|
به‌رێزه یادی هاوری ناسر قوربانی، پێشمه‌رگه‌ی فیداكاری
كۆمه‌له و سیمای خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی ئیسلامی
سالی 1339ی هه‌تاوی له نێو بنه‌ماله‌یه‌كی زه‌حمه‌تكێشی شاری
مه‌ریوان هاوری ناسری قوربانی چاوی به ژین هه‌لێنا.
هه‌ل و مه‌رجی ئابووری ژیانی بنه‌ماله‌كه‌ی رێگه‌ی نه‌دا تا
له ده‌وره‌ی ده‌بیرستان به‌ولاوه درێژه به خوێندن بدات و
به ناچار بۆ یارمه‌تی دان به باری گوزه‌رانی ژیانی
بنه‌ماله‌كه‌ی ره‌وانه‌ی بازاری كار بوو.
له سه‌روبه‌ندی سه‌رهه‌لدانی جه‌ماوه‌ری میلیونی خه‌لكی ئیران
به‌رانبه‌ر به دیكتاتۆری و نیزامی چه‌وسێنه‌رانه‌ی رژیمی شا
هاته مه‌یدانی خه‌بات و تێكۆشانه‌وه و له ئیعترازات و
خۆپیشاندانه‌كانی خه‌لكی شاری مه‌ریوان به‌شداریه‌كی
چالاكانه‌ی كرد.
دوابه‌دوای رووخانی رژیمی په‌هله‌وی و به هاتنه سه‌ر كاری
رژیمی ئیسلامی، له ریزی كرێكارانێك دا كه خوازیاری ئازادی و
سۆسیالیزم بوون په‌یوه‌ندی به كۆمه‌له‌وه گرت و سالی 1358
هاته ناو ریزی پێشمه‌رگه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی كه رژیمی ئیسلامی به زه‌بری ئاگر و ئاسن و به
رژاندنی خوێنی هه‌زاران كه‌س له خه‌لكی كوردستان هێزه‌كانی
خۆی له‌م ناوچه‌یه جێگیر كرد، بنه‌ماله‌ی هاوری ناسری قوربانی
كه له شاری مه‌ریوان بوون ئاواره بوون و له نزیكی شاری
سوله‌یمانیه له شوێنیك به ناوی زه‌ره‌یان گیرسانه‌وه.
له نێو ریزی هاوریانی پێشمه‌رگه دا به هۆی توانائی،
سه‌داقه‌ت و دلسۆزیه‌ك كه هاوری ناسر له په‌یوه‌ندی
به‌رقه‌رار كردن له‌گه‌ل خه‌لكی زه‌حمه‌تكیش و هاۆریانی
هه‌یبوو كه‌سێكی جێگای متمانه و خۆشه‌ویستی هه‌مووان بوو.
هاورێ ناسر پێشمه‌رگه‌یێكی كارزان و لێهاتوو بوو. له چه‌ندین
شه‌ری گه‌وره‌ی ناوچه‌ی مه‌ریواندا به‌شداری كرد و
تواناییه‌كانی خۆی له مه‌یدانی كرده‌وه‌دا به هه‌مووان نیشان
دا. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ل خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشدا پشوو
درێژ و سه‌میمی بوو و هه‌ولی ده‌دا تۆوی وشیاری چینایه‌تی و
سیاسی له ناویاندا بچێنێ.
له یه‌كێك له شه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له له‌گه‌ل
به‌كرێگیراوانی رژیم كه له ئاوائی نگلی سه‌ر به ناوچه‌ی
مه‌ریوان روویدا، هاوری ناسر له لایه‌ن هێزه‌كانی رژیمه‌وه
به دیل گیرا و ره‌وانه‌ی زیندانی شاری سنه كرا.
ماوه‌ی یازده مانگ له زیندانی شاری سنه، له ژێر سه‌خت ترین
ئه‌زیه‌ت و ئازاری مه‌ئموورینی رژیمی ئیسلامی قه‌راری گرت كه
چی، نوێنه‌رانی نه‌زانی و دواكه‌وتووئی به‌رانبه‌ر به
ئیراده‌ی ئینسانی كۆمۆنیست دا به چۆك داهاتن و نه‌یانتوانی
كاریگه‌ری بكه‌نه سه‌ر بیر و باوه‌ر و وره‌ی به‌رزی
پێشمه‌رگه‌ی كۆمه‌له وپاش یازده مانگ له زیندانی ئیتلاعاتی
شاری سنه دا ئه‌م ئازیزه‌یان ره‌وانه‌ی زیندانی شاری مه‌ریوان
كرد. له رێكه‌وتی 30ی گه‌لاوێژی 1361ی هه‌تاوی دا، ئینسان
كوژانی رژیم، هاوری ناسری قوربانی پێشمه‌رگه‌ی وشیار و
فیداكاری كۆمه‌له‌یان تیربارن كرد و لاپه‌ریه‌كی ره‌شی
دیكه‌یان به مێژووی ئینسان كوژی خۆیان ئیزافه كرد.
به درێژه پێدان به رێگای هه‌موو گیان به‌خت كردووانی
كۆمه‌له، رێز له یادی ئازیزیان ده‌گرین. |