|
به‌رێزه یادی ئازیزی هاروێ ناسری
خه‌سره‌وی، هه‌ڵسووراوی شۆرشگێر و
فیداكاری كۆمه‌ڵه
ناسری ئازیز له نێو
بنه‌ماڵه‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێش له
ئاوایی " كه‌رێزه"ی شكاكان له
ناوچه‌ی نه‌غه‌ده چاوی به‌ژین
هه‌ڵێنا.
هه‌ر له دوارنی منداڵییه‌وه
ژیانی به كوێره‌وه‌ری و
چه‌رمه‌سه‌ری ده‌ستی پێكرد، به
چه‌شنێك كه نه‌یتوانی برواته
مه‌دره‌سه و له مافی باسه‌واد
بوون بێبه‌ری بوو.
هه‌ر كه ته‌مه‌نی رێگای پێدا،
وێرای سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی
بنه‌ماڵه‌كه‌ی كاری مه‌زرای
ده‌كرد.
پاش راپه‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی
ئێران له ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاویدا
هاورێ ناسر به یارمه‌تی ٢ مامی
شۆرشگێری هاورێیان كاك ره‌حیم و
كاك كه‌ریمی خه‌سره‌وی له‌گه‌ڵ
خه‌باتی سیاسی ئاشنا بوو و پاش
ماوه‌یه‌ك بوو به هه‌ڵسووراوێكی
كۆمه‌ڵه.
بڵاوكردنه‌وه‌ی نه‌شریات و
نوسراوه‌كانی كۆمه‌ڵه له نێو
كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشاندا و
سه‌ردانی كۆر و كۆمه‌ڵه
كرێكارییه‌كان و تێكه‌ڵاو بوونی
له‌گه‌ڵ خه‌ڵكدا، ئه‌ركێكی
هه‌میشه‌یی بوو كه به باشی
به‌رێوه‌ی ده‌برد.
ساڵی ١٣٦١له لایه‌ن ته‌شكیلاتی
كۆمه‌ڵه‌وه وه‌ك هه‌ڵسووراوێكی
فیداكار و دڵسۆز وه‌رگیرا و
راسته‌وخۆ كاری ته‌شكیلاتی
پێ‌سپێردرا.
كۆ كردنه‌وه‌ی یارمه‌تی بۆ
هاورێیانی پێشمه‌رگه و به‌شداری
له كۆبوونه‌وه و ئه‌و
میتینگانه‌ی كه له لایه‌ن
كۆمه‌ڵه‌وه له ناوچه‌كه‌دا
به‌رێوه ده‌چوو له په‌نای
ئه‌ركه‌كانی دیكه‌یدا، یه‌كێك له
مه‌یدانه‌كانی كار و چالاكی هاورێ
ناسر بوو.
سه‌رئه‌نجام ئه‌م هاورێیه
خۆشه‌ویسته له رۆژی ١٩ی مانگی
ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٦١ له كاتی هێرشی
هێزه‌كانی رژیم بۆ سه‌ر
ئاواییه‌كانی كه‌رێزه‌ی شكاكان،
دیلان چه‌رخ و كوییكان له‌گه‌ڵ ٢
مامی شۆرشگێری ده‌ستگیر كرا و له
به‌رچاو خه‌ڵك و له ئاویی "دیلان
چه‌رخ" له لایه‌ن هێزه‌كانی
رژیمی ئیسلامییه‌وه تیرباران
كران.
یادی هاورێ ناسری خه‌سره‌وی و
هه‌موو گیان به‌خت كردوانی رێبازی
ئازادی و سۆسیالیزم به تێكۆشان
له‌پێناوی ئامانجیان، به‌رز
راده‌گرین. |