژی 23ی گۆلانی سالی 1361 له
جه‌ره‌یانی ده‌رگیری له نێوان
پێشمه‌رگه‌كانی كۆمه‌له و هیزی
دوژمن كه له ده‌شتی داری له
سه‌ر رێگای سه‌قز_بانه رووی دا،
هاوری نه‌جمه‌دینی عه‌بدی
پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری كۆمه‌له و
مه‌سئوولی ده‌سته، له كاتیك دا
كه تا چه‌ند مه‌تری
سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن پێشره‌وی
كردبوو كه‌وته به‌ر گولله‌ی
دوژمن و گیانی به‌خت كرد.
یادی ئازیز و خۆشه‌ویستی به
درێژه پێدان به‌رێگای پیروزی
به‌رز راده‌گرین.
|