|
به‌رێزه یادی ئازیز ه هه‌میشه
زیندووی، هاورێ نیزامی حه‌سه‌نی،
كۆمۆنیستی شۆرشگێر و سیمای
خۆراگری نێو زیندانه‌كانی رژیمی
ئیسلامی.
هاورێ نیزام ساڵی ١٣٣٤ له دایك
بووە.
ده‌ورانی خوێندنی هه‌تا كۆتایی
ده‌بیرستان له شاری سه‌قز
سەرکەوتوانە تەواو کردووە.
پاش وه‌رگرتنی دیپلۆم كونكوری
دانشگای سه‌ركه‌وتووانه تێپه‌ر
كرد و له دانشگای ته‌ورێز
درێژه‌ی به خوێندندا.
له ده‌ورانی ته‌حسیلیدا له
دانشگای ته‌ورێز له‌گه‌ڵ
كۆروكۆمه‌ڵی سیاسی ئاشنا بوو و
سه‌رنجی به‌ره‌ولای ماركسیزم و
رێبازی سۆسیالیسمی زانستی
راكێشرا.
دوای راپه‌رینی خه‌ڵكی ئێران له
رێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٧ی هه‌تاوی
پیوه‌ندی به سازمانی
په‌یكاره‌وه دەکات ودەبێت به
هه‌ڵسووراوی ئه‌م رێكخراوه ،
زۆری نه‌خایاند كه بوو به
ئه‌ندامی ئه‌م سازمانه و دواجار
ئه‌ركی حه‌ورزه‌ی شاری سه‌قزی
له‌و رێكخراوه‌دا پێ‌سپێردرا.
بیری تیژ و روانینی عه‌ینی
له‌سه‌ر ره‌وتی تێكۆشانی
چینایه‌تی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ی
هاورێ نیزام بوو كه ئه‌وی كرد
به یه‌كێك له پێشره‌وانی نێو
سازمانی په‌یكار و بوو به
ئاڵاهه‌ڵگری ماركسیزمی شۆرشگێر
له‌م رێكخراوه‌یه‌دا.
رێكه‌وتی ٣٠ی جۆزه‌ردانی ساڵی ٦٠
به په‌ره‌سه‌ندنی قه‌یرانی
ناوخۆیی سازمانی په‌یكار،
ته‌شكیلاتی په‌یكاری به‌جێهێشت و
له پاییزی هه‌ر ئه‌و ساڵه‌دا
پێوه‌ندی به رێكخراوی ئیتحادی
موبارزانی كۆمۆنیسته‌وه گرت و
خه‌بات و تێكۆشانی خۆی له‌م
رێكخراوه‌یه‌دا درێژه پێدا.
ئه‌م ئازیزه له كاری سازماندان
و په‌یگیری بۆ به‌ره‌وپێش بردنی
ئه‌رك وتێكۆشانی كۆمۆنیستی،
هاورێیه‌كی دڵسۆز و نمونه‌ی
شۆرشگێرێكی كۆمۆنیست بوو، هه‌ر
بۆیه زه‌حمه‌تكێشان و شۆرشگێرانی
شاری سه‌قز كه له نزیكه‌وه
ده‌یانناسی له كانگای دڵیانه‌وه
خۆشیان ده‌ویست.
زستانی ساڵی ١٣٦٠ له لایه‌ن
هێزه ئه‌منیه‌تییه‌كانی
رژیمه‌وه شناسایی، ده‌ستگیر و
ره‌وانه‌ی زیندان كرا.
نزیك به یه‌ك ساڵ سه‌خت ترین
ئه‌شكه‌نجه و ئازاری
بێره‌حمانه‌ی پارێزه‌رانی
سه‌رمایه و دیكتاتۆرییه‌ت،
نه‌یتوانی لێوی رازدار و نهێنی
پارێزی ئه‌م خۆشه‌ویسته
بكاته‌وه و هه‌موو هه‌وڵ و
ته‌قه‌لایان له‌گه‌ڵ باوه‌ری
پۆڵایینی ئه‌م كۆمۆنیسته
شۆرشگێره به‌ره‌و روو دە بوو
كاتێك كه ده‌یانویست ئێعدامی
بكه‌ن هاوبه‌ندییه‌كانیان
هێنابووه سه‌حنه‌ی ئێعدامه‌كه
تا وره‌ی ئه‌وانی پێ برۆخێنن. له
ئاوا كات و ساتێك‌دا هاورێ نیزام
روو به دوژمن دلێرانه ده‌نگی
هه‌ڵبری و كوتی: "وه‌كوو كۆمۆنیست
ژیاوم و وه‌كوو كۆمۆنیست ده‌مرم".
به‌م شێوه‌یه رۆژی ٢٦ی
رێبه‌ندانی ١٣٦١ رژیمی ئیسلامی
به تاوانی هه‌ڵسوورانی سیاسی و
كۆمۆنیست بوون، هاورێ نیزامی
حه‌سه‌نییان ئێعدام كرد و
لاپه‌ریه‌كی ره‌شی پڕ له
جینایه‌تی دیكه‌یان به مێژووی
نگریسیان ئیزافه كرد.
به درێژه پێدان به رێبازی
هاورێ نیزام و هه‌موو
گیانبه‌ختكردوانی رێگای ئازادی و
سۆسیالیزم رێز له یادی ئازیز و
خۆشه‌ویستیان ده‌گرین.
|