|
به یادی هاوری ناسری عه‌زیزیان،
پێشمه‌رگه‌ی وشیار و فیداكاری
كۆمه‌له
هاوری ناسری عه‌زیزیان له سالی
1341ی هه‌تاوی له نێو
بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
سه‌قز له دایك بوو.
ده‌ورانی خوێندنی سه‌ره‌تائی و
ناوه‌ندی له شاری سه‌قز به
ئه‌نجام گه‌یاند و پاشان
مه‌دره‌كی دیپلۆمی له هۆنه‌رستان
وه‌رگرت.
ده‌ورانی خوێندنی ئه‌م ئازیزه
تێكه‌ل بوو له‌گه‌ل كار و ره‌نجێك
كه ده‌بوو بۆ یارمه‌تی گه‌یاندن
به بژیوی بنه‌ماله‌كه‌ی و دابین
كردنی پێداویستیه‌كانی له بواری
خوێندن دا شان بداته ژێر كار.
ده‌ریای رق و توره‌ئی جه‌ماوه‌ری
ملیۆنی خه‌لكی ئیران له دژی
ده‌سه‌لاتدارانی رژیمی په‌هله‌وی
كه له سالی57ی هه‌تاوی دا هاته
خرۆشان، هاوری ناسری هێنایه ناو
كۆری خه‌بات و تیكۆشانی رزگاری
خوازانه‌وه، بیری تیژ و
عه‌داله‌ت خوازی ئه‌م خۆشه‌ویسته
به خه‌یرائی سه‌رنجی به‌ره‌و لای
سیاسه‌ت و كرده‌وه دژی
ئینسانیه‌كانی رژیمی ئیسلامی
راكیێشا و له دژی ئه‌م
ده‌سه‌لاته، درێژه‌ی به
تیكۆشانی سیاسی خۆیدا.
به حوزور كاری ماندوونه‌ناسانه
له جه‌معیه‌تی شاری سه‌قز دا،
بوو به رۆخسارێكی سه‌میمی و
ناسراوی خه‌لكی شاری سه‌قز.
هاورێ ناسر له مانگی گه‌لاویژی
سالی 58دا په‌یوه‌ندی به
كۆمه‌له وه گرت و خه‌باتی خۆی
له ریزی ته‌شكیلاتی كۆمه‌له دا
درێژه پێدا.
ماوه‌یه‌ك له نێو شاری سه‌قز دا
به كاری به‌رقی ساختمانه‌وه
مه‌شغول بوو كه له هاوینی سالی
59 له لایه‌ن رژیمه‌وه ده‌ستگیر
و ماوه‌ی 7 مانگ له زیندان دا
له ژێر ئازار و ئه‌شكه‌نجه دا
راگیرا. هێزه‌كانی رژیم پاش
خۆراگری هاوری ناسر به بێ
ئه‌وه‌ی كه بتوانن به‌لگه‌یه‌ك
له ته‌شكیلاتی بوونی ئه‌م
ئازیزه به ده‌ست بهێنن به
ناچار ئازادیان كرد.
خه‌رمانانی سالی 60 سه‌ر له نوێ
به ریزی پێشمه‌رگایه‌تی
كۆمه‌له‌وه په‌یوه‌ست بوو.
به رێنوێنی ته‌شكیلات و
زه‌رووره‌تی كاری سه‌واد ئامووزی
له یه‌كێك له دێهاته‌كانی
ناۆچه‌ی سه‌قز ده‌ستی دایه كاری
موعه‌لیمی و به دلسوزیه‌كی
زۆره‌وه مه‌شغولی بارهێنانی
مندالان بوو.
له مانگی خاكه‌لێوه‌ی سالی 61
له یه‌كێك له ده‌سته‌كانی هێزی
پێشمه‌رگه دا سازمان درا و شوێنی
كار و هه‌لسوورانی گواسترایه‌وه
بۆ نێو ریزی هاوریانی.
رۆژی 3ی گۆلانی سالی 61 له
جه‌ره‌یانی شه‌رێكی قاره‌مانانه‌ی
هاۆریانی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له
له دژی هێزه‌كانی رژیمی ئیسلامی
كه له ده‌شتی دارێ له جاده‌ی
سه‌قز_بانه رووی دا، هاوری ناسری
عه‌زیزیان پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌له كه‌وته به‌ر
گولله‌ی دوژمن و گیانی به‌خت كرد.
به درێژه پێدان به رێبازی
به‌رز و پیرۆزی رێز له یادی
هه‌میشه زیندووی ده‌گرین.
|